ئەکرەم ڕەشید محییەدین ئەلحورانی (١٩١١ - ٢٤ی شوباتی ١٩٩٦) سیاسەتمەدارێکی دیار و ناسراوی سووریا بووە لە شاری حەمای سووریا لەدایکبووە و لە عەممان کۆچی دوایی کردووە.[١] [٢] [٣] [٤] [٥] [٦]

ئەکرەم حورانی
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩١٢
حەما، سووریا
مردن٢٤ی شوباتی ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٢-٢٤) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
عەممان، ئوردن
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانجێگری سەرۆکی کۆماری میسر
پەروەردەزانکۆی دیمەشق
ئەندامی حیزبیحیزبی سۆشیالیستی عەرەبی، حیزبی بەعس
ئایینسوننە
لەگەڵ عەبدول ناسر و کۆمەڵێک بەعسی لەکاتی ڕاگەیاندنی یەکڕیزی لە ساڵی ١٩٥٨

پەروەردە و قۆناغەکانی خوێندن

دەستکاری

ئەکرەم حورانی لە قوتابخانەی دار ئەلعیلم و تەربییە لەگەڵ منداڵانی بنەماڵە دەرەبەگەکان خوێندوویەتی ئەم قوتابخانەیە لەلایەن مەلیک فەیسەلی یەکەم بن حوسێن لە نزیک کۆشکی ئەلعەزم لە شاری حەما دامەزراوە. لە ژێر کاریگەری مامۆستاکەیدا بوو، عوسمان حورانی، کە فێری مێژووی دەکرد، وەک چۆن لە خوێندکارەکانیدا ڕۆحی ئازادی و سەربەخۆیی و بەرخۆدانی چەکداری و شانازی بە میراتی عەرەبی دەدا، ئەم مامۆستایە یەکێک بوو لە بەشداربووان لە شۆڕشی ١٩٢٥دا، بۆیە ھۆشیاری سیاسی ئەکرەم حورانی لە دوای ڕووداوەکانی شۆڕشی گەورەی سووریا ( ١٩٢٥–١٩٢٧) دەستی بە دروستبوون کرد.

دوای ئەوەی حورانی لە پەیمانگای زانست و پەروەردە لە حەما دەرچوو، دەچێتە دیمەشق و ناوی خۆی تۆمار کرد لە قوتابخانەی ناوەندیی دەوڵەتی نوخبە (مەکتەبی عەنبەر)، کە کۆمەڵێک سەرکردەی نیشتمانی بەرھەم ھێنا، کە حورانی لێی دەرچووە و یەکێک بوو لە یەکەمەکان پاشان پەیوەندی بە زانکۆی یەسووعییەوە کرد لە بەیرووت بۆ خوێندنی پزیشکی، بەڵام دوای ساڵێک گەڕایەوە دیمەشق (١٩٣١)، ڕووی لە زانکۆکەی کرد بۆ خوێندنی یاسا، ھۆکاری گەڕانەوەی تێوەگرانی بوو تیرۆرکردنی نوێنەر سووبحی بەرەکات. دوای تەواوکردنی لە کۆلێژی یاسا، وەک پارێزەر کاری کردووە تا لە ساڵی ١٩٤٣ وەک ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://web.archive.org/web/20160603095947/https://viaf.org/viaf/77126186/. لە ڕەسەنەکە لە 2016-06-03 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20191208172558/http://id.worldcat.org/fast/263804/. لە ڕەسەنەکە لە 8 ديسمبر 2019 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ https://web.archive.org/web/20190417165557/https://www.britannica.com/biography/Akram-al-Hawrani. لە ڕەسەنەکە لە 2019-04-17 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ https://web.archive.org/web/20191208172601/https://www.munzinger.de/search/go/document.jsp?id=00000008371. لە ڕەسەنەکە لە 2019-12-08 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ https://web.archive.org/web/20191208172604/https://id.loc.gov/authorities/nr90001153. لە ڕەسەنەکە لە 2019-12-08 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. ^ https://web.archive.org/web/20161012031806/https://www.idref.fr/12910213X. لە ڕەسەنەکە لە 12 أكتوبر 2016 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)