ئەرشەد عومەری (لەدایکبووی ٨ی نیسانی ١٨٨٨ – مردووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨) کەسایەتی سیاسیی عێراقییە، لە دوو خوولی ماوە کورتدا سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.

ئەرشەد عومەری
١٥٤مین سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
١ی حوزەیرانی ١٩٤٦ – ٢١ی تشیرنی دووەمی ١٩٤٦
٢٩ی نیسانی ١٩٥٤ – ٤ی ئابی ١٩٥٤
پادشا فەیسەڵی دووەم
پێشینە تۆفیق سوەیدی
محەممەد فازڵ جەمالی
پاشینە نووری سەعید (دووجار)
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ٨ی نیسانی ١٨٨٨
مووسڵ, عێراق
مردن ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨
بەغدا، عێراق

ئەرشەد لە مووسڵ لەدایکبوو. باوکی سەۆرکی شارەوانی مووسڵ بوو. لەدوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی ئەوا بۆتەواوکردنی خوێندنی دەچێتە ئەستەمبوڵ. دواتر بەئەسپ گەشتدەکات بۆ شارەکانی حەلەب و ئیسکەندەرونە کە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بوون. ئەرشەد ئەندازیاری تەلارسازی لە ئەستەمبوڵ خوێند، پاشان لە ئەورووپا لەوڵاتەکانی ئەڵمانیا، بەلجیکا و نەمسا وانەی گوتووەتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • وتاری Arshad al-Umari لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩.