بۆشاییی مەتریک
لە زانستی بیرکاریدا بۆشاییی مەتری یان بۆشاییی مەتریک (بە ئینگلیزی: Metric space) بە کۆمەڵێک دەگوترێ کە چەمکی دووری لە نێوان ئەندامەکانیدا پێناسە کرابێت. بۆشاییی مەتریک یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی دوو لقی تۆپۆلۆژی و شیکاریی بیرکارییە.
پێناسەدەستکاری
وا دابنێین X کۆمەڵێکە بەتاڵ نییە و d فانکشنێکی ڕاستەقینەیە و بە شێوەی پێناسە کراوە، جووتەڕێکخراوی بۆشاییی مەتریک ناو دەنێن ئەگەر مەرجەکانی خوارەوە بێتەدی.
- ۱. (دووری ناتوانێت نەرێنی بێت)
- ۲. (دووری یەکسانە بە سیفر ئەگەر و تەنها ئەگەر ئەندامەکان یەکسان بن)
- ۳. (تایبەتمەندی ھاوتایی)
- ۴. (نایەکسانیی سێگۆشە)
نموونەدەستکاری
هەر چوار تایبەتمەندی پێناسەی مەتر بۆ فانکشنی بە ڕێسای پاسادانە. کەواتە نموونەیەک لە بۆشاییی مەتریکە.
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |