ئەحمەد مازن شوقەیری (بە عەرەبی: أحمد مازن الشقيري‎؛ لەدایکبووی ٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣) میدیکارێکی سعودییە. ناسراوی ئەو بەھۆی پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنیی «خەواتر» بوو. لە ساڵی ٢٠٠٢ چووە نێو کاری میدیایی، کە بە پڕۆگرامی «یەڵا شەباب» دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی کرد بە بەرنامەی خەواتر، کە تاکوو ئێستا ١٠ وەرزی لێوەشانکراوە.[١] کە لەنێو ئەم ١٠ وەرزەدا لە ٧ بەشیدا زۆرترین وێنە گیراوەکان لە ژاپۆن بوون، وە بەشێکیش لە وڵاتانی سکاندیناڤیا بوون، ئەوەی دیکەش لە تورکیا و وڵاتە عەرەبییەکان وێنەگیراون، ھاوکاتیش پڕۆگرامێکی دیکەشی ھەیە بەنێوی «لو کان بیننا»، کە مەبەست لێی گەر محەممەد لەناومان بووایە.

ئەحمەد شوقەیری

ئەحمەد شوقەیری لە تەممووزی ٢٠١٠
لەدایکبوون
ئەحمەد شوقەیری

(١٩٧٣-٠٦-٠٦) ٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
پیشەمیدیاکار
نووسەر
چالاکبوون٢٠٠٢ – تاکوو ئێستا
ئایینئیسلام
ھاوسەرRola Dashisha (١٩٩٩–ئێستا)

ژیان دەستکاری

ئەحمەد شوقەیری لە جەدە لەدایکبووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، چووەتە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی و ڕێکخستندا بەدەست ھێناوە، و ماستەری لە کارگێڕی کاردا وەرگرتووە. لەتەمەنی ٢١ ساڵییەوە دەستیکردووە بە نوێژ کردن و خواپەرستی. لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ یەکەمجار ھاوسەرگیری کردووە، بەڵام بەھۆی دووری بیروڕای لەگەڵ ئەو خانمە، جیابوونەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٩ دووبارە ھاوسەرگیری ئەنجام دا، لەگەڵ خانمێکی سعوودیی دیزاینەری جلوبەرگ. ئەحمەد جگە لەکاری ڕاگەیاندن کاری بازرگانی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵیش دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە کاری ڕاگەیاندن دەکات. لە ساڵی ٢٠١٠ وەک بەھێزترین و سەرنجڕاکێشترین کەسایەتیی ڕاگەیاننکاری عەرەبی دەستنیشانکرا و پلەی ١٤٣ی وەرگرت لەکۆی ٥٠٠ کەسایەتیی بەناوبانگی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١١.[٢]

بەرھەمەکانی دەستکاری

بەرنامەی دەنگ و ڕەنگ دەستکاری

  • یلا شباب
  • رحلة مع الشیخ حمزە یوسف
  • خواطر
  • لو کان بیننا
  • برنامج قمرە[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ [١],.
  2. ^ "چەند ڕاستییەک لەسەر ژیانی ئەحمەد شقیری، خەندان". Archived from the original on 21ی Juneی 2016. Retrieved 29ی Novemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أحمد مازن الشقيري»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری