بریا کاکەسووری (١٩٦٩ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - )، چیڕۆکنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە. جگە لە بڵاوکردنەوەی وتاری ئەدەبیی لە بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، خاوەنی چەندین بەرھەمی چاپکراوی بەپێزیشە.

بریا کاکەسووری
بریا کاکەسووری
لەدایکبوون١٩٦٩
بۆکان
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانچریکە و تاریکستانی ساڵە سپییەکان

بریا یەکێک لەو نووسەرە چالاکانەیە کە ساڵی ١٩٩٦ی زایینی لە شاری بۆکان، لە ناو دەستەیەکی پێنج کەسی لە چیرۆکنووسانی گەنجدا، کە ئەزموونی خوێندنەوەی چیرۆکی مۆدێرنیستییان ھەبوو و لەگەڵ شێوازی چیرۆکنووسی جیھانی تاڕادەیەک ئاشنا بوون، کۆرێک پێکدێنن بەناوی "کۆڕی خۆر"، ئەم پێنج کەسە لە ھەوڵی نوێکردنەوەی چیرۆک و دەربازبوون لە شێوە گێڕانەوەکانی پێشوودان. بریا کاکەسووری یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی ئەم کۆڕە ساڵی ١٣٧٧ی ھەتاوی (١٩٩٨ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی "سیاسووت" بڵاودەکاتەوە.[١] وێڕای مامۆستایەتی لە خوێندنگەکان ماوەی بیست ساڵە لە شاری سەقز و دێھاتەکانی بەردەوام کارگای چیرۆک بەڕێوە دەبات و ھانی خاوەن زەوقان دەدات. داھاتی ئەم کارگایانە ھاتنە کایەی دەیان نووسەر و خاوەن قەڵەمن کە ئاشقانە دەنووسن و بێ‌وچان کار دەکەن، لە ناویاندا نووسەری زۆر جیددیش ھەیە، کە ئەم لایەنە بەشێکی گەورەی ژیانی ئەدەبی و فەرھەنگی بریا بووە.

بەرھەمەکانی نووسەر دەستکاری

  1. سیاسووت،[٢] کۆمەڵە چیرۆک، ١٩٩٨
  2. سەفەرنامەی دۆزەخ،[٣] کۆمەڵە چیرۆک، ٢٠١١
  3. تابووتی تەمەن،[٤] کۆمەڵە چیرۆک، ٢٠١٢
  4. دەنگدانەوە،[٥] کۆمەڵە چیرۆک، ٢٠١٢
  5. مەرگەژین،[٦] کۆمەڵە چیرۆک، ٢٠١٥
  6. چریکە و تاریکستانی ساڵە سپییەکان،[٧] ڕۆمان، ٢٠١٧

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کاوان محەمەدپوور، ڕەوت و قۆناغەکانی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، سایتی دەنگەکان (سەردان 2018/6/1)؛ http://dengekan.ca/archives/6918 ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ کاکەسووری، بریا، سیاسووت، بڵاوکەرەوە نووسەر (چاپی جەماڵی)، بۆکان ١٩٩٨
  3. ^ کاکەسووری، بریا، سەفەرنامەی دۆزەخ، بڵاوکەرەوە نووسەر (چاپی ئاکار/ ھەولێر)، ٢٠١١
  4. ^ کاکەسووری، بریا، تابووتی تەمەن، بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان ٢٠١٢
  5. ^ کاکەسووری، بریا، دەنگدانەوە، بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان ٢٠١٢
  6. ^ کاکەسووری، بریا، مەرگەژین، پەخشانکاری بیریار، سەقز ٢٠١٥
  7. ^ کاکەسووری، بریا، چریکە و تاریکستانی ساڵە سپییەکان، پەخشانکاری بیریار، سەقز ٢٠١٧