حوسێن شۆخ کەمان (١٩٣٩ له سەقز) ناسراو بە زێ زێ ھونەرمەند و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان که زیاتر له نیو سەدەیه که له بواری موسیقای فۆلکلۆری کوردی چالاکیەکانی بە رێوە دەبات و ئیش دەکا.[١]

حوسێن شۆخ کەمان
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەزێ زێ
لەدایکبووی١٩٣٩
سەقز
بنەچە کوردستان
مردوویسەقز
پیشە(کان)گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەن
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٠ هەتا ئێستا

ژیان نامه[٢][٣] دەستکاری

حوسێن شۆخ کەمان کوڕی میرزا شوکروڵلاَ و کافیە خانم ساڵی ١٣١٧ لە شاری سەقز لە دایک دەبێ، چوار برا و خوشکێک ئەبن کە براکانی عەلی، حەسەن و مەسعوود ھەرسێکیان کۆچی دواییان کردووە و تەنیا کاک حوسێن “زێ زێ” و کوبرا خانمی خوشکی ماونەتەوەو ئێستاش لە سەقز دەژین.

زێ زێ: ساڵی ٢٩-١٣٢٨ لە سەقز شاگرد قاوەچی دەبێ، کە کاک عەلی برای کاری ھونەری دەکردو دیتی دەنگی خۆشە و زەربی چاکیش لێدەدا، ھانی دا ھەتا بچێتە ناوکاری ھونەریەوە. دەستی کرد بە گۆرانی وتن لە گەڵ ھونەرمەند عەزیز نەجەفی کە خەڵکی سایین قەلا بوو، باڵابان و سوڕنا ی لێدەدا و کاک حوسێن والیدی نای ژەن و کاکە مینەی سووزەنی و مینەی حەسەن قەرەج و کاک ئەحمەد ساڵحی و کاک عەلی شۆخ کەمان.

بە ھاتنی زێ زێ بۆ نێو ئەو کۆڕە گرووپێکی باش دامەزرا کە بە برایانی زێ زێ لە ناو خەڵکدا ناوبانگیان دەرکرد:زێ زێ لە تەمەنێکی کورت وکەمی ١٥ ساڵاندا ژیانی ھاوبەشی پێکھێناوە کە پێنج کچ و کوڕێکی ھەیە. لە پرسی ئەوەیدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! ھەمووجارێ کاک حسەین لە وڵامدا بە بزەوە ئەوە دەڵێ: کە بە منداڵی زوانم گرتووە، وتوومە زازا، زازی، زێ زێ، ئەوە بوو کە زێ زێ یان بڕی بەسەرمدا و لە دوایشدا وەک نازناوێکی ھونەری لێھات بۆمان.

ئەم ھونەرمەندە ناسراوەی کورد گەلێ گۆرانی لە سەردەمی خۆیدا تۆمار کرد ھەرچەند ھەر بە ئامێری سەرەتایی وەک زەرب و نایەیە بەڵام بە پیت وبەرەکەتە و دەیان گۆرانی بەناوبانگ وەک “شەمامەوخاڵخاڵە’ سویبە باڵابەرز”ئای بۆ ھەلامە” و ھەندێ گۆرانی دیکەی فولکلۆری بە تایبەت فولکلۆڕی ناوچەی سەقز لە فەوتان ڕزگار بکات کە ھەتا ئێستا سەرجەم ٦٤ گۆرانی بۆ رادیۆی سنە و ورمێ تۆمار کردوە و بۆ کەناڵی سێی تەلەڤیزیۆنی ئێران کە ئەودەم تەنیا کاتژمێرێک لە شەودا بە کوردی بەرنامەی ھەبوە گۆرانی زۆری وتووە کە ڕەنگ بێ لە ئەرشیڤدا مابێتەوە.

جارێکیشیان لەگەڵ مامۆستا عەزیز شاھرۆخ و محەمەدی یاسینی چەند گۆرانیان بۆ ڕادیۆی ورمێ تۆمار کردووە. ئەو ھونەرمەندانەی کە کاتی خۆی لە رادیودا ژەنیاری گۆرانییەکانی زێ زێ بوون تەنیا دوو کەسن بە ناوەکانی تۆفێق تارژەن و موسەیب شادابی کەمانچەژەن کە ھەردوویان ژەنیارانانی گەورەی ئەودەم بوون وخەڵکی شاری تیکابن

زێ زێ، لە وڵاتی کانادا چەن جارێک بانگێشت کراوە کە یەک دووجاریان لە گۆرانییە کۆنەکانی خۆی پێشکەش کردوەو.

لەم یەک دووساڵەی دواییشدا کۆنسێرتێکی گەورەی پێش کەش کرد بە ھاوکاری ژەنیارانی سەقزی بەڕێزان، فەرەیدوونی کۆھزادی، عەلی تاھێری، ساسانی ساڵحی و جەماوەرێ تر ئەو کۆنسێرتەیان رێ خست و لە شارەکانی سەقز، سنە، چابەھار، کامیاران و دیواندەرە ش بەرێوە چوو،.

ھونەرمەند زێ زێ ھەمیشە لەگەڵ خەڵکدا ژیاوە و ھەر لە سەرەتاوە خۆشەویستی خەڵک ودۆستانی بوە لە گەڵ گۆرانیبێژانی سەردەمی خۆی نێوانی خۆش بوە. لە گەڵ حەسەن زیرەکی ھونەرمەندیش گۆرانی لە دیوەخانەکانی ئەوکاتی ماڵاندا لە شاری سەقز پێشکەش کردوە و وەک خۆی باسی دەکا تەنانەت لە کاتی ژن ھێنانیدا حەسەن زیرەک کە ئەودەم لە ماڵی عەبە خڕەدا لە گەڵ زبێدەخانمی ھاوسەری کرێنشین بوو، وەک برازاوا قۆڵی خێزانی زێ زێ ی گرتوەو لە ماڵی بابی بە گۆرانی ھاتەدەر با بێتە دەر ھێناویەتە دەر. کە ئێستایش زێ زێ ھەر خۆشەویستی خەڵکەو لە نێوشارو گەڕەک وبازاڕدا وەک ھونەرمەندێکی نەتەوەیی یادگاری سەردەمانی زووی سەقز چاوی لێدەکەن و جێی رێزی ھەموو دانیشتوانی سەقزو ناوچەکانیەتی. زێ زێ لە ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٥ی کوردی و ١٣٩٤ی ھەتاوی کۆچی دوایی کرد. ڕۆحی شاد و یادی بەرز.

بەرهەمەکان[٤] دەستکاری

دەیان بەرهەم و گۆرانی کوردی لە لایەن برایان زێ زێ پێشکەش کراون که تاقمێک له وانه لێره باس کراوە:

  • کوێستانه خال خال
  • مەستورە
  • فاتم دە واز بێنه
  • شەمامە و خال خال
  • گریشا


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ زێ زێ ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، 2009
  2. ^ ژیان نامەی برایان زێ زێ، ماڵپەری موزیک کوردی
  3. ^ برادران «زێ زێ» ؛ اولین گروه موسیقی خانوادگی کردستان، زریان موکریان، 2019
  4. ^ گورانی برایانی زێ زێ، ماڵپەری موزیک کوردی

پێوەندیەکان دەستکاری