ئەیاد جەمالەدین (لەدایکبووی ١٩٦١) سیاسەتوان و پیاوێکی ئایینی و بیرمەندی عێراقییە. سەر بە حیزبی ئەحرار بووە کە بەشێکە لە لیستی عێراقی و بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠٠٥–٢٠١٠ وەک جێگر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای زیقار کاری کردووە.

ئەیاد جەمالەدین
بە عەرەبی: إياد جمال الدين
لەدایکبوون (١٩٦١-٠٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦١ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانmember of parliament
ئایینئیسلام، شیعە

ئەیاد ڕەووف محەممەد جەمالەدین لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری نەجەف لە خێزانێک لەدایکبووە کە خەڵکی شاری ناسریەن لە باشووری عێراق. لە ساڵی ١٩٧٩ عێراقی بەجێھێشت و بەرەو سووریا و پاشان بەرەو ئێران، لەوێ بۆ ماوەی ٨ ساڵ زانستە ئایینییەکان و توێژینەوەی دەرەکی خوێندووە، ھەروەھا فەلسەفە و سۆفیگەریش. لە ساڵی ١٩٩٥ لەسەر بانگێشتی شیعەکان لە دووبەی چووەتە ئیمارات و لەوێ ماوەتەوە تا ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن گەڕایەوە عێراق.[١]

ئەیاد جەمالەدین لە چوار ھەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە و پێی وایە دەبێت دیموکراسی بە زۆر بسەپێندرێت. دژی دامەزراندنی دەوڵەتێکە کە سیستەمێکی ئایینی ھەبێت، یان ئەوەی پێی دەوترێت ویلایەی فیقھی لەناو شیعەکاندا، داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەلمانی دەکات دوور لە دەستێوەردانی دەسەڵاتە ئایینییەکان و گرەنتیکردنی ئازادی کەمینەکان. ھەروەھا ڕەخنە لە ڕژێمە عەرەبییەکان و گەلانی عەرەب دەگرێت، کە پێی وایە ئیسلامێکی شێواو و دەستکاریکراو لە باوەش دەگرن کە ھاندەری تیرۆرن و پاڵپشتی دەکەن.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری