زمانی لاتینی

(لە لاتینەوە ڕەوانە کراوە)

زمانی لاتینی یەکێکە لە زمانەکانی بنەماڵەی ئیتالیک و لە سەرچاوەی زمانی بنەڕەتی ھیندوئەورووپاییەکان. ئەم زمانە لە ڕابردوودا لە بەشێک لە ئەورووپا قسەی پێ‌دەکرا و لاتیۆم بە ناوەندی ئەم زمانە دەزانن. ڕۆڵی ئەم زمانە لە جیھاندا کاتێک گرنگ بوو کە بوو بە زمانی فەرمی ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمانی. لە سەردەمی ھاوچەرخدا زمانەکانی فەڕانسی، ئیسپانیایی، ئیتالیایی، پورتوگالی، ڕۆمانیایی و ھتد ھەر لەم زمانە لاتینییە سەرچاوەیان گرتووە. ھەروەھا لە زمانی ئینگلیزیشدا ژمارەیەک وشە ھەن کە لە لاتینییەوە ھاتوون.

کۆنترین نووسراوە بە زمانی لاتینی کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە.

ئەم زمانە ئێستا لە ڤاتیکان زمانی فەرمییە و لە ڕابردووی نزیکیشدا لە زانکۆکانی ئەورووپا زمانی زانست بوو. ھەروەھا ئێستاش زۆربەی سروود و وتارە ئایینییەکانی مەسیحییەتی ھەر بەم زمانە بەڕێوە دەچێت.