بوومەلەرزەی وان (٢٠١١)

بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی گرتەوە

پۆتانەکان: 38°37′41″N 43°29′10″E / 38.628°N 43.486°E / 38.628; 43.486

بوومەلەرزەی وان لە ساڵی ٢٠١١، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢[١] پلە بە گوێرەی پێوەری ڕیختەر بوو کە شاری وان لە باکووری کوردستانی لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لە کاتژمێر ١٣:٤١ بە کاتی ناوچەیی، بۆ ماوەی ٢٥ چرکە ھەژاند. ناوەندی بوومەلەرزەکە، لە ١٧ کیلۆمیتری باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری وان لە قوڵایی 1٠ کیلۆمیتری زەویدا بووە. بەڵام وەك ئەوەی زانراوە زاناکانی ئەڵمانیا دیاریان کردووە ، کە قولایی زەمین هەژێنەکە ١٠ کیلومەتر بووە ، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ کە ئەم زەمین هەژێنە دەست کردبووەو سروشتی نەبووە ، بە پێی سەرچاوەکان دروست کردنی زەمین هەژێن لە رێی پرۆژەی هارپەوە دەکرێ ئەنجام بدرێ ،، ئەوەی شایەنی باسە پرۆژەی HARRP ، کە بەشێکی سەرەکی لە ووڵاتی ئەلسکایا یە لە ئەمەریکا ،،لە توانای هەیە چینی سەرەوەی ئایۆنسفیر گەرم بکات تا ٣ پلەی گەرما کە ئەبێتە هۆی کارەساتی گەورە .

نەخشەی لەرزەی USGS، بۆ بوومەلەرزەی وان

بەگوێرەی گەڕان بەدوای شوێنەکەدا، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، تێکڕای گشتیی ژمارەی بریندارانی پاشماوەکان و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە:

شوێن قووربانیان برینداران پاشماوە
گوندی ڤان ٩٥ (%15,8) ٣٥٠ (%8,5) ١٠ (%0,5)
گوندی ئێرگیش ١٦٩ (%28,1) ٧٥٠ (%18) ٥٥ (%2,4)
گوندی دیکە ٣٣٧ (%56,1) ٣٠٥٢ (%73,5) ٢١٩٧ (%97,1)
کۆی گشتی ٦٠١ ٤١٥٢ ٢٢٦٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Eastern Turkey hit by 7.2 magnitude quake"(ئینگلیسی). بی‌بی‌سی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١.