بورھانوددین ڕەببانی

سەرۆک کۆماری ئەفغانستان

بورھانوددین ڕەببانی (١٩٤٠-٢٠١١) سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئەفغانستان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ هەتا ١٩٩٦ بوو. هەروەها ڕەببانی لە دوای ڕووخانی میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان کە حکوومەتی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان بوو بۆ ماوەیەکی کورت بوو بە سەرۆک کۆماری کاتی ئەفغانستان. ڕەببانی بەر لەوەی بێت بە سەرۆک کۆمار، لەگەڵ دەستەکانی تری موجاهیدەکان لە ساڵانی ١٩٧٠ دژ بە داگیرکەری یەکیەتی سۆڤیەت خەباتی دەکرد. ڕەببانی لە ساڵی ٢٠١١ لە بەر دەرکی ماڵەکەی بە هۆی تەقینەوەی بۆمب گیانی لە دەست دا.

بورهانوددین ڕەببانی لە ساڵی ٢٠١٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕێکەوتی ٢٠ سێپتەمبری ٢٠١٦