باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا

باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ناوچەیەکی لاوەکی جوگرافییە لە ئاسیا؛ بە زەوی و دوورگەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتیی زەریای ھێمن سنووردارە.

نەخشەی بەشێک لەو وڵات و خاکانەی کە ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا پێکدەھێنن. لێرەدا، کەنارەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا نیشان دراون.

زاراوەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠ لەلایەن مێژوونووس و زانای سیاسی ئەمریکی ڕۆبەرت کێرنەرەوە باسکراوە، بەپێی پێناسەکانی کێرنەر، «باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا» دوورگەکانی ژاپۆن و نیمچە دوورگەی کۆریا و تەختایییەکانی مەنگۆلیا و دەشتی باکووری ڕۆژھەڵاتی چین و ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا دەگرێتەوە، کە لە ڕووباری لینا لە ڕۆژاوا تا زەریای ھێمن لەخۆ دەگرێت.[١]

پێناسەکان دەستکاری

پێناسەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا جێگیر نییە بەڵام زۆرجار بەپێی ئەو چوارچێوەیەی کە تێیدا باس دەکرێت، گۆڕانی بەسەردا دێت.

ناوچەی لاوەکی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بە شێوەیەکی گشتی ناوەندی باکوور و ڕۆژھەڵاتی چینە (مانچوریا)، بەزۆری خاکی ژاپۆن، مەنگۆلیا، کۆریای باکوور، ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا و کۆریای باشوورش لەخۆدەگرێت. ھەروەھا بەشێک یان تەواوی باکووری چین زۆرجار لە سەرچاوەکاندا جێگیر دەکرێن.[٢][٣] دامەزراوەی توێژینەوەی ئابووری بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ناوچەکە بە چین، ژاپۆن، کۆریا، مەنگۆلیا و ڕووسیا پێناسە دەکات.[٤][٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Narangoa 2014.
  2. ^ "Northeast Asia dominates patent filing growth." Retrieved on August 8, 2001.
  3. ^ Gilbet Rozman (2004), Northeast asia's stunted regionalism: bilateral distrust in the shadow of globalization. Cambridge University Press, pp. 3-4
  4. ^ Economic Research Institute for Northeast Asia (1999). Japan and Russia in Northeast Asia: Partners in the 21st Century. Greenwood Publishing Group. p. 248.
  5. ^ "Northeast Asia". Brookings (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.