ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە

فیلمێکی ٢٠١٩ی ئەمریکییە

ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Annabelle Comes Home) فیلمێکی ترسناکی سەرووسروشتیی ٢٠١٩ی ئەمریکییە. لە نووسین و دەرھێنانی گاری داوبەرمان، لە یەکەم کاری دەرھێنانیدا لە چیرۆکێکی داوبەرمان و جەیمز وان کە ھەروەھا وەک بەرھەمھێنەر لەگەڵ پیتەر سەفران کاری کردووە. وەک درێژەی فیلمی "ئەنابێڵ" لە ساڵی ٢٠١٤ و "ئەنابێڵ: دروستکردن" لە ساڵی ٢٠١٧ و وەک قۆناغی حەوتەم لە زنجیرەفیلمی "گەردوونی جادووگەریی" پەرەیپێدراوە. لەم فیلمەدا ھەریەک لە مەکینا گرەیس و مادیسۆن ئیسمان و کەتی ساریف ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەگەڵ ڤێرا فارمیگا و پاتریک ویلسۆن کە ڕۆڵی ئێد و لۆرین وارن دەگێڕنەوە وەک دوو لێکۆڵەر.

ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە
Annabelle Comes Home
دەرھێنەرگاری داوبەرمان
بەرھەمھێنەرجەیمز وان
پیتەر سەفران
سەرچاوەی چیڕۆکگاری داوبەرمان
جەیمز وان
چەشنی فیلمترسناک
هەستبزوێن
مۆسیقاجۆزێف بیشارا
وێنەگری سینەماییمایکل بێرگێس
دەستکاریکریک مۆری
ستۆدیۆ(کان)نیو لاین سینەما
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ماوەی فیلم١٠٦ خوولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیئەنابێڵ
تێچوون٢٧-٣٢ ملیۆن دۆلار
داھات٢٣١،٣ ملیۆن دۆلار

لە نیسانی ٢٠١٨ وارنەر برۆس پیکچەرز لەوکاتەدا ڕای گەیاند کە فیلمێکی بێ ناونیشان لە زنجیرەفیلمی «گەردوونی جادووگەریی» لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ نمایش دەکرێت. لە کۆتایی ئەو مانگەدا ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە دەبێتە پاشکۆیەکی دیکەی زنجیرەفیلمی ئەنابێڵ، داوبەرمان بۆ یەکەم کاری دەرھێنانیدا واژووی لەسەر فیلمەکە کرد ھەم بۆ نووسین و دەرھێنانی فیلمەکە، کە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی داوبەرمان و جەیمز وان نووسیویەتی. وێنەگرتنی سەرەکی تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە لۆس ئانجلەس بە فەرمی تەواوکرا. فیلمی ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی شانۆیی لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس و نیو لاین سینەما بڵاوکرایەوە. داھاتەکەی لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٢٣١ ملیۆن دۆلار بووە و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا، کە بە بەراورد بە فیلمەکانی پێش خۆی کەمتر ترسناک بووە.

چیرۆک دەستکاری

زانایانی جنۆکەناسی ئێد و لۆرین-وارن دەست بەسەر بووکەڵەی ئەنابێڵدا دەگرن لە ناوچەیەک، کە باسی ئەوەیان کردووە بووکەڵەکە زۆرجار چالاکیی توندوتیژی لە شوقەکەیان ئەنجامداوە. لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکە، لەناکاو ئۆتۆمۆبیلەکە تووشی تێکچوونێک لە بزوێنەرەکانیدا دەبێت، ناچار ئێد بۆ چاککردنەوەی دادەبەزێت و سەیێکی دەکات لە ڕێگایەکی چۆڵ و نیوەتاریک؛ بەڵام بووکەڵەکە بە نھێنی ڕۆحەکان بانگ دەکات بۆ ئەوەی ھێرش بکەنە سەر ئێد، بۆیە ئێد بەزەحمەت ڕزگاری دەبێت، و پاشان بەخێرایی دەگەنەوە ماڵەوە. ئەنابێڵ لەناو شووشەیەکی چوارچێوەیی پیرۆزدا لە ژووری شوێنەوارەکانی ئەو دوو ھاوسەرەدا (ئێد و لۆرین) قفڵی دەکرەن، و ھەروەھا لەلایەن باوکە گۆردۆنەوە بەرەکەتی پێدا دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لەناو چوارچێوە شووشەیەکەدا خراپە ئەنجام نادات.

دوای ماوەیەکی کەم، خێزانی وارن پێشوازی لە ماری ئیلین دەکەن، کە بەرپرسیار دەبێت لە چاودێریکردنی کچەکەیان بەناوی جودی لە ماڵەکەدا لەبەرئەوەی ئێد و لۆرین دەیانەوێت بۆ شەوێک گەشت بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی دیکە. دواتر لە قوتابخانە جودی سەرنجی ئەوە دەدات کە قەشەیەکی جنۆکەیی بەردەوام دێتە پێش چاوی، و ھەمیشە دەست دەکات بە شوێنکەوتنی جودی. دواتر ھاوڕێیەکی ماری ئیلین، بەناوی دانێلا، بەبێ بانگھێشتکردن دەگاتە ماڵی وارن، و پێیان دەڵێت کە دەیەوێت لەگەڵ ئەوان بمێنێتەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش پێکەوە، بەڵام دانێلا بەنھێنی بە جودی دەڵێت کە لەسەر بووکەشوشەی ئەنابێڵ چ شتێک دەزانیت، جودی دەڵێت: من ھیچ زانیارییەکم نییە لەسەری، بەڵام دەڵێن خراپەکارە و توندوتیژی ئەنجام دەدات، باوک و دایکم و ئەویان لە شوێنێک شاردووەتەوە و چەندین ڕۆژە کە نەکراوەتەوە ئەو شوێنە.

دانێلا و ماری ئیلین جودی لە باخچەکە پێکەوە دەبن، بەڵام دانێلا لە پەنجەرەی ماڵەکەوە باوکی خۆی دەبینێت و سەری دەسووڕمێت و بەتەنیا دەچێتەوە ماڵەکە، و دواتر بە دزییەوە دەچێتە ژووری شوێنەوارەکانی ئێد و لۆرین و دەست دەکات بە پشکنینی ھەموو شتێک و ئارەزووی کەرستە کۆنەکانیشی ھەیە، بەڵام دواتر شووشەکە دەبینێت و بە کلیلێک دوای ئەو ھەموو ڕۆژە دەیکاتەوە و پیرۆزییەکەی ئەو شووشەیە نامێنێت، ئەنابێڵ دەرگای شووشەکەی لێ کرایەوە بەھۆی دانێلاوە، دوای گەڕانێکی کەم باوکە کۆچکردووەکەی خۆی لەو ژووری شوێنەوارەدا دەبینێت و زۆر دەترسێت و ھاوار دەکات، دواتر ڕادەکات و لەو ژووری شوێنەوارە ڕزگاری دەبێت و دەرگای شووشە چوارچێوەکەی ئەنابێڵی بەکراوەی بەجێھێشت، و ھیچ شتێکیش بۆ ماری ئیلین و جودی باس ناکات چونکە وادەزانێت ئەوەی بینیوێتی خەیاڵ بووە بەھۆی باوکییەوە.

ئەو شەوە کە ھەر سێکیان لە ماڵەوەن ئەنابێڵ لە ژووری شوێنەوارەکان بە نھێنی دەربازی دەبێت و ھەموو ڕۆحە جۆراوجۆرە ترسناکەکان بەرەڵا دەکات. خۆشەویستەکەی ماری ئیلین، بۆب پاڵمێری، لەو شەوەدا دەگاتە پێش دەرگای ماڵەکە و بە گیتارێکەوە گۆرانی ماری ئیلین دەڵێت و ئەوانیش سەیری دەکەن لە پەنجەرەکەی سەرەوە، بەڵام دەیانەوێت بێنە خوارەوە بۆ بینینی، ھەتا ئەوان دەگەن بۆب لەلایەن یەکێک لە ڕۆحەکان بەناوی «بلاک شەک» ڕاو دەنرێت و دواتر لەنێو ھێلانەی مریشکەکانی باخچەکەدا خۆی حەشار دەدات. دواتر بلاک شەک بەدوای بۆب دەگەڕێت لە باخچەکە تا بۆب بدۆزێتەوە؛ و ماری ئیلین لەلایەن فێریمانەوە (جۆرێکی تری ڕۆحەکانە) ئازار دەدرێت، لەکاتێکدا جودی لە ژووری نووستنەکەیدا ڕووبەڕووی ئەنابێڵ دەبێتەوە. بەھۆی ڕووداوەکانی ئەو شەوە جودی پێیان دەڵێت کە پێویستە ئەنابێڵ بخرێتەوە ناو شووشەکە لۆ ئەوەی ڕۆحەکان نەمێنن، و پێویستە ئەنابێڵ بدۆزینەوە.

لەو شەوەدا شەڕی زۆر ڕوو دەدات، ماری ئیلین ئامێری ھەناسەدانەکەی لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەی خۆی بەجێماوە و پێویستی پێی دەبێت، ناچار جودی بچووک بۆ ئەوەی ماری ئیلین ھەناسەی بۆ بگەرێتەوە دەچێتە دەرەوە بۆ باخچەکە و دەرگای ئۆتۆمۆبیلەکە دەکاتەوە و دەتوانێت ئامێرەکە بگرێتە دەست، بەڵام لەناکاو ڕۆحی بلاک شەک ھێرش بۆ جودی دەکات و ڕاستەوخۆ بۆب بە گیتارەکەی دەکێشێت بە بلاک شەک و جودی ڕزگاری دەبێت و دەگەڕێتەوە لای ماری ئیلین، ئەمە لە کاتێکایا کە لە ژوورەوە دانێلا لەلایەن ڕۆحی بووکەوە ھێرشی کراوەتە سەر.

ماری ئیاین و جودی دەتوانن کە بووکەڵەکە بدۆزنەوە، بەڵام لەناکاو دانێلا وەک ئەوەی چووبێتە خەیاڵەوە بە چەقۆیەک ھێرش بۆ سەر ماری ئیلین ز جودی دەھێنێت، پاش ئەوەی کە گەڕایەوە ھۆشی خۆی، ھەر سێکیان بەپەلە بەرەو و ژووری شوێنەوارەکان ڕا دەکەن و ئەنابێڵ دەخەنە نێو چوارچێوە شووشەیەکە و قوفڵی دەدەن. پاش ھەموو ئەمانە، بۆبی ھاوڕێیان ئەوان دەبینێتەوە و پێکەوە شاد دەبنەوە و کات دەگاتە بەیانی و لە دەرگا دەدرێت، کە ئێد و لۆرینن گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، پێش ئەوەی ماری ئیلین باسی ڕووداوەکان بکات بۆیان لەناکاو مناڵە بانگھێشتکراوەکان خۆیان دەکەنە ژوورەوە کە بۆ یادی لەدایکبوونی جودی ھاتوونە و دەنگە دەنگ دروست دەبێت و کۆتایی بە فیلمەکە دێت.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • ڤێرا فارمیگا وەک لۆرین وارن
  • پاتریک ویلسۆن وەک ئێد وارن
  • مەکێنا گرەیس وەک جودی وارن
  • مادیسۆن ئیسمان وەک ماری ئیلین
  • کەتی ساریف وەک دانیێلا ڕیۆس
  • مایکل سیمینۆ وەک بۆب پاڵمێری
  • سامارا لی وەک ھەنگ
  • ستیڤ کوڵتەر وەک باوکە گۆردۆن
  • پۆڵ دین وەک بەڕێز پاڵمێری
  • لوکا لوھان وەک ئەنتۆنی ڕیۆس
  • ئەلیسۆن وایت وەک خاتوو فالی
  • ئەلێکساندەر وارد لە ڕۆڵی جنۆکەیەک
  • گاری-٧ وەک قەشە جنۆکەیییەکان

بەرھەمھێنان دەستکاری

پەرەپێدان دەستکاری

لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠١٨، کۆمپانیای وارنەر برۆس ڕای گەیاند کە فیلمێک (ئەوکاتە بێ ناونیشان بوو) لە زنجیرەفیلمی «گەردوونی جادووگەریی» لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ نمایش دەکرێت. لە کۆتایی ئەو مانگەدا ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە دەبێتە پاشکۆیەکی دیکەی زنجیرەفیلمی ئەنابێڵ، گاری داوبەرمان لە یەکەم دەرھێنانیدا واژووی لەسەر فیلمەکە کرد بۆ نووسین و دەرھێنانی فیلمەکە، کە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی داوبەرمان و جەیمز وان نووسیویەتی.[١] جەیمز وان و پیتەر سەفران بە ھاوبەشی بەرھەمھێنانی پڕۆژەکە بوون.[٢] لە میانی کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ ساڵی ٢٠١٨، جەیمز وان و سەفران ئاشکرایان کرد کە ڕووداوەکانی فیلمەکە دوای بووکەڵەی ئەنابێڵ دەکەوێت و دوای ئەوەی لە مۆزەخانەی وارنز لەناو چوارچێوەیەکی شووشەییدا دانرابوو، سەرنجیان لەسەر بووکەڵەکە دەبێت.[٣] دواتر داوبەرمان ئەمەی پشتڕاستکردەوە و ھەروەھا ڕای گەیاند کە فیلمەکە دوای ماوەیەکی کەم لە سەرەتای فیلمی «جادووگەریی» ڕوودەدات کە کەسایەتی سەرەکی تێیدا ناسێنرا.[٤] لە کۆتایییەکانی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨، مکێنا گرەیس وەک جودی وارن پشڕاستکرایەوە، کچە ١٠ ساڵانەکەی وارن، (لە شوێنی ستێرلینگ جێرینس کە ڕۆڵی جودی وارنی لە فیلمی جادووگەریی و جادووگەریی ٢) بینی، ھەروەھا مادیسۆن ئیسێمان وەک یەکێک لە ئەکتەرەکان کە چاودێری مناڵێکی ھەرزەکارە پشتڕاست کرایەوە.[٥] تا تشرینی دووەم، ئەوکات کەتی ساریف پەیوەندی بە بەشی کاستەکەوە کرد. ھەر لەو مانگەدا ڕاگەیەندرا کە پاتریک ویلسۆن و ڤێرا فارمیگا ڕۆڵی خۆیان وەک ئێد و لۆرین وارن دووبارە دەکەنەوە.[١]

وێنەگرتن دەستکاری

وێنەگرتنی سەرەکی تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم لە لۆس ئانجلەس دەستی پێکرد،[٦][١] و مایکل بێرگێس وەک سینەماکار کاری تێدا دەکرد.[٧] لە ٧ی کانوونی دووەمدا ویڵسن ڕای گەیاند کە وێنەگرتنی زۆربەی دیمەنەکانی تەواو کردووە. دوای ھەفتەیەک، وێنەگرتن بە فەرمی تەواوکرا.[٨][٩] لە شوباتی ٢٠١٩، جۆزێف بیشارا کە ئاواز گۆرانییەکانی فیلمی جادووگەریی، ئەنابێڵ، جادووگەریی ٢ و «نەفرەتی لا لۆرۆنا»ی ئامادە کردووە ئاشکرا بوو کە گۆرانییەکانی «ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە» تۆمار دەکات. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩، کیرک ئێم مۆری وەک مۆنتاژکاری فیلمەکە ڕاگەیەندرا.[١٠][١١]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

فیلمی ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ئەمریکا بە شێوەی شانۆیی لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرز و نیو لاین سینەما بڵاوکرایەوە.[١٢] سەرەتا بڕیار بوو لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر گواسترایەوە بۆ ٢٨ی حوزەیران، پاشان بۆ ٢٦ی حوزەیران.[١][١٢] ستۆدیۆکە کۆی گشتی ٧٧ ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشەکردنی فیلمەکە خەرج کردووە.[١٣] ھەروەھا فیلمەکە تایبەتە بە لۆرین وارن کە لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ کۆچی دوایی کرد.[١٤] فیلمی ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بە دیجیتاڵ ئێچ دی و لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بە شێوەی بلو ڕای و دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.[١٥] ھەروەھا لە کۆمەڵەیەکی بلوڕەی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ لەگەڵ فیلمەکانی تری «گەردوونی جادووگەریی» بڵاوکرایەوە.[١٦]

پێشوازی دەستکاری

فیلمی ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە ئەمریکا و کەنەدا ٧٤٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، لە ناوچەکانی دیکەشدا ١٥٧٫١ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٢٣١٫٣ ملیۆن دۆلار بووە.[١٧] کۆمپانیای دێدلاین ھۆڵیوود قازانجی فیلمەکەی بە ٦٤ ملیۆن دۆلار ھەژمار کردووە کاتێک ھەموو تێچوون و داھاتەکانی کۆکردەوە.[١٣] لە ئەمریکا و کەنەدا، پێشبینی دەکرا فیلمەکە لە ماوەی پێنج ڕۆژی یەکەمیدا لە ٣٥٨٧ سینەمادا ٣٠–٣٥ ملیۆن دۆلار بەدەستبھێنێت.[١٨] لە یەکەم ڕۆژیدا، کە چوارشەممە بوو، ٧٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەنێویاندا ٣٫٥ ملیۆن دۆلار لە پێشبینییەکانی شەوی سێشەممە، کە سێیەم باشترین کۆی گشتییە لە ھەر پاشکۆیەکی زنجیرەفیلمەکانی «جادووگەریی».[١٩] پاشان لە دووەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەیدا ٣٫٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و کۆی گشتی ئەو دوو ڕۆژە ١٠٫٨ ملیۆن دۆلار بوو. دواتر بۆ یەکەمجار ٢٠٬٣ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندن (کۆی گشتی پێنج ڕۆژ ٣١٫٢ ملیۆن دۆلار بوو)، پلەی دووەمی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا، لە دوای فیلمی (Holover Toy Story 4) و نزمترین دەستپێکی زنجیرەفیلمەکانی «جادووگەریی» بوو. لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا فیلمەکە بە ڕێژەی ٥٢٪ دابەزی و داھاتی ٩٫٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و پلەی پێنجەمی گرت.[٢٠][٢١] لە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوە][ڕاتن تۆمەیتۆز]]، فیلمەکە خاوەنی ڕیزبەندی پەسەندکردنی ٦٤٪یە بە پشتبەستن بە ٢٠٧ پێداچوونەوە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٥٫٩/١٠. کۆدەنگی ڕەخنەگرانی ماڵپەڕەکە دەڵێت، "خۆشە بۆ ھەواداران تەنانەت ئەگەر وەک ھەندێک لە فیلمەکانی پێش خۆی ترسناک نەبێت، ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ھێشتا ھەندێک ژیان لە زنجیرەفیلمەکانی "جادووگەریی" ماوە".[٢٢][٢٣] مێتاکریتیک کە تێکڕای قورس بەکاردەھێنێت، بە پشتبەستن بە ٣٥ ڕەخنەگر، نمرەی ٥٣ لە کۆی ١٠٠ خاڵی بۆ فیلمەکە داناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ "پێداچوونەوە تێکەڵەکان یان مامناوەند".[١٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Nam, Cathy (October 17, 2018). "Evil Comes Home as Production Begins on the Next Terrifying Chapter in New Line Cinema's Annabelle Series". Business Wire. Retrieved October 19, 2018.
  2. ^ Kit, Borys (April 27, 2018). "Annabelle: Creation Sequel in the Works With Gary Dauberman Directing (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Valence Media. Retrieved April 28, 2018.
  3. ^ Collis, Clark (July 19, 2018). "James Wan says third Annabelle film is 'basically A Night at the Museum, with Annabelle!'". Entertainment Weekly. Meredith Corporation. Retrieved July 23, 2018.
  4. ^ Eisenberg, Eric (September 11, 2018). "Annabelle 3 Is Set During A Surprising Point On The Conjuring Timeline". CinemaBlend. Retrieved September 12, 2018.
  5. ^ PTI (October 1, 2018). "Mckenna Grace to star in Annabelle 3". The Hindu. Retrieved October 1, 2018.
  6. ^ Marc, Christopher (August 2, 2018). "James Wan's Annabelle 3 Eyeing October Production Start In Los Angeles". Geeks WorldWide. Retrieved August 6, 2018.
  7. ^ Marc, Christopher (September 5, 2018). "Annabelle 3 Hires The Curse Of La Llorona Cinematographer Michael Burgess". Geeks WorldWide. Retrieved September 5, 2018.
  8. ^ Sprague, Mike (December 7, 2018). "Patrick Wilson on The Conjuring 3: It's Different Than Anything We've Seen". MovieWeb. Retrieved December 7, 2018.
  9. ^ Grace, McKenna (December 14, 2018). "❤️We did it🎬We wrapped Annabelle 3👻💔This is one I'll remember forever. Looked forward to seeing these people every morning and never wanted to go home at the end of the day. This cast, crew, and Judy Warren will always have a piece of my heart! Thankful to be part of the Conjuring universe!". Archived from the original on December 24, 2021. Retrieved December 24, 2018 – via Instagram.
  10. ^ Anderson, Derek (February 20, 2019). "The Weeping Woman Wanders Through the Woods in New Poster for The Curse of La Llorona". Daily Dead. Retrieved February 26, 2019.
  11. ^ James, Johnathan (March 30, 2019). "Watch the Trailer for Annabelle Comes Home". Daily Dead. Retrieved April 6, 2019.
  12. ^ ئ ا Pedersen, Erik (May 9, 2019). "'Annabelle Comes Home' Shifts Release Date To Midweek – Update". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation. Retrieved May 9, 2019.
  13. ^ ئ ا D'Alessandro, Anthony (April 8, 2019). "Demented Doll Delivers As Annabelle Comes Home Hits No. 23 In Deadline's 2019 Most Valuable Blockbuster Tournament". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation. Archived from the original on February 27, 2021. Retrieved April 8, 2019.
  14. ^ Sumi, Glenn (June 25, 2019). "Review: Annabelle Comes Home is the third, and best, in the evil doll franchise". Now. Retrieved June 27, 2019.
  15. ^ "Annabelle Comes Home DVD Release Date October 8, 2019". DVD Release Dates. Retrieved August 21, 2019.
  16. ^ The Conjuring Universe 7-Film Collection Blu-ray (The Nun / Annabelle: Creation / Annabelle / The Conjuring / Annabelle Comes Home / The Conjuring 2 / The Conjuring: The Devil Made Me Do It), retrieved September 4, 2022
  17. ^ "Annabelle Comes Home (2019)". Box Office Mojo. IMDb. Retrieved January 17, 2020.
  18. ^ D'Alessandro, Anthony (June 25, 2019). "Toy Story 4 Climbs To $135M+ Through 4-Days & Will Dominate Next Weekend Before Spider-Man Swings In – Preview". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation. Archived from the original on May 12, 2021. Retrieved June 25, 2019.
  19. ^ ئ ا D'Alessandro, Anthony (June 27, 2019). "Annabelle Comes Home Now Heading To $28M In 5-Day Opening". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation. Archived from the original on May 1, 2021. Retrieved June 27, 2019.
  20. ^ D'Alessandro, Anthony (June 30, 2019). "Toy Story 4 Holds Down No. 1 With $58M+ Before Spider-Man Swoops In, Annabelle 3 Stabs 31M+ 5-Day, Yesterday $17M+ – Sunday Update". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation. Archived from the original on February 25, 2021. Retrieved June 30, 2019.
  21. ^ D'Alessandro, Anthony (July 7, 2019). "'Spider-Man: Far From Home' Hooks $185M 6-Day Opening Records For Sony & Independence Day Holiday Stretch". Deadline Hollywood. Penske Media Corporation. Archived from the original on April 23, 2021. Retrieved July 7, 2019.
  22. ^ "Annabelle Comes Home (2019)". Rotten Tomatoes. Fandango. Retrieved داڕێژە:RT data. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  23. ^ "Annabelle Comes Home Reviews". Metacritic. CBS Interactive. Retrieved July 18, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری