ئێرلەندییەکان

گرووپێکی نەتەوەیین لە ئێرلەندا

ئێرلەندییەکان (ئێرلەندی: Muintir na hÉireann یان Na hÉireannaigh) نەتەوەیەکی سێلتیکن،[١][٢] و گرووپێکی نەتەوەیی کە لە دوورگەی ئێرلەندا نیشتەجێن، ڕەچەڵەک و ناسنامە و کولتوورێکی ھاوبەشی ئێرلەندییان ھەیە. ئێرلەندا نزیکەی ١٢٥٠٠ ساڵە بەپێی لێکۆڵینەوە شوێنەوارییەکان نیشتەجێیە و بۆ زۆربەی مێژووی تۆمارکراوی ئێرلەندا، ئێرلەندییەکان بە پلەی یەکەم گەیلیک بوون. ئینگلیز-نۆرمانەکان لە سەدەی دوازدەھەمدا بەشێک لە ئێرلەندایان داگیرکرد، لەکاتێکدا کۆنترۆڵی ئینگلتەرا لە سەدەی ١٦ و ١٧ و داگیرکردنی ئێرلەندا ژمارەیەکی زۆر لە ئینگلیز و سکۆتلەندییەکانی ھێنایە بەشێک لە دوورگەکە، بەتایبەتی لە باکوور. ئەمڕۆ ئێرلەندا لە کۆماری ئێرلەندا (وڵاتێکی سەربەخۆ) و ئێرلەندای باکووری بچووکتر (بەشێک لە شانشینی یەکگرتوو) پێکدێت. خەڵکی ئێرلەندای باکوور خاوەنی ناسنامەی نەتەوەیی جۆراوجۆرن کە بریتین لە شانشینی یەکگرتوو، ئێرلەندی، ئیرلەندی باکوور، یان تێکەڵەیەک لەم ناسنامانە.

نەخشەی بڵاوبوونەوەی ئێرلەندییەکان لە جیھاندا

ئێرلەندییەکان داب و نەریت و زمان و مۆسیقا و سەما و وەرزش و چێشتخانە و ئەفسانەی خۆیان ھەیە. ھەرچەندە زمانی ئێرلەندی لە ڕابردوودا زمانی سەرەکی ئەوان بووە، بەڵام زۆربەی ئێرلەندییەکان بە زمانی ئینگلیزی وەک زمانی دایکی قسە دەکەن. لە ڕووی مێژوویییەوە، نەتەوەی ئێرلەندی لە گرووپ یان خێڵ پێکھاتبوو، ئێرلەندییەکان ئایینی خۆیان ھەبوو، بڕگەی یاسایی خۆیان، ئەلفوبێ و شێوازی جل و بەرگیان. زۆربەی ئێرلەندییەکان ئایینی مەسیحی وەک ئایینێکی ڕۆمانی کاسۆلیکی لە باوەش دەگرن، لەگەڵ کەمینەیەکی پرۆتستانت (پرێسبیتێری، میتۆدیست و ئەنگلیکان).[٣]

بە درێژایی مێژوو زۆر کەسی بەرچاوی بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی ھەبوون. دوای گۆڕینی ئێرلەندا بۆ ئایینی مەسیحی، میسیۆنێر و زانایانی ئێرلەندی کاریگەرییەکی زۆریان بەسەر ئەورووپای ڕۆژاوادا ھەبوو، ئێرلەندییەکان وەک نەتەوەیەکی «پیرۆز و زانا» سەریان ھەڵدا. کۆلۆمبانۆس بە یەکێک لە دیارترین ڕەبەن و میسیۆنەرە ئێرلەندییەکانی سەدەی شەشەم و یەکێک لە «باوکەکانی ئەووروپا» دادەنرێت،[٤] و لە دوای ئەویش دوو قەشە بە ناوەکانی سیلیان و ڤێرجیلیۆسی سالزبۆرگ دێن. زانا ڕۆبەرت بۆیل بە «باوکی کیمیا» دادەنرێت، ڕۆبەرت مالێت بە یەکێک لە «باوکەکانی بوومەلەرزەزانی» دادەنرێت. نووسەرانی بەناوبانگی ئێرلەندی بریتین لە ئۆسکار وایڵد، ویلیام باتلەر ییتس، ساموێل بێکێت، جۆرج بێرنارد شاو، برام ستۆکەر، جەیمس جۆیس، سی ئێس لویس.

ژمارەیان

دەستکاری

ڕێژە: ٨٠ ملیۆن

  ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرووی ٤٠ ملیۆن

  شانشینی یەکگرتوو ١٤ ملیۆن

  ئوسترالیا ٧ ملیۆن

  کەنەدا سەرووی ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار

  ئەرژەنتین یەک ملیۆن

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ One Europe, Many Nations: A Historical Dictionary of European National Groups. Greenwood Publishing Group. 2000. p. 179. ISBN 0-313-30984-1. لە ڕەسەنەکە لە 2020-05-15 ئەرشیڤ کراوە. The Cornish are related to the other Celtic peoples of Europe, the Bretons,* Irish,* Scots,* Manx,* Welsh,* and the Galicians* of northwestern Spain «نسخة مؤرشفة». لە 3 مارس 2019 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ One Europe, Many Nations: A Historical Dictionary of European National Groups. Greenwood Publishing Group. 2000. p. 766. ISBN 0-313-30984-1. لە ڕەسەنەکە لە 2020-05-15 ئەرشیڤ کراوە. Celts, 257, 278, 523, 533, 555, 643; Bretons, 129-33; Cornish, 178-81; Gali- cians, 277-80; Irish, 330-37; Manx, 452-55; Scots, 607-12; Welsh «نسخة مؤرشفة». لە 3 مارس 2019 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «2011 Census Sample Form» (PDF). Central Statistics Office. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.; «Census 2016 Sample Form» (PDF). Central Statistics Office. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Pope Calls Irish Monk a Father of Europe». Zenit News Agency. ١١ی تەممووزی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.