ئانیسیۆس مانلیۆس سێڤێرینۆس بۆیتیۆس ناسراو بە بۆیتیۆس (بە لاتین: Boetius) (۴۸۰ - ۵۲۴) سیناتۆر و کۆنسوول و سەرۆکی دیوان و مێژووناس و فەیلەسووفێکی ڕۆمی بوو لە سەرەتاکانی سەدەکانی ناویندا. لە وەرگێڕانی دەقە کلاسیکەکانی یۆنانی بە لاتیندا کە بوو بە ڕێگاخۆشکەری بزاڤی سکۆلاستیک، بۆیتیۆس وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکان ناو دەبردرێ.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Boethius", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-10-02, retrieved 2022-10-06