ئەندریا ڤۆلف ناسراو بە ڕۆناھی (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ لە میونشن، ئەڵمانیا - مردووی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە شاخی وان، تورکیا) ژنی شۆڕشگێری کۆمۆنیستی ڕادیکالی ئەڵمانی بوو کە بەشداری خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دژ بە حکۆمەتی تورکیا ببوو.

ئەندریا ڤۆلف
Andrea Wolf

لەدایکبوون (١٩٦٥-0١-١٥) ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥
مەرگ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨(١٩٩٨-١٠-٢٣) (٣٣ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەئەڵمانی
پیشەسیاسەتوان، گەریلا
چالاکبوون١٩٨٠–١٩٩٦
کارڕۆناھی
حیزبی سیاسیفراکسیۆنی ئەرتەشی سوور، یەکێتیی ئازادیی ژنانی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان

ئەندریا ڤۆلف بەر لە ئەوەی کە بێت بۆ کوردستان، لە ئەڵمانیا ئەندامی ڕێکخراوەی کۆمۆنیستی فراکسیۆنی ئەرتەشی سوور بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٩٦دا تێکەڵی ڕیزەکانی گەریلای کوردستان بوو و وەکوو ئەندامی یەکێتیی ئازادیی ژنانی کوردستان (یاژک) چالاک بوو و ناوی شۆڕشگێرانەی ڕۆناھیی بۆ خۆی ھەڵبژارد. ھەروەھا وەکوو ئەندامی ئەرتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئارگەکە) پەروەردەی شەڕی چەکدارانە بوو.[١][٢] ئانیا فلاخ یەکێک لە ھەڤالانی گوتووە کە ئەندریا ڤۆلف زووتر چووە نێوی ڕیزەکانی گەریلا، بەڵام لەبەرئەوەی کە نەشتەرگەریی لەسەری ئحژنۆی کرابوو، ساڵ و نیوێک دواتر دەستی بە خەبات لە باڵی چەکداری پەکەکە کردووە.[٣]

ئەندریا ڤۆلف لە ساڵی ١٩٩٨ وەکوو گەریلای ئەرتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئارگەکە) لە شەڕ بەرامبەر بە ئەرتەشی تورکیا بە دەستی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەی شاخی وان بە دیل گیرا. ئەو بەدوای ماوەیەکی ئەشکەنجەدانی قێزەوەن کوژرا.[٤]

دەوڵەتی تورکیا ئامادە نەبوو تەرمی ئەندریا ڤۆلف بداتەوە بنەماڵەکەی. بۆیە بەدوای سکاڵاکردنی بنەماڵەی ڤۆلف بە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا حکۆمەتی تورکیا ئەرکدار کرا کە تەرمی ڤۆلف ڕادەستی ئەو بنەماڵەیە بکات.[٥]

سەبارەت بە ئەندریا ڤۆلف دەستکاری

ھیتۆ شتایرەل ژنە دەرھێنەری ئەڵمانی فیلمێکی کورت لەژێر ناوی نێڤەمبەر لە بابەتی ئەندریا وۆلف بەرھەمهێناوە.[٦][٧]

ڕێزگرتن دەستکاری

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە شاری ھامبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا یادی ئەندریا ڤۆلف لە مەڕاسیمێکدا بەرز ڕاگێڕا. لەم مەراسیمە چەند ھەڤالێکی ڤۆڵف بە ناوەکانی ڕۆدا ئامارا، ئانیا فلاخ و ڤۆلفگانگ شتروڤە کە لە چیاکانی کوردستان لەگەڵیدا تێکۆشانیان کردبوو باسییان لە ژیانی ئەندریا ڤۆلف و بەسەرھاتەکانیان لەگەڵ ئەو کرد.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ناوەندی زانیارییەکانی کوردستان بەڵگەیەک لە بەیاننامەیەکی ئەنتیرناسیۆنالیستەکان نیشان دەدات (بە ئەڵمانی)، نووسراو لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٨؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١.
  2. ^ لیبەرتاد: لە دارستانی شارەکان، لە چیاکانی کوردستان: ژیان و خەباتی ئەندریا ڤۆلف (بە ئەڵمانی)؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١.
  3. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: لە ھامبۆرگ یادی گەریلا ئاندریا ڤۆلف کرایەوە (بە کوردی)، نووسراو لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١.
  4. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: یەکێک لە ڕێبازەکانی شەڕ: دەستدرێژی و لاقەکردن (بە کوردی)، نووسراو لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١.
  5. ^ جیھانی لاو: ئەندریا ڤۆلف چۆن مرد؟ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تورکیای تاوانبار کرد (بە ئەڵمانی)، نووسینی نیک براونز، نووسراو لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١.
  6. ^ فێستیڤاڵی ناونەتەوەیی بەڵگەفیلمی ئامستردام: نێڤەمبەر (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٠٠٥؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١.
  7. ^ جیھانی لاو: نێڤەمبەر (بە ئیسپانی)؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١.