ئەبوو نەبیل ئەنباری

ئەبوو نەبیل ئەنباری ناسراو بە ویسام نەجم عەبد زەید زوبەیدی یان ئەبوو موغیرە قەحتانی، سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی بوو لە لیبیا، و پێدەچێت لە ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا کوژرابێت لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لەسەر شاری دێرنە لە ڕۆژھەڵاتی لیبیا.[١]

ویسام نەجم عەبد زەید زوبەیدی

لەدایکبوون
مەرگ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥
ھۆکاری مەرگھێرشی ئاسمانی
نەتەوەعێراقی
ناوەکانی ترئەبوو نەبیل ئەنباری، ئەبوو موغیرە قەحتانی
دەوڵەتی ئیسلامی
ناسراوە بەئەمیری پێشووی دەوڵەتی ئیسلامی لە لیبیا

کورتەیەک دەربارەی دەستکاری

ئەبوو نەبیل ئەنباری ھاووڵاتییەکی عێراقییە، ماوەیەکی زۆر ئەندامی ڕێکخراوی قاعیدە بووە، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٠ لەژێر ئاڵای قاعیدە لە عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنی لە عێراق لە فەلووجە و ڕەمادی ئەنجامداوە، و بەشێک بوو لە وەفدی دەوڵەتی ئیسلامی کە لە عێراقەوە ڕەوانەی لیبیا کرابوو لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ بۆ کۆکردنەوەی بەیعەت بۆ ئەمیری داعش ئەبووبەکر بەغدادی و لقی تازەپێگەیشتووی دەوڵەتی ئیسلامی لە لیبیا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری