ئیپ مان ٤
ئیپ مان ٤ (بە ئینگلیزی: Ip Man 4) بەشی چارەمی زنجیرە فیلمی (ئیپ مان)ە و یەکێکە لە فیلمەکان لە بواری ژیاننامەی کەسایەتییەکانی ھونەرە جەنگییەکان، کە لە ھۆنگ کۆنگ بەرھەمھێنرایە و لەلایەن ئیدمۆند ۆنگ نووسینی بۆ کراوە، ویلسۆن ییپ کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامداوە و لەلایەن ڕایمۆند ۆنگ بەرھەمھێنرا، و کۆمپانیای پێگاسەس مۆوشن پیکچەرز کاری وێنەگرتن و کارە ھونەرییەکانی لە ئەستۆدایە، و فیلمەکە بە زمانی کانتۆنی بەرھەم دەھێندرێت. فیلمەکە بەشی چوارەمە لە زنجیرە فلیمی سینەمایی ییپ مان، کە سەرچاوەکەی لە ژیانی مامۆستای وینگ چوون بە ناوی ییپ مان وەرگیراوە، و دۆننی یین ڕۆڵی ئەو دەبینێت. لە مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٨دا کاری بەرھەمھێنانی دەستی پێکردووە و لە مانگی حەوتەمی ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکراوە، بڕی ٥٢ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/5/5d/Ip_Man_4_poster.png/160px-Ip_Man_4_poster.png)
بەرھەمھێنان
دەستکاریلە کۆتایی مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠١٦ دۆنی یەن کە لەسێ بەشی پێشتردا دەوری ییپ مانی بینیوە، ڕای گەیاند کە ئەو لەگەڵ ویلسۆن ییپ و ئیدمۆند ۆنگ کار بۆ بەرھەمھێنانی بەشی چوارەم دەکەن؛ و ڕایمۆند ۆنگی بەرھەم ھێن بە یێنی گووت کە بەرھەمھێنانی ئەم بەشە نوێیە بەڕە پارەیەکی زۆری تێدەچێت؛ و کۆمپانیای بەرپرس دەستی بەکار کرد و پاش ماوەیەکی تر تەواو دەبێت؛ و لە چین کاری تێدا دەکرێت.","DS":"کاتی خۆی تازەکردنەوەی دەوێت
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ip Man 4»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩.