بۆزی سینا یان بۆزێ سینا (بە کوردیی باکووری: Bozê Sîna) یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسە کە لە نێوان شارستانەکانی ورمێ و شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە نزیکی سنووری باشوور و باکووری کوردستان ھەڵکەوتووە. بەرزاییی بۆزی سینا ٣٤٨٠ مەتر لە ئاستی دەریایە. ھەڵکەوتەی جوگرافی و بەرزایییەکەی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ئەم چیایە تەواوی وەرزەکانی ساڵ خاوەنی بەفر بێت.[١][٢][٣] ناوی بۆزی سینا، بەھۆی تاشەبەردە سەھۆڵینەکانییەوە ھاتووە.[٤] ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لە کوردستان و ئێران سەردانی ئەم چیایە دەکەن.[٥]

بۆزی سینا
بۆزێ سینا
بەرزایی٣٤٨٠ مەتر
شوێن
شوێنگوندەواری مەرگەوەڕ، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ
بەشێک لە زنجیرە چیایزاگرۆس

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ نزیکەی سێ مەتر بەفر لە بۆزی سینا باریوە(ckb). ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ بەم هاوینە هێشتا چیا سەرسەوزەکانی کوردستان مەندیلیان فڕێ نەداوە(ckb). ڕۆژنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  3. ^ به‌فر زنجیره‌ چیاکانی کوردستانی سپی پۆش کرد(ckb). کوردستان تیڤی. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  4. ^ بۆزی سینا- ناوچە کوێستانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان(ckb). کوردستان تیڤی. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  5. ^ گەشتیاران بۆ خلیسکێن دەچنە بۆزی سینا و داڵامپەڕ(ckb). ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.