باربارا سترایسەند (لە دایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٤٢) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و فیلمسازێکی ئەمریکییە. ئەو لەماوەی حەوت دەیە لە کارکردنی پیشەگەرییانە، بووەتە براوەی چەندین خەڵات لەوانە پێنج جار خەڵاتی ئێمی،[١] دوو جار خەڵاتی ئۆسکار،[٢] نۆ جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب،[٣] دە جار خەڵاتی گرامی، ھەروەھا خەڵاتێکی تۆنی.[٤]

باربارا سترایسەند
بە ئینگلیزی: Barbara Joan Streisand
لەدایکبوون (١٩٤٢-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٤٢ (تەمەن ٨٢ ساڵ)
بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کورتەناوBarbra Streisand
باوکEmanuel Streisand
ھاوسەرجەیمز برۆلین
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)جۆن پیتێرز، Richard Baskin، Barry Dennen
منداڵJason Gould
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
بواری کارنووسینەوەی مۆسیقا، مۆسیقا، فیلم، جاز
پەروەردەErasmus Hall High School، Lee Strasberg Theatre and Film Institute، The Center for Early Education، HB Studio
دەستپێکی چالاکی١٩٦٠
ئەندامی حیزبیپارتی دیموکرات
بەکارھێنانی دەستright-handedness
جۆری دەنگمێزۆ-سۆپرانۆ
ئامێری مۆسیقادەنگ
شاکارەکانYentl، Funny Girl، A Star Is Born، Evergreen (Love Theme from A Star Is Born)
خاوەنیThe Barbra Streisand Collection
چەشنtraditional pop، جاز، دیسکۆ
کۆمپانیای تۆمارکردنکۆڵومبیا ڕێکۆردز، Decca Records، London Recordings
کارتێکراوە لەلایەنئانا مانیانی، Billie Holiday، Mariangela Melato، Monica Vitti، Eleonora Duse
وێبگەhttps://barbrastreisand.com/
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

سترایسەند لە شەستەکان دەستی بەکارکردن کرد لە شانۆ برۆدوەی، دوای ئەمەش لە چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی دەرکەوت، پاشان لەگەڵ کۆمپانیای کۆلۆمبیا ڕیکۆردس ڕێککەوتنێکی واژوو کرد کە بەم ھۆیەوە لە ساڵی ١٩٦٣، یەکەم ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی زە باربارا ستریسەند ئەلبووم (The Barbra Streisand Album). لە ماوەی دەیەی شەستەکانی سەدەی بیستەم بووە گۆرانیبێژێکی دیار، دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ ھاتە ناو بواری سینەما لە ڕێی فیلمی کیژی گاڵتەچی (Funny Girl)، ھەر بەھۆی یەکەم فیلمییەوە، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٧٦، بەشداری کرد لە فیلمی ئەستێرەیەک لە دایکبوو (A Star Is Born)، بەھۆی ئەم فیلمەوە دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان لە پۆلینی باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ، ئەمەش لەڕێی گۆرانی ھەمیشە زیندوو (Evergreen) بوو.

بە فرۆشتنی ١٥٠ ملیۆنن دانە لە بەرھەمەکانی، باربارا بەیەکێک لە ئەستێرە و ھونەرمەندە پڕفرۆشەکانی گشت مێژوو دادەنرێت.[٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "Barbra Streisand Goes Platinum for History-Making 31st Time with Partners". Broadway World. January 20, 2015.
  2. ^ «Academy Awards Database». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Awards Search». Hollywood Foreign Press Association. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Tony Awards Drop Competitive Special Event Category». Los Angeles Times. June 19, 2009. لە February 3, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Embley، Jochan (March 6, 2019). «Barbra Streisand to headline British Summer Time: How to get tickets for BST Hyde Park». Evening Standard. لە March 6, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «After 51-year absence, Barbra Streisand takes the host chair at 'The Tonight Show'». The Washington Post. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.