ئینگلتەرا

وڵاتێک لە باکووری-ڕۆژاوای ئەورووپا، بەشێکە لە شانشینی یەکگرتوو
(لە ئینگلاندەوە ڕەوانە کراوە)

ئینگلستان یان ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: England) بەشێکە لە بریتانیای مەزن و پایتەختەکەی شاری لەندەنە، خەڵکی ئینگلتەرا بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن و پێشیان دەوترێت ئینگلیز، ئینگلتەرا ھاوسنوورە لەگەڵ وێڵز و سکۆتلەندا، شاری لەندەن یش گەورەترین شاری وڵاتەکەیە لەپاش ئەمیش بێرمینگھام و لیدز و مانچستەر بەپلەی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن لەڕووی گەورەیەوە لە وڵاتەکەدا، ئاڵای ووڵاتەکە سپیە و خاچێکی سووری تێدایە.

ئینگلتەرا
England
دروشم: Dieu et mon droit  
سروود: None (de jure)
God Save the Queen (دیفاکتۆ)
ھەڵکەوتەی  ئینگلتەرا  (سەوزی تاریک) – لە کیشوەری ئەورووپا  (سەوزی کاڵ و خۆڵەمێشیی تاریک) – لە شانشینی یەکگرتوو  (سەوزی کاڵ)
ھەڵکەوتەی  ئینگلتەرا  (سەوزی تاریک)

– لە کیشوەری ئەورووپا  (سەوزی کاڵ و خۆڵەمێشیی تاریک)
– لە شانشینی یەکگرتوو  (سەوزی کاڵ)

ھەڵکەوتەی  ئینگلتەرا  (سەوزی تاریک)

– لە کیشوەری ئەورووپا  (سەوزی کاڵ و خۆڵەمێشیی تاریک)
– لە شانشینی یەکگرتوو  (سەوزی کاڵ)

پایتەخت
و گەورەترین شار
لەندەن
51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W / 51.500; -0.117
زمانە فەرمییەکان ئینگلیزی (دیفاکتۆ)
زمانە ناوچەییەکان کۆرنی
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٠٩) 87.5% سپی، 6.0% باشووری ئاسیایی، 2.9% ڕەش، 1.9% ڕەگەزی تێکەڵ، 0.8% چینی، 0.8% دیکە
ناوی هاووڵاتی ئینگلیز
دەوڵەت Non-devolved constituent country within a constitutional monarchy
 -  مەلیکی شانشینی یەکگرتوو شا چارڵسی سێیەم
 -  سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو ڕیشی سوناک
یاسادانەر پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو
ڕووبەر
 -  سەرجەم ١٣٠,٣٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٥٠,٣٤٦ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ 52,234,000 
 -  سەرژمێریی ٢٠٠١ 49,138,831 
 -  چڕی 395 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١٬٠٢٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو پاوەندی ستەرلینگی (GBP)
ناوچەی کاتی GMT (UTC0)
 -  ھاوین (DST) BST (UTC+1)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd/mm/yyyy (AD)
لای لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت .uk
کۆدی تەلەفۆن 44
Patron saint سەینت جۆرج

ناوی ئینگلتەرا لە وشەی کۆنی ئینگلیزی (Englaland)ەوە ھاتووە، کە بە واتای زەوی ئەنگڵەکان دێت، ئەنگڵ ناوی یەکێک لە ھۆزە ئەڵمانییەکان بووە کە لە چەرخەکانی ناوەڕاستدا (پێنج و شەشی زایینیدا) لە دوورگەی ئەنگلن لە ئینگلتەرا نیشتەجێبوون، بەپێی فەرھەنگی ئۆکسفۆردی ئینگلیزی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٨٩٧ ناوی ئینگلتەرا بەکارھاتووە، کە ئاماژە بووە بە بەشی باشووری دوورگەی بەریتانیا، بەڵام لە چەرخی ھاوچەرخدا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٥٣٨ لە نووسراوەکاندا بەکارھاتووە. [ژێدەر پێویستە]

کۆنترین بەڵگەی زانراوی بوونی مرۆڤ لەم ناوچەیەی کە ئێستا بە ئینگلتەرا ناسراوە باووباپیرانی ھۆمۆ (Homo) بوون کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ٧٨٠ ھەزار ساڵ پێش ئێستا. ھەروەھا مێژووی کۆنترین ئێسکی مرۆڤی دۆزراوە لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠ ھەزار ساڵ پێش ئێستا. مرۆڤە ھاوچەرخەکان بەدرێژایی چەرخی بەردینی کۆن نیشتەجێی ناوچەکە بوون. دوای کۆتا چەرخی سەھۆڵی تەنیا ئاژەڵە شیردەرە گەورەکانی وەکوو مامۆسەکان (کە جۆرە فیلێکی زەبەلاحی لەناوچووە)، بایسوون (گایەکی ئەمریکی ڕەشتاڵەیە) و کەرکەدەنی کوڵکدار مانەوە. بەنزیکەیی ١١ ھەزار ساڵ پێش ئێستا و کاتێک سەرقاپە سەھۆڵییەکان دەستیان کرد بە توانەوە مرۆڤەکان لە ناوچەکەدا نیشتەجێ بوونەوە، لێکۆڵینەوەی بۆماوەیی پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەم مرۆڤانە لە بەشی باکووری نیمچەدوورگەی ئیبریاوە ھاتوون.[ژێدەر پێویستە]

دیموگرافیا

دەستکاری

ئینگلتەرا قەرەباڵغترین وڵاتی شانشینی یەکگرتووە و ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە بە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت کە (٨٤٪)ی دانیشتووانی بەریتانیا پێکدەھێنێت. لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە (٢٥)ەم گەورەترین وڵاتی جیھانە. ئینگلیزەکان ھاوڵاتی بەریتانین، ھەندێک بەڵگەی ڕەچەڵەکی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ٧٥-٩٥٪ی دانیشتووانی وڵاتەکە لە بنەڕەتدا لە نیمچەدوورگەی ئیبریاوە ھاتوون و (٥٪)یان لە ئەندامانی گەلی کۆنی ئەڵمانیا ئەنگڵەکان و ساکسۆنەکانن و لە وڵاتەکەدا سەقامگیر بوون.[ژێدەر پێویستە]

لە سەرژمێرییەکەی ساڵی ٢٠١١دا، ئایینی مەسیحی بەربڵاوترین ئایینی وڵاتەکە بووە و (٥٩٫٤٪)ی دانیشتووانی ئینگلتەرا لەسەر ئایینی مەسیحی بوون، (٢٤٫٧٪) خۆیان بە بێ ئایین و (٥٪)یان خۆیان بە ئیسلام لە قەڵەم داوە، لە کاتێکدا (٣٫٧٪)ی دانیشتووان پەیڕەوکەرانی ئایینەکانی ترن و (٧٫٢٪) وەڵامی پرسیارەکەیان نەداوەتەوە.[ژێدەر پێویستە]

ڕامیاری

دەستکاری

سیستمی دەسەڵاتی باوی ڕامیاری ئینگلتەرا سیستمی پادشایی دەستووریی دیموکراتی پەرلەمانییە، کە بەشێکە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، سیستمی پەرلەمانی ئینگلتەرا کۆنترین سیستمی جیھانە، لەبەرئەوە یاسا دەستووریی و حکوومییەکان و داھێنانە یاساییەکان کە لە ئینگلتەراوە سەرچاوە دەگرن، بە شێوەیەکی فراوان لەلایەن وڵاتانی ترەوە پەیڕەوکراون و بەکارھێنراون. [ژێدەر پێویستە]

کەشوھەوا

دەستکاری

کەشوھەوای وڵاتەکە مامناوەندە و کاریگەری زەریای لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا کەشی وڵاتەکە لە زۆربەی کاتەکانی ساڵدا فێنکە. لە بەشی ڕۆژاوای وڵاتەکەدا لەڕادەبەدەر باران دەبارێت، ساڵانە دەگاتە ٨٠٠ مللیمەتر، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژاوادا دەگاتە ١٫٠٠٠ مللیمەتر. ھەروەھا لە دەشتەکانی ڕۆژھەڵات و باشووردا باران زۆر دەبارێت بەڵام لەڕادەبەدەر نییە، ساڵانە نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ میلیمەتر دەبارێت.  زستانی ئینگلتەرا سارد و ھەوراوییە، ھەندێکجار تەماوییە و ھەندێک جار بای ھەیە. تێکڕای پلەکانی گەرما لە کانوونی دووەمدا و لە بەشی باکوور نزیکەی سێ بۆ چوار پلەی سیلیزییە، لە بەشی باشووردا چوار بۆ شەش پلەی سیلیزییە. بەھاری وڵاتەکە زۆر فێنکە و وردەوردە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، ھێشتاش باران دەبارێت بەڵام وەکوو وەرزەکانی زستان و پایز نییە، کۆتایی بەھار خۆرەتاوترین کاتەکانی ساڵە و گوڵەکان سەراپای وڵات دادەپۆشن. پلەکانی گەرما لە وەرزی ھاویندا بەرزدەبنەوە بۆ ١٩ تا ٢٤ پلەی سەدی، لە کاتە زۆر گەرمەکاندا پلەکانی گەرما دەگەنە ٣٥ پلەی سەدی، وەرزی پایز باراناوییە و ھەندێک جار ڕەشەبای ھەیە، لەوانەیە لە تشرینی دووەمدا، یەکەم بەفر ببارێت.[ژێدەر پێویستە]

زمانی ووڵات

دەستکاری

زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندۆ - ئەورووپاییە، بەشێکە لە خێزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگلتەرا سەری ھەڵداوە. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە.[١] زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا و ناتۆیە.

زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری، سەربازی، زانستی، ڕۆشەنبیری و داگیرکەرانەی ئینگلتەرا و بریتانیای مەزن، دوایش لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.[٢]

گرنگترین وەرزش لە ئینگلترا(تۆپ پێ)و(هونەری جەنگی تایکواندۆ) بەر چاوە، هەڵبژاردەی نشتیمانی ئینگلستان لە جامی جیهانی فیفای ١٩٦٦ توانیویەتی پاڵەوانیەتیەکە بباتەوە کە ئەمە گرینگترین دەستکەوتیانە لە یاری تۆپی پێ جگەلەمەش وڵاتەکە میوانداری ئۆڵەمپیادی هاوینەی ٢٠١٢ ی کرد لەشاری لەندەن کە لە گشت یاریەکان ٦٥ مێدالیایان بەدەست هێنا.

کەسایەتیەکانی وڵاتەکە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ [١].
  2. ^ [٢],په‌ره‌کانی 127 - 133، چاپخانه‌ی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ISBN 0-19-442185-6.