بیابانی ئاتاکاما

(لە بیابانی ئەتەکاماەوە ڕەوانە کراوە)

بیابانی ئاتاکاما (بە ئیسپانی: Desierto de Atacama) ناوچەیەکی نالەباری زەویە کە باڕانی بیابانی و کەشێکی وشک و ساردی ھەیە کەوتۆتە باکوری چیلی،[١] لەنێوان زەڕیای ھێمن لەخۆڕئاوای و چیاکانی ئەندێز لەبەری خۆڕھەڵاتی، ناوچەیەکی نیمچە شاخی بەبیابانبوی وشکە بەدرێژی ١٠٠٠ کم ھەڵکەوتوە لەباکورەوە بۆ باشور، لەنێوان پێروو و چیلی.[٢]

بیابانی ئەتەکاما بە ڕەنگی زەڕد دیاری کراوە٫لەگەڵ ناوچە نیمچە بیابانییەکانی دەورو پشتی کە بە ڕەنگی پرتەقالی خۆی نیشان دەدات.

کەش و ھەوا دەستکاری

بیابانی ئەتەکاما یەکێکە لەناوچە ھەرە وشکەکانی جیھان، کە لەباکورەوە دڕێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە ناوچەی سنوری جەمسەری باشوور دوای ئەوەی بە چەندین دۆڵ و کەندەڵان و تەپۆڵکە دا دەڕوات، ڕەنگە لەساڵێکدا تەنھا یەک ملیم باڕان بباڕێت، یەکێکە لەوناوچانەی مێژوو کە بۆماوەی چەندین ساڵ بارانی تێدا نەباریوە.[٣]

ئەتەکاما بریتییە زەویە بیابانییە تەشیلەیییەکانی کیشوەری ئەمەریکای باشوور کە دەڕواتێتە زەڕیای ھێمن بایەکی وشک و سارد بەناوی ھەمبۆلێت لەچینە بەرزەکانی ئاسمانی ھەیە بەم ھۆیەوە چینێکی ساردی کەشی ھەیە و ڕێگانادات باڕان لە وشکانییەکەی بباڕێت لەبڕی ئەمە لەزەڕیا دەباڕێت، ھەربەھۆی ئەم بارە نالەبارەی بیابانەکەوە کەشێکی شێداری شەوانەی ھەیە ڕووەکە بیابانییەکانی پێوە دەژین.[٤]

ڕووەک و ئاژەڵەکان دەستکاری

پێگەیشتن و ڕواندنی ڕووەک لە بیابانی ئەتەکاما بەھۆی شێ وەیە، کۆمەڵە ڕوەکێکی لێ دەڕوێت کە پێیان دەڵێن (Tillandsia)ئەم ڕووەکانە تەنھا بەھۆی ئەم کەشە شێدارەی بیابانەوە ئاویان چەنگ دەکەوێت بۆ گەشەیان.

ئەم کەشە تایبەتییەی بۆتە ھۆی گەشەکردنی چەندین جۆڕ بەکتریا و مێشولە، لەگەل ھەندێ قاڕچکی بیابانی، لەبارەی ئاژەلیشەوە زۆڕ دەگمەن بەرچلاو دەکەون کەتەنھا ڕێوی بیابانی ھەیە، بەڵام لەکەناڕاوە ئاویەکەی دەتوانڕێت جۆڕەھا باڵندەی ماسی خۆڕ و بالندەی پەنگوینی و قازی کۆچڕەو و قولینگ ببینڕێت.

سامانە سروشتییەکان دەستکاری

بیابانی ئەتەکاما ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتییەکان بەتایبەت مس و ئاسن و زێڕ و زیو یۆد و خوێی بەردین، زۆڕترین ڕێژەی عەمبارکراوی نیتراتەکان لەجیھان لەم بیابانە کۆبۆتەوە.

مێژوو دەستکاری

خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەتەکاما خاوەنی ڕۆشەنبیرییەکی تایبەتی خۆیانن کە جیاوازە لەگەڵ دانیشتوانی باکوور و باشووری چیلی.

لە ساڵی ١٨٠٠ بۆ یەکەمجار سامانە سروشتییەکانی بیابانەکە ئاشکرا کران، کە بوە ھۆی سەرھەڵدانی ململانێیەکی توند لەنێوان چیلی و بۆلیڤیا، زۆڕینەی دانیشتوانەکەی لە لایەنگرانی پۆلیڤیاو پیڕۆن بەڵام لەلایەن پیشەسازی چیل یەوە بەھاوکاری بەریتانیا دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمیش دوای سەرکەوتنی چیلی لە جەنگی زەڕیای ھێمن (١٨٨٣–١٨٧٩)و دەست بەسەرداگرتنی بیابانەکە.[٥]

شوێنەوارە مێژوویییەکان دەستکاری

زیاتر لە ٥٠٠٠ پارچەی شوێنەوار لە بیابانەکە دۆزراونەتەوە، لەماوەی لێکۆلینەوە و ھەڵکۆلینەکانی سی ساڵی پێشوو، کە تەمەنی ھەندێ لەپارچەکان بۆ ساڵانی ٦٠٠ تاوەکو ١٥٠٠ زاینی دەگەڕێتەوە، ئەم پارچانە جیاواز و فڕە چەشنن بریتین لەپارچەی نەخشدار و پاشماوەی کەلوپەلی مڕۆڤ و ئاژەڵەکانیان، کە بۆ ماوەی ساڵەکانی پێش کۆڵۆمبۆس دەگەڕێتەوە.[٦]

ڕوانینگەی ئاسمانییەکان دەستکاری

ئەتەکاما ناوەندی سەرەکی ڕوانینگە ئاسمانییەکانی جیھانە بۆ زانستی بۆشایی ناسی و ئەستێرەزانی.

  • پاڕاناڵ تەلەسکۆبێکی ھاوێنەیی چاڵاکە، لەلایەن ڕوانگەی باشووری ئەورووپا بۆ ڕوانینگە ئاسمانییەکان دامەزراوە، لەفیلمی میوانخانەی لۆبین کە جیمس بۆند ڕۆڵی تێدا بینیوە، دەتوانی دیمەنێکی ببینی.
  • ئەتەکامای مەزن، بریتییە لەگەورەترین تەلەسکۆبی ھەموو جیھان، بەھاوێنەیەک کاردەکات دەتوانی ڕووبەری ١٦ کم بۆشایی ئاسمان ببینێت کە ١٦ دەڕوازەی کرانەوەی ھەیە.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری