ئەندازیاری فڕۆکە و بۆشاییی ئاسمان (بە ئینگلیزی: Aerospace engineering) لقێکە زانستە لە زانستی ئەندازیاری، ئەو زانستە بەرپرسە لە دیزاینکردن و دروستکردنی فڕۆکە و مەکۆیی بۆشایی.

ئەندزیاری فڕۆکە و بۆشاییی ئاسمان
ئەندازیارانی ناسا لە ناوەندی بڕیاردان لە سەردەمی ئەنجامدانی ئەپۆڵۆ ١٣، کاردەکەن لەسەر گرەنتی کردن و پاراستنی گیانی کەشتیوانان
پیشە
ناوەکانئەندازیاری بۆشایی
جۆری پیشە
زانستی
بەشە چالاکەکان
فڕینناسی، گەڕانی بۆشایی، زانست
دەربارە
خوێندنی داواکراو
بەکالۆریۆس
شوێنی
کارکردن
تەکنۆلۆژیا، زانست، ئاشکراکردنی گەردوونی، ھێزی سەربازی

ئەندازیاری بۆشایی دابەش دەبێتە سەر دوو جۆر:

یەکەم: ئەندازیاری فڕۆکە و گەڕانی ئاسمانی

دووەم: ئەندازیاری بۆشایی

جۆری یەکەم مامەڵە دەکات دەربارەی مەکۆیە ئاسمانییەکانی ناو بەرگە ھەوای زەوی، جۆری دووەم کاردەکات لەسەر ئەو مەکۆیییە بۆشاییانەی دەچنە دەرێی زەوی.

مێژوو دەستکاری

یەکەمین فڕین بە سەرکەوتووی ئەنجامبدرێ لە مێژووی مرۆڤەکان لەلایەن عەبباس کوڕی فیرناسەوە بوو، بەڵام لیۆناردۆ دا ڤینچی یەکەمین زانا بوو بیرۆکەی فڕۆکەی بە مێشک ھات کە لە پێشتر نە کەس تاقیکردبوویەوە نە کەس دیزاین کردبوو، یەکەمین جاریش کە مرۆڤ بتوانێ بە فڕۆکە بفرێ لەلایەن برایانی ڕایتەوە بوو لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٣ کە ناوی فڕۆکەکەشیان ڕایت فلایەر بوو، ھەروەھا یەکەمین پێناسەی ئەندازیاری بۆشایی لە شوباتی ١٩٥٨ بوو، ھەر وەک دەگووترا فڕۆکەی (ئاسمانی) و مەکۆیی (بۆشایی).[١]

سەرچاوەکان دەستکاری