ئەساڵە موستەفا نەسری (عەرەبی: أصالة مصطفی نصری لە ١٥ی ئایاری ١٩٦٩ لەدایک بووە) لە لایەن زۆرێکەوە بە یەکێک لە باشترین ھونەرمەندەکانی سوریا دادەنرێت لە دوو دەیەی ڕابردوودا.

ئەساڵە نەسری
أصالة نصري
ئەساڵە نەسری
ئەساڵە نەسری
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئەساڵە موستەفا حاتەم نەسری
لەدایکبووی (١٩٦٩-٠٥-١٥) ١٥ی ئایاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
بنەچەدیمەشق، سوریا
ساڵانی چالاکبوون١٩٩١ تا ئێستا
کۆمپانیاکانRotana, Farasan, EMI

ژیانی مناڵی

دەستکاری

ئەساڵە لە دیمەشق لە سوریا لەدایک بووە. باوکی ئەساڵە، موستەفا نەسری ئاوازدانەر و گۆرانیبێژێکی پایە بەرزی سوریا بوو کە ھەر زوو بەھرەی دەنگخۆشی لە کچەکەیدا دۆزیەوە و خستیە سەر ڕێی ھونەر. ئەساڵە زۆر پەیوەست بوو بە باوکیەوە کە فێری کرد موزیکی خۆش بووێت. شەیدابوونی بۆ موزیک ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی پێ کرد، ھەر بۆیە بە ڕادیۆیەک زیاتر دڵخۆش دەبوو وەک لەبووکەشووشەیەک، سەرەتای کاری موزیکی ئەساڵە بە گۆرانی نیشتیمانی، ئاینی، مناڵان دەستی پێ کرد کاتێک تەمەنی ٤ ساڵان بوو. ئەساڵە گۆرانی چیرۆکی گەلان (عەرەبی:قصص الشعوب)ی بۆ موزیکی فیلم کارتۆنێک وت، دوای ئەوەش خەونە جیھانییەکان (عەرەبی:حکیات عالمیة). لە ١٩٨٦، موستەفا نەسری کۆچی دوایی کرد لەپاش خوێنبەربوونی ھەناوی بە ھۆی ڕووداوی ئوتومبیلەوە. مەرگی ناوازەی باوکی وای لێ ئەساڵە کرد کە واز لە گۆرانی بھێنێت و دەست بکات بە ئەرکی خۆی وەک کچە گەورەی ماڵەوە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا سەرپەرشتی خوشک و براکانی، ڕیم، ئەمانی، ئەیمەن، ئەیھەم و دایکی دەکرد.

ژیانی ھونەری

دەستکاری

یەکەم دەرکەوتنی ھونەری ئەساڵە لە ساڵی ١٩٩١دا بوو لە ئەلبوومی لو تعرفو. ئەلبوومەکە ٤ گۆرانی لەخۆ گرتبوو کە بە ستایڵی تەرەب وترابوون. ئەساڵە بە ھۆی بەپێزی گۆرانییەکانییەوە ھەر زوو دەرکەوتنی خۆی لە نێو گۆرانیبێژە گەنجەکانی وەک نەجوا کەڕەم، سابر ڕەباعی، ئەنغام، و عەبدولمەجید عەبدوڵڵا قایم کرد.

ئەساڵە ناسراوە بە خاوەن دەنگێکی بڵند و ھەستێکی ناسک کە لە زۆربەی گۆرانییەکانیدا بەدی دەکرێت. زۆر ئاھەنگ و بەرنامەی تەلەفزیۆنی بەشداری کردووە. لە دەرەوتنەکانیشیدا بینەرێکی زۆری بۆ کەناڵەکە کۆدەکردەوە. زۆرێک لە گۆرانییەکانی لە لایەن خەڵکەوە پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە لە ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢.

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

ئەساڵە کچێکی بە ناوی (شام) و کوڕێکی بە ناوی (خالید) ھەیە لە مێردی یەکەمی، أیمن الذھبی، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لێک جیابوونەوە. ئێستا سەرپەرشتی بەخێوکردنی ھەردوو مناڵەکەی ئەکات. دوای ئەوە ئەساڵە شووی کرد بە دەرھێنەری بەناوبانگی فەڵەستینیی-ئەمریکی، تاریق ئەلعەریان. ئەساڵە لە تاریق ئەلعەریان سکپڕ بوو بەڵام لە نیوەی سکپڕییەکەیدا مناڵەکەی لەبارچوو.

ئەساڵە مسوڵمانی سوننییە و خاوەن ٣ ڕەگەزنامەی سوری، بەحرەینی و میسڕییە.

کاری ھونەری

دەستکاری

ئەلبووم

دەستکاری
  • شخصية عنيدة ٢٠١٢
  • قانون كيفك ٢٠١٠
  • اغلی البشر - ٢٠٠٩
  • نص حالة - ٢٠٠٨
  • حالی طیب - ٢٠٠٨
  • سواھا قلبی (دڵم کردوویەتی)- ٢٠٠٧
  • حیاتی (ژیانم) - ٢٠٠٦
  • عادی (ئاسایی) - ٢٠٠٥
  • أوقات (کاتەکان) - ٢٠٠٤
  • بین الامل والخوف (لە نێوان ھیوا و ترسدا) - ٢٠٠٤
  • قد الحروف (ھێندەی پیتەکان) - ٢٠٠٣
  • یا أخی اسال (برام بپرسە) - ٢٠٠٢
  • مشتاقة (تامەزرۆتم) - ٢٠٠١
  • یمین اللە - ٢٠٠٠
  • یا مجنون (ئەی شێت) - ١٩٩٩
  • قلبی بیرتاحلک - ١٩٩٨
  • المشتکی - ١٩٩٧
  • رحل (جێی ھێشت) - ١٩٩٧
  • عللی جری - ١٩٩٦
  • شط الحنان - ١٩٩٦
  • ولاتصدق - ١٩٩٥
  • غیار قوی - ١٩٩٥
  • لسة - ١٩٩٥
  • إغضب - ١٩٩٤
  • توأم الروح - ١٩٩٤
  • لو تعرفوا (ئەگەر ئەزانیت) - ١٩٩٣
  • بینک وبینی (نێوانمان) - ١٩٩٢
  • ارجع لھا (بگەڕێوە بۆلای) - ١٩٩٦
  • إعذرونی (بم بورە) -

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ئەساڵە
  2. ئەساڵە google page[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  3. ئەساڵەFacebook
  4. ئەساڵەMySpace
  5. ویکی ئینگلیزی
  6. ویکی عەرەبی