ئەبوولحەسەن شازلی ناوی تەواوی (ئەبوولحەسەن عەلی کوڕی عەبدوڵڵای ئەلجەبار ئەلشازی ئەلزاھید)ە. لەدایکبووی ساڵی ٥٧١ی ھیجرییە.

یەکێک بووە لە قوتابیەکانی سۆفیگەری ئیسلام و ددامەزرێنەری تەریقەتی سۆفیگەرییە کە ناسراوە بە شازلییە. بنەجەکەی دەگەڕێتەوە سەر حەسەنی کوڕی ئیمام عەلی.

زانستەکانی ئایینی خوێندووە و تێیدا شارەزا بووە. بەمەستی بەدەستھێنانی زانست و حیکمەت سەردانی عێراقی کردووە. دوای وەرگرتنی سۆفییاتی و جوونە ناوی، گەڕاوەتەوە بۆ مەغریب، تا لای زانای گەورەی سۆفیگەری عەبدولسەلام کوڕی مشمیش بخوێنێ. ئینجا چووەتە توونس، بەمەبەستی خواپەرستی و وەرزشی گیانی سەردەمێک لە گووندی (شازل) ماوەتەوە. ھەربۆشە بە شازلی ناوبانگی دەرکردوە.

دوایی تێپەڕینی ماوەیەک چووەتە ناوچەی ئەسکەندەریە و لەوێ نیشتەجێ بووە و ھەر لەوێدا ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و مناڵیان بووە.

لە ساڵی ١٢٥٨ی زایینی لە ڕێگەی حەج لە سعێدی میسڕ کۆجی دوایی کردووە و لە بیابانی عیزاب لەسەر لێواری دەریای سوور بە خاک سپێردراووە.

سەرچاوەکان دەستکاری