ئێڵ ئی دی
دایۆدی ڕوناکی یان دوانەی پەخشکەری ڕوناکی بەکورتی ئێڵ ئی دی (بە ئینگلیزی: Light-Emitting Diod بەکورتکراوەیی LED) سەرچاوەیەکی ڕوناکییە، دروست دەبێت کاتێ تەزووی کارەبا بە ناو ماددەی نیمچە گەیەنەردا ڕەت دەبێت بەھۆی ئەوەی ئەلیکترۆنەکان لە ماددە نیمچەگەیەنەرەکاندا کونە ئەلیکترۆنەکان پڕدەکەنەوە، بەوەش وزە دەردەکات لە شێوەی فۆتۆن (رۆناکی)، ڕەنگی ڕوناکییەکە پەیوەستە بە بڕی وزەی پێویست بۆ ڕەتبوون بەناو نیمچە گەیەنەرەکاندا.[١] سەرەتای دەرکەوتنی ئێڵ ئی دی وەک پێکھاتەیەکی ئەلیکترۆنی و بە شێوەیەکی کرداری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٢، کۆنترین ئێڵ ئی دی تەنھا دەیتوانی ڕوناکی ژێر-سوور دەربکات بە ڕوناکی کەم، کە بەکار دەھات بۆ ریمۆت کۆنترۆل، دوای ئەوە ئێڵ ئی دییە سەرەتاییەکان سنوورداربوون بە بەرھەمھێنانی ڕوناکی سوور بە چڕییەکی کەم.[٢]
چەشن | Passive, optoelectronic |
---|---|
سیاسەتی کارکردن | Electroluminescence |
داھێندرا | نیک ھۆلۆنایک جی ئاڕ. (١٩٦٢) |
پێکھێنانی دەرزی | ئانۆد و کاتۆد |
ھێمای ئەلیکترۆنی | |
مێژووی دۆزینەوە
دەستکاریلە ساڵی ١٩٢٧ (ئۆلێگ ڤلادیمێرۆڤیچ)ی ڕووسی دروستکردنی یەکەم ئێڵ ئی دی ڕاگەیاند و لێکۆڵینەوەکانی لە گوڤارە زانستییەکانی سۆڤیەت و ئەڵمانیا و بریتانیادا بڵاو کرانەوە، بەڵام ئەو کات دۆزینەوەکە نەچووە بواری کرداری و جێبەجێکردنەوە و پشتگوێ خرابوو بۆ ماوەی چەند دەیەیەک، دوای ئەویش چەندین شارەزای بواری فیزیک لە وڵاتانی فەرەنسا و ھەنگاریا کاریان لەسەر کردووە لە نموونەی جۆرج دێستریۆ، زۆلتان بێی و یۆرگی سێگیتی.[٣][٤][٥][٦]
لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم ئێڵ ئی دی کە بەشێوەیەکی کارامە کاربکات پەرەی پێدرا لە لایەن نیک ھۆلۆنیاک لە ماوەی کارکردنی لە کۆمپانیای جەنەرال ئەلیکتریکزی ئەمریکی، کە دەیتوانی ڕوناکی (شەبەنگی بینراو) بە ڕەنگی سوور بەرھەم بێنێت، ھەرەوەھا لە ساڵی ١٩٧٢ قوتابییەکی ھۆلۆنیاک یەکەم ئێڵ ئی دی بەرەنگی زەرد بەرھەم ھێنا بە باشترکردنی توانای ئێڵ ئی دی سوور و پرتەقاڵی.[٧]
ئێڵ ئی دیی شین
دەستکاریپێش دروستکردنی ئێڵ ئی دی شین نەدەتوانرا ئێڵ ئی دی بۆ شاشە بەکار بھێنرێت بەھۆی ئەوەی نەدەتوانرا سیستەمی (RGB) سوور سەوز شین بەرھەم بھێنرێت.[٨]
لە ساڵی ١٩٧٢ دوو قوتابی زانکۆی ستانفۆرد توانیا یەکەم ئێڵ ئی دی بە ڕەنگی بنەوشەیی بەرھەم بھێنن بە تێکەڵکردنی مەگنیزیوم لەگەڵ نیتریدی گالیوم،[٩] ساڵێک دواتر لە ھەمان زانکۆ ھەریەک لە پانکوڤ و ئێد میڵەر توانیان یەکەم ئێڵ ئی دی بە ڕوناکی شین بەرھەم بھێنن بە تیکەڵکردنی زینک لەگەڵ نیتریدی گالیوم،[١٠] تا ساڵی ١٩٩٣ شۆجی ناکامورای ژاپۆنی یەکەم ئێڵ ئی دی شینی خستەڕوو کە بەشێوەیەکی کارامە ڕوناکی شینی بەرھەم دەھێنا، بەو ھۆیەشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی نۆبێڵ لە بواری فیزیکدا پێبەخشرا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەک لە ئیسامو ئاکاساکی و ھیرۆشی ئامانۆ.[١١]
جۆرەکان
دەستکاریلێدەکان بەشێوەو قەبارەی جیاواز دروست دەکرێن، ھەروەھا بۆ کاری جیا جیا درۆست دەکرێن وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) ڕوناکی و شاشەکان.
ھەیانە قەبارەی ٢مم تا ٨مم دروست دەکرێت وەکۆ نیشاندەر (سیگناڵ) بەکاردێن، وزەی پێویست بۆ داگیرساندنیان لە نێوان ١ میللی ئەمپێر تا ٢٠ میللی ئەمپێردایە، جۆریشیان ھەیە دەتوانێ سەدان میللی ئەمپێر بەکارببات ڕوناکییەکی زۆر بەرھەم بێنێت بەڵام بۆ ئەم جۆرە دەبێت بڵاوکەروەی گەرمی (Heatsink) لەگەڵ دابنرێت جۆری تر دەتوانێت بە تەزووی گوڕاویش کاربکات، بێ ئەوەی پێویست بکات کۆنڤێرتەر بەکار بھێنرێت تەزووی گوڕاو بگوڕێت بۆ تەزووی بەردەوام.[١٢]
سوود و زیانەکان
دەستکاریسوودەکان
دەستکاریکارامەیی: بەراورد بە چراکانی تر ڕوناکییەکی زیاتر بەرھەم دێنیت بۆ ھەر واتێک.[١٣]
ڕەنگ: دەتوانێت ڕەنگی ویستراو بەرھەم بھێنرێت بە بێ بەکارھێنانی ھیچ فلتەرێکی ڕەنگی، ئەمەش تێچووی کەمتری دەوێت.
گەرمکردنەوە: پێویستیان بە گەرمداھێنان نییە وەک چراکانی تر وەک چرای فلورسێنت، لەگەڵ داگیرساندنیدا ڕوناکی تەواو دەبەخشێت.[١٤]
سوڕ: سوڕێکی دریژتریان ھەیە کاریگەر نابن بە ژمارەی داگیرساندنەکان کۆژاندوەی چەند جارە.
کەمکردنەوەی ڕوناکی: بە ئاسانی دەتوانرێت کۆنترۆلی بڕی ڕوناکی بکرێت.[١٥]
تەمەن: بەراورد بە سەرجەم جۆرەکانی تری چرا درێژترین تەمەنیان ھەیە، کە دەگاتە ٣٥ تاوەکۆ ٥٠ ھەزار کاتژمێری کارکردن.[١٦]
زیانەکان
دەستکاریپشتبەستنی بە پلەی گەرمی: کارکردنی ئێڵ ئی دییەکان پەیوەیستە بە پلەی گەرمی ئەو ژینگەیەی تێیدایە، لە ژینگەی گەرمدا ناتوانێت بەرگە بگرێت.
ھەستیاری ڤۆڵتییە: ناکرێت ڤۆڵتیە و تەزوویەکی زیاتر لەوەی پێ بدرێت کە بۆی دیاریکراوە، درێژی تەمەنیان دەکەوێتە سەر بڕی ڤۆڵتیەی بەکاردەھێنێت.[١٧]
داکەوتنی کارایی: کاراییان کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی بڕی تەزووی تێپەڕبوو ھاوکات دەبێتە ھۆی زیادبوونی پلەی گەرمی لێدەکان، کە ئەمەش لە تەمەنیان کەم دەکاتەوە.[١٨]
بەکارھێنانەکان
دەستکاریلێدەکان لە ژیانی بەردوام لەگەڵمانن لە ژیانی ڕۆژانەدا لە ھەموو شوێنێکن چ وەک سەرچاوەی ڕۆناککەرەوەی شەوان و لە زۆربەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بوونیان ھەیە یان وەک نیشاندەر ڕوناکی ڕێکخستنی ھاتووچوو، ڕوناکی ئۆتۆمبێل، بانگەشەی بازرگانی و بژمێرەی ئەلیکترۆنییەکان.[١٩][٢٠][٢١]
-
لێدی ئۆتۆمبێل
-
ڕوناکی شەقام
-
ڕوناکی ڕێکخستنی ھاتۆچوو
-
نیشاندەری نھووم
-
بەکارھێنانی بۆ ناوەوەی ئۆتۆموبێل
-
تابلۆی ڕێنمایی شەمەندەفەر - لەندەن
-
لێدی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، لە جیاکردنەوەی دراوی ساختە لە ڕەسەن
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Edwards، Kimberly D. «Light Emitting Diodes» (PDF). University of California at Irvine. لاپەڕە 2. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ LED power reduction trade-offs for ambulatory pulse oximetry. Vol. ٢٠٠٧. ٢٠٠٧. لاپەڕە 2296–9. doi:١٠.١١٠٩/IEMBS.٢٠٠٧.٤٣٥٢٧٨٤. ژپنک ٩٧٨-١-٤٢٤٤-٠٧٨٧-٣. PMID ١٨٠٠٢٤٥٠.
{{cite book}}
:|journal=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «Светящийся карборундовый детектор и детектирование с кристаллами» [Luminous carborundum detector and detection with crystals]. Телеграфия и Телефония без Проводов [Wireless Telegraphy and Telephony] (بە Russian). 5 (44): 485–494. 1927.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) English translation: «Luminous carborundum detector and detection effect and oscillations with crystals». Philosophical Magazine. 7th series. 5 (39): 1024–1044. November 1928. doi:١٠.١٠٨٠/١٤٧٨٦٤٤١١٠٨٥٦٤٦٨٣.{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Zheludev, N. (2007). «The life and times of the LED: a 100-year history» (PDF). Nature Photonics. 1 (4): 189–192. Bibcode:٢٠٠٧NaPho...١..١٨٩Z. doi:١٠.١٠٣٨/nphoton.٢٠٠٧.٣٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە April 11, 2007 ھێنراوە.
{{cite journal}}
:|bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Lee, Thomas H. (٢٠٠٤). The design of CMOS radio-frequency integrated circuits. Cambridge University Press. لاپەڕە 20. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٨٣٥٣٩-٨.
- ^ «Brief history of LEDs» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Brief Biography — Holonyak, Craford, Dupuis» (PDF). Technology Administration. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی ئابی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە. ٩ی ئابی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Ting، Hua-Nong (١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١). 5th Kuala Lumpur International Conference on Biomedical Engineering 2011: BIOMED 2011, 20–23 June 2011, Kuala Lumpur, Malaysia. Springer Science & Business Media. ژپنک ٩٧٨-٣-٦٤٢-٢١٧٢٩-٦.
- ^ "Nobel Shocker: RCA Had the First Blue LED in 1972" ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. IEEE Spectrum. October 9, 2014
- ^ Schubert, E. Fred (2006) Light-emitting diodes 2nd ed., Cambridge University Press. ISBN 0-521-86538-7 pp. 16–17
- ^ 2006 Millennium technology prize awarded to UCSB's Shuji Nakamura ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Ia.ucsb.edu (June 15, 2006). Retrieved on August 3, 2019.
- ^ «Solid-State Light Sources Getting Smart» (PDF). Science. 308 (5726): 1274–1278. 2005. Bibcode:٢٠٠٥Sci...٣٠٨.١٢٧٤S. doi:١٠.١١٢٦/science.١١٠٨٧١٢. PMID ١٥٩١٩٩٨٥. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە February 5, 2016 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite journal}}
:|bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی); نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|pmid=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Solid-State Lighting: Comparing LEDs to Traditional Light Sources». eere.energy.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Data Sheet — HLMP-1301, T-1 (3 mm) Diffused LED Lamps». Avago Technologies. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ An effective LED dimming approach. Vol. ٣. ٢٠٠٤. لاپەڕە 1671–1676. doi:١٠.١١٠٩/IAS.٢٠٠٤.١٣٤٨٦٩٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٨٠٣-٨٤٨٦-٦.
{{cite book}}
:|journal=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Lifetime of White LEDs ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. US Department of Energy. (PDF). Retrieved on March 16, 2012.
- ^ The Led Museum ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. The Led Museum. Retrieved on March 16, 2012.
- ^ Stevenson, Richard (August 2009) The LED’s Dark Secret: Solid-state lighting won't supplant the lightbulb until it can overcome the mysterious malady known as droop. IEEE Spectrum
- ^ LED There Be Light, Scientific American, March 18, 2009
- ^ Eisenberg، Anne (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧). «In Pursuit of Perfect TV Color, With L.E.D.'s and Lasers». New York Times. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «CDC – NIOSH Publications and Products – Impact: NIOSH Light-Emitting Diode (LED) Cap Lamp Improves Illumination and Decreases Injury Risk for Underground Miners». cdc.gov. 2011. doi:١٠.٢٦٦١٦/NIOSHPUB٢٠١١١٩٢. لە May 3, 2013 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی); نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێڵ ئی دی تێدایە. |