ئەردەڵان بەکر
ئەردەڵان بەکر (٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ — ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩)[١] گۆرانیبێژێکی کورد بوو.[٢][٣]
ئەردەڵان بەکر | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | ئەردۆ |
لەدایکبووی | ھەولێر، کوردستان | ٢٥ی نیسانی ١٩٦٧
مردووی | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ستۆکھۆڵم | (٤٢ ساڵ ژیاوە)
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٧–٢٠٠٧ |
سەرەتای ژیان
دەستکاریئەردەڵان لە پاییزی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە. تا پۆلی ٩ی بنەڕەتی خوێندووە، لەگەڵ ئەوەی خوێندکارێکی زیرەک بوو، وزەیەکی باشی ھەبوو و توانای وەرزی ھەبوو.[٤] لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادیخوازی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە.[٥] ماوەی چەند ساڵێک لە ڕیزی پێشمەرگەدا خەبات دەکات،[٦] پاشان دەست بە کاری ھونەریی گۆرانیوتن دەکات.
ژیانی ھونەری
دەستکاریئەردەڵان خاوەنی چەندین بەرھەمی گۆرانییە. لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم کاسێتی خۆی بڵاوکردووەتەوە.[٧] لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩١دا، لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەرییەکەی ٣١ی ئازاری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێھێشت و ڕووی کردە دەرەوەی وڵات. پاش ماوەیەک لە وڵاتی سوید گیرسایەوە.[٦]
« | مرۆڤ ھەستە من قەت ھەست ناکەم کە لە ھەندەرانم ھەمیشە وا دەزانم لە کوردستانم | » |
شان بە شانی دەستەیەکی دیار و بەرچاو لە ھونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە کارە ھونەرییەکانیدا و توانی ٥ ئەلبومی گۆرانی بەرھەم بھێنێت. لە ساڵی ١٩٩٣دا، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بڵاوکردەوە.[٥] جگە لەوانەش بەشداریی چەندین ئاھەنگ و بۆنەی جیاجیای لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتییەکان بۆ ڕەوەندی کورد لە تاراوگە.
ئەردەڵان لە نەورۆزی ٢٠٠٨دا، لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک میوزیک بۆ یەکەمین جار دوای ئەوەندە ساڵە دوورەوڵاتییە گەڕایەوە بۆ کوردستان و چەند ئاھەنگێکی لە شاری ھەولێر ساز کرد.
مردن
دەستکاریئەردەڵان بەکر لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩دا بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم[٦] کۆچی دواییی کرد. دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد نێژرا.[٦] دوای مردنیشی پەیکەرێکی ڕێزلێنانی لە پارکی منارە بۆ دروستکرا، پەیکەرەکە لە ڕۆژی ٦ی ئازاری ٢٠١٤ داندرا.[٥]
بەرھەمەکان
دەستکاریئەلبومەکان
دەستکاری- کچی گاور (١٩٩٧)
- بەینۆ (١٩٩٨)
- ھەورامان (٢٠٠٠)
- زۆر دەترسم (٢٠٠٣)
- خەونێک بوو (٢٠٠٧)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئەردەڵان بەکر کێ بوو؟ ٥ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕاچڵەکێن، ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئەردەڵان بەکر، تەمەنێکی کورت و داھێنانی بەرچاو ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ٨ی نیسانی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ یادی ھونەرمەند ئەردەڵان بەکر کرایەوە، ماڵپەڕی کوردستانی نوێ، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «وێستگەکانی ژیانی ھونەرمەند، ئەردەڵان بەکر». xendan.org. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ ئ ا ب پڕۆفایلی ئەردەڵان بەکر[بەستەری مردوو]، دەزگای ڕووناکبیریی گەلاوێژ، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا ب پ کلیپێکی بڵاونەکراوەی ئەردەڵان بەکر بڵاوکرایەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «کلیپێکی بڵاونەکراوەی ئەردەڵان بەکر بڵاوکرایەوە». speemedia.com. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.