ئەحمەد فەتحی پاشا (لەدایکبووی ١٨٠١ لە ڕۆدس – کۆچی دوایی ١٨٥٨ لە قوستەنتینییە)، مارشاڵ و باڵیۆز و پیشەسازی عوسمانی بووە، کە سەر بە کۆمەڵگەی موسڵمانانی کریت بووە.

ئەحمەد فەتحی پاشا
باڵیۆزی ڕووسیا
باڵیۆزی نەمسا
باڵیۆزی فەڕەنسا
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئەحمەد فەتحی
نز. ١٨٠١
ڕۆدس
مردن نز. ١٨٥٨ (٥٦−٥٧ ساڵ ژیاوە)
قوستەنتینە، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی (ئێستا ئەستەمبوڵ، تورکیا)
ھاوسەر(ەکان) ئایشە شەمسنوور خانم
پیشە فیڵد مارشال، باڵیۆز و پیشەساز.

پیشە دەستکاری

پێش ئەوەی ببێتە مارشال، ئەحمەد لە ساڵی ١٨٣٣ وەک باڵیۆز لە ڕووسیا و لە ساڵانی ١٨٣٤–١٨٣٦ نەمسا و لە ساڵانی ١٨٣٧–١٨٣٩ وەک باڵیۆزی فەڕەنسا کاری کردووە.[١] دوا ئەرکی دیپلۆماسی وەک نوێنەری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو لە کاتی تاجە گوڵینە دانانی شاژنە ڤیکتۆریا.[١] لە ساڵی ١٨٣٩ ئەحمەد گەڕایەوە قوستەنتینییە بۆ تاجە گوڵینەی سوڵتان عەبدولمەجیدی یەکەم و ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی عەبدولمەجید، عەتییە سوڵتان کرد.[٢]

وەک پیشەسازێک بەنیازی ئەوە بوو کە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بخاتە نێو سەردەمی مۆدێرن. ئەحمەد کارگەی پۆڵا و کارگەی بەناوبانگی پۆرسەلین بەیکۆزی دامەزراند.[٢]

لە ساڵی ١٨٤٦ ئەحمەد کە مارشاڵی جبەخانەی ئیمپراتۆریی عوسمانییە،[٣] مۆزەخانەی ئایا ئایرێنی کردە مۆزەخانەی ئەنتیکە سەربازییەکان،[٤] ئەحمەد ئەم بیرۆکەیەی لە گەشتکردن بە مۆزەخانەکانی ئەورووپا لە ماوەی کارکردنیدا وەک باڵیۆز، بۆ ھات،[٥] لە ڕێگەی ئەم کارەیەوە یەکەم مۆزەخانەی عوسمانی دروست کرد.[٣]

ژیانی تایبەت دەستکاری

ئەحمەد فەتحی پاشا کوڕی ڕۆدۆسلو حافز ئەحمەد ئاغا[٦] و ساڵحا حەنیم بوو،[٧] نەوەی حەسەن ئاغا و نەوەی ڕەمەزان ئاغا بوو.[٨][٩] دوای مردنی باوکی، دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ حاجی بەگ، پارێزگاری سەنجەقی ئارتڤین دەکات.[١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, (University of California Press, 2003), 47.
  2. ^ ئ ا Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, 48.
  3. ^ ئ ا Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, 46.
  4. ^ Museums and Narratives of Display from the late Ottoman Empire to the Turkish Republic, Wendy Shaw, Muqarnas, Vol.XXIV, (Brill, 2007), 256.
  5. ^ Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, 54.
  6. ^ Çelikkol, Zeki (1992). Rodos'taki Türk eserleri ve tarihçe. 6. Türk Tarih Kurumu Basımevi. p. 87. ISBN 978-975-16-0514-6.
  7. ^ Gerçek, Ferruh (1999). Türk müzeciliği. T.C. Kültür Bakanlığı yayınları. T.C. Kültür Bakanlığı. p. 314. ISBN 978-975-17-2268-3.
  8. ^ Türk Tarih Arkeologya ve Etnografya Dergisi – Issue 5. Milli Eğitim Basımevi. 1949. p. 2.
  9. ^ Haskan, Mehmet Nermi (2001). Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Üsküdar Belediyesi. p. 197. ISBN 978-975-97606-0-1.
  10. ^ Yapucu, Olcay Pullukçuoğlu (2020). "An Elegant Senior Bureaucrat Rodosluzade Ahmet Fethi Pasha". Academia.edu. pp. 386–387. Retrieved 2022-03-17.
  11. ^ Çağlar, Burhan (September 11, 2011). İngiliz Said Paşa ve Günlüğü (Jurnal). Arı Sanat Yayinevi. pp. 93, 96. ISBN 978-9-944-74225-2.
  12. ^ Haskan, M.N. (2001). Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Üsküdar Belediyesi. p. 841. ISBN 978-975-97606-2-5.
  13. ^ Brookes, Douglas Scott (2010). The Concubine, the Princess, and the Teacher: Voices from the Ottoman Harem. University of Texas Press. p. 283. ISBN 978-0-292-78335-5.
  14. ^ Bardakçı, Murat (1991). Son Osmanlılar: Osmanlı hanedanının sürgün ve miras öyküsü. Gri Yayın. pp. 157–158.
  15. ^ Reşad, Ekrem; Osman, Ferid (1912). Musavver nevsâl-i Osmanî. p. 79.