ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت
ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت (بە ئینگلیزی: MIM-104 Patriot) جۆرێکی سیستمی مووشەکی ڕووبەر بۆ ھەوای سەرەکییە کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ھاوپەیمان بەکار براوە.[٢]بەرھەمھێنانی پەیماندەری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایتھۆنە و ناوی لە پێکھاتەی سیستمی ڕاداری چەک سەرچاوە دەگرێ.[٣]
ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت | |
---|---|
سیستمی پاتریۆتی ھێزی ھەوایی ئالمانیا لە ئابی ٢٠٠٥. | |
یەکەم بەرھەمھێن | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
مێژووی خزمەت | |
لەکاردایە | لەدوای ١٩٨١ |
شەڕەکان | شەڕی کەنداو، جەنگی عێراق |
مێژووی بەرھەم | |
داھێنەر | ڕایتھۆن، Hughes, و RCA |
کاتی داھێنان | ١٩٦٩ |
نرخی ھەر دانەیەک | نزیکەی US$٢–٣ ملیۆن[١] |
کاتی وەبەرھاتن | ١٩٧٦ |
مێژووی بەکارھێنان
دەستکاریشەڕی کەنداو (١٩٩١)
دەستکاریتاقیکردنەوە بە تەقاندن
دەستکاریبەر لە یەکەم شەڕی کەنداو، بەرگریی مووشەکی بالیستیکی چەمکێکی نەسەلمێنراو بوو لە جەنگدا. پاتریۆت لەماوەی ئۆپەراسیۆنی دیزێرت ستۆرم، سەرەڕای ئەرکی دژەفڕۆکەیی، دانرابوو تا سکادی عێراقیی ھاتوو یان مووشەکە بالیستیکییە کورتمەوداکانی ئەلحوسەین کە لە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی تەقێندرابوون بخاتە خوارەوە. یەکەم بەکارھێنانی جەنگیی پاتریۆت لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ بوو، کاتێک بە گرفتێکی کۆمپیوتەرییەوە خەریکی دۆزینەوەی ئەوەی دواتر بوو.[٤] لەڕاستیدا ھیچ سکادێک لە ١٨ی کانوونی دووەم لە عەرەبستانی سعوودییەوە نەتەقێندرابوون.[٥] ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی بەربڵاو وەک یەکەم ڕاوەستاندنی سەرکەوتووی مووشەکی بالیستیکیی دوژمن لە مێژوودا چەواشەکراو بوو.
بەدرێژاییی شەڕەکە، مووشەکە پاتریۆتییەکان ھەوڵی ڕاگرتنی سەروو ٤٠ مووشەکی بالیستیکیی نەیارانەیان دا. سەرکەوتنی ئەم ڕاگرتنانە، بەتایبەتیش چەندیان ئامانجی ڕاستەقینە بوون، ھێشتا شیاوی مشتومڕە. شیکاریی ڤیدیۆییی دوای شەڕ بۆ ڕاگرتنە وادانراوەکان لەلایەن پرۆفیسۆری ئێم ئای تی، تیۆدۆر پۆوستڵ پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەڕاستیدا ھیچ سکادێک نەپێکراوە.[٦][٧]
شکست لە زەھران
دەستکاریلە ٢٥ی شوباتی ١٩٩١، سکادێکی عێراقی لە بنکەی سەربازیی زەھرانی عەرەبستانی سعوودیی دا، کە بووە ھۆی کوشتنی ٢٨ سەربازی دەستەی ئەرتەشی ١٤یەمی سوپای ئەمریکا.[٨]
لێکۆڵینەوەیەکی حکوومەت ئەوەی ئاشکرا کرد کە ڕێگریکردنە سەرنەکەوتووەکەی زەھران بەھۆی ھەڵەیەکی نەرمامێری بوو لە ھەڵسووڕاندنی مۆری کاتەکانی سیستمەکە.[ئ][٩][١٠] تۆپخانەی مووشەکە پاتریۆتەکە لە زەھران بۆ ماوەی ١٠٠ سەعات لە کاردا بوو، و لەو کاتەشدا کاتژمێری ناوەکیی سیستمەکە بە یەک لەسەر سێی چرکەیەک کەم بووەوە. بەھۆی خێراییی مووشەکەکەوە ئەمە بەرامبەر بوو بە لەدەستدانی ٦٠٠ مەتر.
سیستمی ڕادارەکە بەسەرکەوتوویی سکادەکەی دۆزییەوە پاشان پێشبینیی کرد کە لەکوێ بۆی بگەڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا، مۆری کاتەکانی لێدانەکانی دوو ڕادارەکە کە بەراورد کرابوون بە شێوەیەکی جیاواز گۆڕدرابوون بۆ فلۆتینگ پۆینت: یەکیان بەدروستی، و ئەوی تر ھەڵەیەکی بەرھەم ھێنا. لە ئەنجامدا، جیاوازیی نێوان لێدانەکان ھەڵە بوو، بۆیە سیستمەکە لە بەشێکی ھەڵەی ئاسمانی ڕوانی و ھیچ ئامانجێکی نەدۆزییەوە. بەبێ ھیچ ئامانجێک، وا دانرابوو کە یەکەمین دۆزینەوە شوێنپێھەڵگرتنێکی ساختە بێت، و مووشەکەکە لە سیستمەکە لابرا.[١١][١٢] ھیچ ڕێگریکردنێک سەرکەوتوو نەبوو، و سکادەکە لە کۆگایەکی ئەلخوبەر، بەسەر بنکەیەکی سەربازیی کاتیی دا و بووە ھۆی کوشتنی ٢٨ سەرباز، کە یەکەم ئەمریکیگەل بوون بەو سکادانەی کە عێراق دژی عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل تەقاندبوونی کوژران.
دوو ھەفتە بەرلەمە و لە ١١ی شوباتی ١٩٩١، ئیسرائیلییەکان کێشەکەیان ناساند، و سوپای ئەمریکا و ئۆفیسی پرۆژەی پاتریۆتیشیان، کە دروستکەری نەرمامێرەکەیە، ئاگادار کردەوە.[٩] وەک چارەسەرێکی کاتی، ئیسرائیلییەکان پێشنیاری خستنەوەکاری کۆمپیوتەرەکانی سیستمەکەیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کردبوو. دروستکەری نەرمامێرەکە لە ٢٦ی شوبات نەرمامێری نوێکراوەی دابین کرد و دایە دەستی سوپا.
ڕێژەی سەرکەوتن بەرامبەر بە وردی
دەستکاریلە ١٥ی شوباتی ١٩٩١ و لەماوەی شەڕی کەنداو، سەرۆک جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش چوو بۆ کارگەی دروستکردنی پاتریۆتی ڕەیتیۆن لە ئاندۆڤەر، ماساچووسێتس، و ڕای گەیاند کە «٤١ پاتریۆت بەرامبەر ٤٢ سکادە: ٤٢ سکاد پێوە بوونە، و ٤١ ڕێیان لێ گیراوە!»[١٣] بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆک، ڕێژەی سەرکەوتن تا ئەو شوێنەی شەڕەکە سەروو ٩٧٪ بوو.
لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢، تیۆدۆر پۆوستڵ لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس، و ڕووڤن پێداتسوور لە زانکۆی تێل ئەڤیڤ لەبەردەم لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران شایەتییان دا، و ئەوەیان خستە ڕوو کە بەپێی شیکارییە سەربەخۆکانیان بۆ شریتە ڤیدیۆیییەکان، ڕێژەی سەرکەوتنی سیستمە پاتریۆتەکە لەخوارووی ١٠٪ بوو، و ھەتا ڕەنگە ڕێژەی سەرکەوتنی سفریش بووبێت.[١٤][١٥]
ھەروەھا لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢، چارلز ئەی. زرەیکێت لە قوتابخانەی حکوومیی کەنەدیی ھارڤارد و پیتەر دی. زیمرمن لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێونەتەوەیی شایەتییان لەسەر ھەژمارکردنی ڕێژەکانی سەرکەوتن و وردی لە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی دا و زۆرێک لە قسە و مێتۆدۆلۆجییەکانی ڕاپۆرتەکەی پۆوستڵیان دەرھێنا.[١٦][١٧]
بە وتەی زیمرمن، گرنگە کە کاتی شیکردنەوەی ئەدای سیستم لەکاتی شەڕدا، تێبینیی جیاوازیی نێوان دەستەواژەکان بکرێت:
- ڕێژەی سەرکەوتن – ڕێژەی سەدیی ئەو سکادە تێکشکێنراو یان لە ڕێ لادراوانەیە بەرەو ناوچە دابڕێنراوەکان
- وردی – ڕێژەی سەدیی نیشانە لێگرتنەوەی سەرجەم پاتریۆتە تەقێندراوەکانە
بە گوێرەی بنەما ستانداردەکانی تەقاندن، بەتێکڕایی چوار پاتریۆت بەرەو ھەر سکادێک تەقێندرابوو – لە عەرەبستانی سعوودی بەتێکڕایی سێ پاتریۆت تەقێندرابوو. ژمارەی زۆری مووشەکە تەقێندراوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە متمانەی کەم بە مووشەکی تاک ھەیە و ڕێژەیەکی بەرزتری سەرکەوتنیش بۆ ڕاگرتن لەڕێگەی ھێزی برووتەوە بەدی ھاتبوو. بۆ نموونە، ئەگەر یەک پاتریۆت ڕێژەی سەرکەوتنی ٥٠٪ی ھەبێت، ئەوا دوو مووشەک ٧٥٪ی کاتەکە ناھێڵێت، و سێ مووشەکیش ٨٧٫٥٪ی کاتەکە ناھێڵێت. بۆ ڕێگریکردنێکی سەرکەوتوو دەبێت تەنیا یەک مووشەک لێی بدات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە مووشەکەکانی تر نایانەوێت لێی بدەن.
عێراقییەکان سکادەکانیان دیزاین کردەوە و ئەمەش ڕۆڵی خۆی ھەبوو. عێراق بە لابردنی قورساییی سەری مووشەکەکە تا خێرایی و مەودای ھاوێشتنەکەی زیاد بکات سکادەکانی خۆیی دیزایین کردەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکان مووشەکەکەیان لاواز کردبوو، و کاتی فڕین مووشەکەکەی ناجێگیر کردبوو، کە ئەمەش وا لە سکادەکە دەکات کە کاتی دابەزینی لە مێسۆسفێر تێک بشکێت. ئەمە ژمارەیەکی زۆرتری ئامانجەکانی دەرخست چونکە ڕوون نەبوو کە کام پارچە سەرەمووشەکەکەی تێدایە.
ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراق (٢٠٠٣)
دەستکاریپاتریۆت بۆ جاری دووەم لە ٢٠٠٣ لەنزیک عێراق دامەزرێنرا، کە ئەمجارە بۆ دابینکردنی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانی بوو بۆ ئەو ھێزانەی کە شەڕی عێراق دەکەن. ھەردوو مووشەکی GEM و GEM+ی پاتریۆت PAC-3 ڕێژەیەکی سەرکەوتنی زۆر بەرزیان لە ڕاگرتنی مووشەکە بالیستیکییە بەرنامەڕێژکراوەکانی ئەلسەموود ٢ و ئەبابیل-١٠٠ ھەبوو.[١٨] لەگەڵ ئەوەشدا، ھیچ مووشەکێکی بالیستیکیی دوورمەودا لەماوەی ئەو ململانێیەدا نەتەقێندرابوو. سیستمەکان لە کووەیت و عێراق جێگیر کرابوون و، بەسەرکەوتوویی ژمارەیەک مووشەکی ئاست بۆ ئاستی دوژمنیان بە بەکارھێنانی PAC-3یەکی نوێ و مووشەکەکانی GEM لەناو برد. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٠٣، تۆپخانە مووشەکییەکانی پاتریۆت تووشی سێ ڕووداوی تەقەی دۆستانە بوونەوە، کە بوونە ھۆی کەوتنەخوارەوەی تۆڕناڵدۆیەکی ھێزی ئاسمانیی شاھانە و مردنی ھەردوو ئەندامی تاقمەکە، ئەفسەری پلەیەکی ھێزی ئاسمانی، (فڕۆکەوان) کێڤن باری مەین و (ڕێنیشاندەر/ئەفسەری سیستمەکانی چەک) ئەفسەری پلەیەکی ھێزی ئاسمانی، دەیڤد ڕیس ویڵیامس. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٣، ئێف-١٦ سی جەی فایتینگ فاڵکۆنێکی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا، مووشەکێکی دژەتیشکدانەوەی ھارمی بەرەو تۆپخانەیەکی مووشەکیی پاتریۆت تەقاند دوای ئەوەی ڕاداری پاتریۆتەکە فڕۆکەکەی کردە ئامانج و ئامادەی تەقاندن بوو بەرەو ڕووی، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی فڕۆکەوانەکە سەری لێ بشێوێ و بە سیستمی مووشەکیی SAMی عێراقیی بزانێت چونکە فڕۆکەکە لە جەنگی ئاسمانیدا بوو، و لە ڕێگادا بوو بۆ ئەرکێک بەرەو بەغدا.[١٩] لە ئەنجامدا، مووشەکی ھارم، سیستمی ڕاداری پاتریۆتەکەی لەناو برد، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.[٢٠][٢١][٢٢] لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٣، دوو مووشەکی PAC-3، ئێف ئەی ١٨-ھۆرنێتێکی ھێزی دەریاییی ئەمریکایان خستە خوارەوە، کە بووە ھۆی کوشتنی ئەفسەری ھێزی دەریاییی ئەمریکی، ناتان دی. وایت لە ڤی ئێف ئەی–١٩٥، کە بەشێکە لە CVW-5.[٢٣][٢٤]
خزمەت لە عەرەبستانی سعوودی
دەستکاریلە ٦ی حوزەریرانی ٢٠١٥، تۆپخانەیەکی پاتریۆت بەکارھێنرا تا مووشەکێکی سکاد کە لەلایەن یاخیبووە حووسییەکانەوە وەک کاردانەوە بۆ دەستتێوەردانە سەربازییەکەی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن لە عەرەبستانی سعوودی تەقێندرابوو، خرایە خوارەوە.[٢٥] سکادێکی تر کە لە وێستگەیەکی کارەبای پارێزگای جیزان تەقێندرابوو، لەلایەن پاتریۆتێکی سعوودی لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ ڕێگریی لێ کرا.[٢٦]
عەرەبستانی سعوودی دەڵێ کە مووشەکێکی تری بالیستیکیی دوورمەودا بەرەو مەککە تەقێندرابوو، بەڵام لەلایەن پاتریۆتێکی سعوودی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ڕێگریی لێ کرا.[٢٧] ھەرچەندە سەرچاوە حووسییەکان دەڵێن کە ئامانجی مەبەستداری مووشەکەکە بنکەی ھێزی ئاسمانی بوو لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی شا عەبدولعەزیز لە جەددە، کە دەکەوێتە ٦٥ کم (٤٠ میل) لە باکووری خۆراوای مەککە.[٢٨]
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨، بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا مووشەکێکی تر کە لە یەمەنەوە تەقێندرابوو، لەڕێگەی مووشەکێکی پاتریۆتەوە لە ڕیاز ڕێگریی لێ کرا.[٢٩] بەڵام بەپێی ڤیدیۆکان، شارەزایانی مووشەکی لەڕێگەی دەزگا ھەواڵییەکان گومانیان لە کاریگەریی بەرگریی عەرەبستانی سعوودی دروست کرد؛ یەکێک لە مووشەکەکان ھەر لەدوای تەقاندنی دەتەقێتەوە و یەکێکی تریش لە ھەوادا بەرەو ڕیاز بادەداتەوە.[٣٠][٣١]
لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩، ھەر شەش فەوجەکەی سیستمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت کە عەرەبستانی سعوودی خاوەنیان بوو، دەزگا نەوتییەکانی ئارامکۆیان لە ھێرشێک بۆ سەریان نەپاراست.[٣٢]
لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوار تۆپخانەی دژەمووشەکی پاتریۆتی خۆی، دووانیانی لە عەرەبستانی سعوودی لابرد، کە دوای دامرکاندنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ ئێران، کێڵگە نەوتییەکانی خۆیی پێیان دەپاراست. ئەوە بڵاو بووەوە کە لەجیاتیی ئەوانە، شوێنی تۆپخانەکان بە تۆپخانەکانی سعوودیە خۆی پڕ دەکرێتەوە.[٣٣]
لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، کاتێ کە پێشبڕکێیەکی فۆرمولا ئی لە قەراغی شار لە دەرعیە بەڕێوە دەچوو، تۆپخانەیەکی پاتریۆت ڕێگریی لە مووشەکێکی بالیستیکیی حووسییەکان کرد کە بەسەر ڕیاز تەقێندرابوو. پێشبڕکێکە بە ئامادەبوونی شازادەی جێنشین، محەممەد کوڕی سەلمان بەڕێوە چووبوو.[٣٤]
خزمەت لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
دەستکاریبە وتەی سەرتیپ موراد توڕایق، فەرماندەی ھەندێ لە ھێزە یەمەنییە ھاوپەیمانەکانی عەرەبستانی سعوودی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سعوودی کە ئێستاکە لە یەمەن لە شەڕدان، سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی پاتریۆت کە لەلایەن میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات)ەوە بۆ یەمەن دامەزراون، دوو مووشەکی بالیستیکی کە لەلایەن حووسییەکان تەقێندرابوون بەسەرکەوتوویی ڕاگرت. لە ١٤ی تشرینی دووەم، ژەنەڕاڵ توڕایق بە ڕۆژنامەی دە ناشناڵی ئەبوو زەبیی ڕاگەیاند کە درەنگانی دوێنێ یەکەم مووشەک لە ناوچەی غەفینە خرایە خوارەوە و دووەم دانەش بەرلەوەی لەو بینایە بدات کە ناوەندی کۆنتڕۆڵی ئەو ھێزانەی تێدا بوو کە لە پارێزگاکانی ماریب و بەیزا لە کاردان، ڕێگریی لێ کرا. وێنەی مانگی دەستکردی ئێرباس بۆ بەرگری و بۆشایی کە لەلایەن جەینزەوە وەدەست ھاتبوو دوو یەکەی تەقاندنی پاتریۆت کە ھەریەکەیان تەنیا دوو مووشەکھاوێژی ھەبوو پیشان دا، کە لە ١ی تشرینی یەکەم لە نیشتنگەی فڕۆکەی سەفیر لە پارێزگای ماریب دامەزرێنرا.[٣٥]
مەشقی تاڵیسمن سەیبر
دەستکاریلە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١، سوپای ئەمریکا تۆپخانەیەکی مووشەکە پاتریۆتەکانی لە مەشقی تاڵیسمن سەیبر لە ناوچەی ڕاھێنانی شۆڵواتەر بەی لە کوینزلاندی ئوسترالیا بەکارھێنا.[٣٦] سوپای ئەمریکا چەند مووشەکێکی وەستێنەری PAC2یان تاقی کردەوە، و بەسەرکەوتوویی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ئامانجگیراوەکانیان ڕاگرت.[٣٧]
خزمەت لە پۆڵەندا
دەستکاریلە ٩ی ئازاری ٢٠٢٢، بەپێی وتەی فەرماندەییی ئەورووپیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات تا «بە شێوەیەکی چالاکانە بەرپەرچی ئەگەری ھەر مەترسییەک بۆ سەر خاکی ئەمریکا و ھێزە ھاوپەیمانەکان و ناتۆ بداتەوە.» ئەم ھەنگاوانە لە ئەنجامی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا گیرانە بەر.[٣٨]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریتێبینییەکان
دەستکاری- ^ مۆری کات زنجیرە کاراکتەر یان زانیارییەکی کۆدکراوە کە کاتی ڕوودانی ڕووداوێک بەبێ ئەملاوئەولا دیاری دەکات، کە عادەتەن بە پێدانی ڕێکەوت و کاتی ڕۆژ دەبێت، و ھەندێک جار بۆ بەشێکی بچووکی چرکەیەک ورد دەبێتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «How Patriot Missiles Work». HowStuffWorks (بە ئینگلیزی). 28ی ئازاری 2003. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 5ی نیسانی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «MIM-104 Patriot Surface-to-Air Missile (SAM) System». www.militaryfactory.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 5ی نیسانی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Patriot Missile Long-Range Air-Defence System, US Army». Army Technology. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 5ی نیسانی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Casualties and Damage from Scud Attacks in the 1991 Gulf War» (PDF). Massachusetts Institute of Technology Defense and Arms Control Studies Program. March 1993. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «A Review of the Suggested Exposure of UK Forces to Chemical Warfare Agents in Al Jubayl During the Gulf Conflict». Office of the Special Assistant for the Gulf War Illnesses. January 2000. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «House Government Operations Committee – The Performance of the Patriot Missile in the Gulf». Federation of American Scientists. ٧ی نیسانی ١٩٩٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Postol/Lewis Review of Army's Study on Patriot Effectiveness». Federation of American Scientists. ٨ی ئەیلوولی ١٩٩٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Apple Jr.، R. W. (February 26, 1991). «War In The Gulf: Scud Attack; Scud Missile Hits a U.S. Barracks, Killing 27». The New York Times. لە June 10, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 15, 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Patriot missile defense, Software problem led to system failure at Dharhan, Saudi Arabia; GAO report IMTEC 92-26». US Government Accounting Office. ٢٧ی شوباتی ١٩٩٢. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Skeel، Robert (July 1992). «Roundoff Error and the Patriot Missile». SIAM News. 25 (4). Society for Industrial and Applied Mathematics: 11. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە May 8, 2013 ھێنراوە – via University of Puerto Rico at Humacao.
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Iraqi Missile Slams Into GIs' Barracks; 27 Killed: Scud attack: 98 are hurt in the deadliest such strike of the war. Quarters were for Pennsylvania reserve unit». Los Angeles Times. February 26, 1991. لە March 21, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 5, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Arnold، Douglas N. (August 23, 2000). «The Patriot Missile Failure». University of Minnesota. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە January 5, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Bush، George H. W. (١٥ی شوباتی ١٩٩١). «Remarks to Raytheon Missile Systems Plant Employees in Andover, Massachusetts». George H. W. Bush Presidential Library. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Postol، Theodore A. (٧ی نیسانی ١٩٩٢). «Optical Evidence Indicating Patriot High Miss Rates During the Gulf War». Federation of American Scientists. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Pedatzur، Reuven (٧ی نیسانی ١٩٩٢). «The Israeli Experience Operating Patriot in the Gulf War». Federation of American Scientists. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Zraket، Charles A. (٧ی نیسانی ١٩٩٢). «Testimony of Charles A. Zraket». Federation of American Scientists. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Zimmerman، Peter D. (٧ی نیسانی ١٩٩٢). «Testimony of Peter D. Zimmerman». Federation of American Scientists. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Patriot Report Summary» (PDF). Office of the Under Secretary of Defense For Acquisition. January 2005. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «F-16 vs Patriot friendly fire incident on 24 March 2003 in Iraq | Key Aero». www.key.aero (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Dewitte، Lieven (٢٥ی ئازاری ٢٠٠٣). «U.S. F-16 fires on Patriot missile battery in friendly fire incident». F-16.net. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «F-16 vs Patriot friendly fire incident on 24 March 2003 in Iraq | Key Aero». www.key.aero (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ AXE، DAVID (١١ی تەممووزی ٢٠١٦). «That Time an Air Force F-16 and an Army Missile Battery Fought Each Other». War Is Boring (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Piller، Charles (April 21, 2003). «Vaunted Patriot Missile Has a 'Friendly Fire' Failing». Los Angeles Times. لە July 22, 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 27, 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Gittler، Juliana (April 19, 2003). «Atsugi memorial service honors pilot killed in Iraq». Stars and Stripes. لە September 27, 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Neuman، Scott (٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Saudis Shoot Down Scud Missile Fired By Houthi Rebels In Yemen». NPR.org. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Saudi military intercepts Scud missile fired by Yemeni forces». Reuters.com. ٢٦ی ئابی ٢٠١٥. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Saudi Arabia intercepts Houthi missile near Mecca». Al Jazeera. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Yemen's Houthis launch missile toward Saudi holy city, coalition says». Reuters.com. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Saudi Arabia intercepts missile over capital city». CNN. لە March 26, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 26, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Doubt cast on Saudi claims of Houthi missile interception
- ^ Patriot Missiles Are Made in America and Fail Everywhere
- ^ «Billions spent on U.S. weapons didn't protect Saudi Arabia's most critical oil sites from a crippling attack». washingtonpost.com. September 17, 2019. لە September 22, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «U.S. Withdrawing Some Patriot Missile Batteries From Middle East». Bloomberg. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Saudi Arabia 'intercepts ballistic missile over Riyadh'». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Binnie، Jeremy (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «UAE Patriots credited with two intercepts in Yemen». Janes.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «US Army Launches Patriot Missiles During Talisman Saber 21». www.army.mil (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ GDC (١٧ی تەممووزی ٢٠٢١). «US Army Test Fires Patriot Missiles In Talisman Sabre Exercises». Global Defense Corp (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Russia-Ukraine War News: March 9-10, 2022». WSJ (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریویکیمیدیا کۆمنز میدیای پەیوەندیدار بە:
Patriot missile system (پۆل) تێدایە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت تێدایە. |