ئەشرەف داری (بە عەرەبی: أشرف داري‎؛ لەدایکبووی ٦ی ئایاری ١٩٩٩) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی مەغریبییە، بەرگریکاری یانەی بغێستی فەڕەنسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە.

کاروانی وەرزشیی داری لە یانەی ویدادەوە دەستی پێکرد، داری سەرەتا لە ھەڵبژاردەی لاوانی خوار ٢٠ و ٢٣ ساڵانی مەغریب دەستی پێکردووە، لە ٢٠٢١، بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ناوخۆیی تۆپی پێی مەغریب کراوە.

کاروانی وەرزشیی یانە دەستکاری

ویداد دەستکاری

سەرەتای کاروانی پیشەگەریی داری لە یانەی ویدادەوە بوو، لە ٢٠١٧ دەرکەوت، لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢، یەکەم نازناوی کیشوەریی بەدەستھێنا کە جامی پاڵەوانەکانی ئەفریقای ٢٠٢٢ بوو، کە ٢-٠ بەرامبەر بە ئەھلی براوەبوون.

بغێست دەستکاری

لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، داری بە گرێبەستێکی ٤ ساڵە پەیوەندی بە یانەی بغێستی فەڕەنسییەوە کرد، ویداد ٢٫٧ ملیۆن یۆرۆی وەرگرت. یەکەم دەرکەوتنی لە ٧ی ئاب بوو. لە ٢١ی ئاب یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە ئۆنژیس تۆمارکرد، کە ٣-١ براوەبوون.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی دەستکاری

یەکەم دەرکەوتنی داری لە ھەڵبژاردەی ناوخۆیی تۆپی پێی مەغریب لە جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١ بوو، کە بەرامبەر بە سعوودیە بوو، ١-٠ براوەبوون.

داری لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب کرا، یەکەم دەرکەوتنی لە پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٣ بوو، بەرامبەر بە لیبێریا بوو، کە ٢-٠ براوەبوون.

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، داری بانگھێشتکرا بۆ ھەڵبژاردەی مەغریب لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، لەیاری دیاریکردنی پلەی سێیەم بەرامبەر بە کرواتیا، تاکە گۆڵی مەغریبی تۆمارکرد، کە ٢-١ دۆڕان و پلەی چوارەمیان بەدەستھێنا، ئەوەش یەکەم گۆڵی بوو لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی.

ئامارەکان دەستکاری

گۆڵە نێونەتەوەییەکان دەستکاری

گۆڵە نێونەتەوەییە تۆمارکراوەکانی ئەشرەف داری
ز. ڕێکەوت یاریگا بەرامبەر گۆڵ ئەنجام پاڵەوانیەتی
١ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، ڕەیان، قەتەر   کرواتیا ١ ١-٢ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢

سەرچاوەکان دەستکاری