بێتی فریدن (بە ئینگلیزی: Betty Friedan؛ لە دایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٢١ - مردووی ٤ی شوباتی ٢٠٠٦) ژنە چالاکوان و نووسەری فێمێنیستی ئەمریکی بوو.[١] ئەو یەکێک بوو لە پێشەوایانی بزووتنەوەی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەو لە ساڵی ١٩٦٣ کتێبێکی بەناوی ڕازی ژنان (The Feminine Mystique) بڵاوکردەوە، کە زۆرجار بە ھۆکاری تەوژمی شەپۆڵی دووەمی فێمێنیزمی ئەمریکا دادەنرێت لە سەدەی بیستەم.[٢] بێتی ھاودامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمان بوو بۆ ژنان (NOW)، کە ئامانجی ڕێکخراوەکە کە ژنان لە نێو کۆمەڵگای ئەمریکی تەواو یەکسانبن لەگەڵ پیاوەکان.

بێتی فریدن
بە ئینگلیزی: Betty Friedan
لەدایکبوون٤ی شوباتی ١٩٢١
Peoria، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٤ی شوباتی ٢٠٠٦(٢٠٠٦-٠٢-٠٤) (٨٥ ساڵ ژیاوە)
واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆی مەرگسستبوونی دڵ
پیشەڕۆژنامەوان، نووسەر، women's rights activist، کۆمەڵناس، دەروونناس
پەروەردەSmith College، زانکۆی کالیفۆرنیا، Esalen Institute، Peoria High School
دانیشتوویGeorgetown Retirement Home
شاکارەکانThe Feminine Mystique، The Second Stage، The Fountain of Age
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریabortion-rights movement، فێمینیزم
ئەندامیPhi Beta Kappa Society
خەڵاتەکانHumanist of the Year، National Women's Hall of Fame

بێتی دەرچووی بەشی دەروونزانی بوو لە زانکۆی کالیفۆرنیا.[٣]

لە ڕۆژی ٤ی شوباتی ٢٠٠٦، لە یادی لەدایکبوونی ٨٥ ساڵیدا بە نەخۆشی دڵ کۆچی دواییی کرد.[٤]

ژیانی کەسی دەستکاری

لە ساڵی ١٩٤٧، ھاوسەرگیری لەگەڵ کارل فریدنی بەرھەمھێنەری شانۆ کرد، دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ جیابوونەوە. ئەوانن بەیەکەوە سێ منداڵیان بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shteir, Rachel (2021-02-04). "Why We Can't Stop Talking About Betty Friedan". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-03-14.
  2. ^ "Betty Friedan | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.
  3. ^ "Betty Friedan". National Women's History Museum (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.
  4. ^ Rowbotham, Sheila (2006-02-06). "Obituary: Betty Friedan". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-14.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری