بێھرووز بووچانی

نووسەر، دەرھێنەری فیلم، و پەناخوازی کورد
(لە بێھروز بووچانیەوە ڕەوانە کراوە)

بێھرووز بووچانی (بە کوردیی باشووری: بێھرووز بۊچانی، بە فارسی: بھروز بوچانی)، (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣ لە ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - )[١] ڕۆژنامەوان، پارێزەری مافی مرۆڤ، نووسەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

بێھرووز بووچانی
وێنەیەکی بێھروز بوچانی لەلایەن ھودا ئەفشار، ١ی نیسانی ٢٠١٨
بێھروز لە ٢٠١٨
ناوی خۆماڵیبێھرووز بۊچانی
لەدایکبوون (١٩٨٣-٠٧-٢٣) ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشەڕۆژنامەوان، نووسەر، دەرھێنەر، لێکۆڵەری پەنابەران
نەتەوەکورد
ڕەگەزنێر
خوێندنزانستی سیاسی، جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆلیتیک
شوێنی بڕوانامەزانکۆی تەربیەت مودەریس
زانکۆی تەربیەت موعەلیم (خارەزمی)
کارە دیارەکانھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسینەکانی دوورگەی مانوس
چاوکا، تکایە کاتمان پێبڵێ (فیلم)
خەڵاتە دیارەکانخەڵاتی ڤیکتۆریای ئەدەبی
خەڵاتی ڤیکتۆریا پریمیەر بۆ کتێبی ناخەیاڵی

ناوبراو لە ناوەندی بەندکردنی دوورگەی مانوسدا لە پاپا نیو جینیا لە ٢٠١٣ەوە تا داخستنی ناوەندەکە لە ٢٠١٧ بەندکرا. ئەو لە دوورگەکەدا مایەوە پێش ئەوەی بڕوات بۆ پۆرت مۆسبی لەگەڵ بەندکراوانی دیکە لە دەوروبەری ئەیلولی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ گەیشتە کریستچەرچ لە نیوزلەندا بە ڤیزەیەکی یەک مانگی، تا لەگەڵ بەشداریکردن لە چەند کۆڕێکی دیکەشدا، لە کۆڕێکی تایبەت لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەم کە لەلایەن وۆرد کریستچەرچەوە ئامادە کرابوو وتاربدات.[٢][٣][٤] لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩، ڤیزە یەک مانگییەکەی بۆ نیوزیلاند بەسەرچوو. پشتڕاستکراوەتەوە کە بێھروز نیوزیلاندی جێنەھێشتووە، و ھێشتاش لەوێیە بەو ڤیزە بەسەرچووەوە.

بێھروز یاریدەدەری دەرھێنەرە، پێکەوە لەگەڵ دەرھێنەری فیلمی ئێرانی ئارەش کامیل سەروەستانی، لە بەڵگەفیلمی چاوکا، تکایە کاتمان پێبڵێ، و چەندان وتاری لە میدیاکانی جیھاندا بڵاوکردووەتەوە دەربارەی دژواریی ئەو پەنابەرانەی کە لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە لە دوورگەی مانوس بەندکراون،[٥] و ھەروەھا چەندان خەڵاتی جۆراوجۆری بردووەتەوە.

یادداشتەکەی بەناوی ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراوەکانی دوورگەی مانوس، لە کانونی دووەمی ٢٠١٩دا خەڵاتی ڤیکیۆریا پریمەر بۆ ئەدەب و خەڵاتی ڤیکتۆریا پریمەر بۆ دەقە ناچیرۆکییەکان بردووەتەوە. کتێبەکە لە مۆبایلێکدا بە چەند نامەیەکی دانە بە دانە بەپێی ماوەی کات نووسراوە[٦] و لەلایەن ئومێد تۆفیقیانەوە لە فارسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر ئینگلیزی.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Behrouz Boochani, an asylum seeker on Manus Island, wins Australia's top literary prize". South China Morning Post. Agence France-Presse, with additional reporting by Reuters, Washington Post. 3 February 2019. Retrieved 13 February 2019.
  2. ^ "Refugee author leaves Manus Island after six years". 14 November 2019. Retrieved 2019-11-14 – via www.bbc.co.uk.
  3. ^ Doherty, Ben (14 November 2019). "Behrouz Boochani, voice of Manus Island refugees, is free in New Zealand". The Guardian. ISSN 0261-3077. Retrieved 2019-11-14 – via www.theguardian.com.
  4. ^ "Behrouz Boochani: Writing from Manus Prison". WORD Christchurch. Archived from the original on 16ی Januaryی 2020. Retrieved 17 November 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Zable, Arnold (17 October 2017). "From Manus to London: how two strangers made a landmark movie together". Sydney Morning Herald. Archived from the original on 10 February 2019. Retrieved 10 February 2019.
  6. ^ Ponniah, Kevin (31 January 2019). "Behrouz Boochani: Refugee who wrote book using WhatsApp wins top prize". BBC News. Archived from the original on 1 February 2019. Retrieved 1 February 2019.
  7. ^ Boochani, Behrouz (2017). Translated by Omid Tofighian. "A Kyriarchal System: New Colonial Experiments/New Decolonial Resistance". 9th Annual Maroon Conference Magazine. Charles Town, Jamaica: Charles Town Maroon Council: 20–22. ISSN 0799-4354. Retrieved 17 February 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری