ئیگۆر ستراڤینسکی (بە ڕووسی: Игорь Фёдорович Стравинский) نووسەری لەدایکبووی ڕۆژی (۱۷ی مانگی حەوتی ساڵی۱۸۸۲ ە) ؛ لە ناوچەی ((ئوانین باوم ) کەئەمڕۆ پیێ دەگوترێت لۆمۆنۆسۆڤ) لە نزیک شاری (سن پێتێرزبورگ) لە رووسیا ،و بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕانسە و ڕووسی دەینووسی. نووسراوەکانی سەبارەت بە مۆسیقا بوون و ھەندێک بەرھەمی بەناوبانگی وەکوو «پەلەوەری ئاگر» (١٩١٠)ی کەلە پارسدا پێشکەشکرد ، «پێتروشکا» (١٩١١) و «پرستنی بەھار» (١٩١٣) لێ بە جێ ماوە، ناوبراو شارەزایی لەبواری مۆسیقادا ، رێبەری ئۆرکێستڕای پیانۆ و هەروەها نوسەریش بووە. لە ساڵی (۱۹۷۱) لە شاری (نیویۆرک) کۆچی دوایی کردووە .

ئیگۆر ستراڤینسکی

ژیان دەستکاری

ستراڤینسکی سەرەتا بە مەبەستی خوێندن لە بواری یاسادل چووە بۆ زانکۆی (سن پێتێرزبورگ) بەڵام دوای ماوەیەک ڕووی لە کاری ئاوازدانان کردووە . لە ساڵی (۱۹۰۲) تاکوو ساڵی(۱۹۰۸) لەلای ("کرساکۆڤ") بە شێوەیەکی تایبەتی خەریکی خوێندن بووە و لە بەرهەمەسەرەتاییەکانیشیدا تاڕادەییەک لەژێر کاریگەری (دبوسی ، دووکاس) دابوو . ناوبراو لە نێوان ساڵانی (جەنگی جیهانی یەکەم) چووە بۆ (سویسرا) و بەرهەمی جۆراوجۆری ئامادەکرد . ستراڤینسکی هۆگرییەکی زۆری بە مۆسیقای فۆلکلۆری روسیا و مۆسیقای نوێ هەبووە . لە ساڵی (۱۹۲۰)دا چووە پاریس و هەر لەو شارە نیشتەجێبووە ، وەکو پێشنگەکانی مۆسیقای نوێ ناسرا و پاشان چوو بۆ ئەمریکا و لە ساڵی (۱۹۳٤) دا لەسەربانگێشتی (زانکۆی هاروارد) قسەی بۆ خەڵک کرد دواتر و لە ساڵێ (۱۹٤۸) لە ژێر ناوی (ئیرانیک) بڵاو بوونەوە .

سەرچاوەکان دەستکاری