ئیزابێل مارتینێز دی پێرۆن (Isabel Martínez de Perón؛ لە دایکبووی ٤ی شووباتی ١٩٣١ لە لا ریۆخیا، ئەرژەنتینن) ژنە سیاسەتوانی ئەرژەنتینییە، ئەو لە ماوەی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٦، بووە سەرۆکی وڵاتی ئەرژەنتین.[١] ئەو سێیەم ژنی سەرۆکی ئەرژەنتین، خوان پێرۆن بوو. لە ماوەی سێیەمین خوولی سەرۆک خوان، لە ماوەی ١٩٧٣ بۆ ١٩٧٤ ئەوا ئیزابێک وەک جێگری سەرۆک و خانمی یەکەمی وڵات کاری دەکرد. دوا بەدوای مردنی هاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٧٤، ئەوا ئیزابێل لە ماوەی ١ی تەمموزی ١٩٧٤ بۆ ٢٤ی ئازاری ١٩٧٦ شوێنی خوانی گرتەوە، لە کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا ئەوا سوپای وڵات بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەمارۆی ماڵەکەی ئیزابێلی دا، دواتر لە ساڵی ١٩٨١ دوورخرایەوە بۆ ئیسپانیا.

ئیزابێل پێرۆن
بە ئیسپانی: Isabel Martínez de Perón
لەدایکبوون (١٩٣١-٠٢-٠٤) ٤ی شوباتی ١٩٣١ (تەمەن ٩٣ ساڵ)
La Rioja، ئەرژەنتین
ناوی کاتی لەدایکبوونMaría Estela Martínez Cartas
ناسناوIsabel
ھاوسەرخوان پێرۆن
پیشەسیاسەتوان، سەماکەر
پۆستەکانPresidency of the Argentine Nation، First Lady of Argentina، Vice President of Argentina
دانیشتوویمەدرید
شوێنی کاربۆینس ئایرس
ئەندامی حیزبیJusticialist Party
ئایینکاسۆلیکی
خەڵاتەکانOrder of the Liberator General San Martín، Order of May، Star of the Socialist Republic of Romania، Grand Cross of the Order of Isabella the Catholic

لە ساڵی ٢٠٠٧، دادگای ئەرژەنتین داوای کرد کە دەستگیربکرێت بەتاوانی تیرۆرکردنی چالاکوانێک لە چالاکییەکی شووباتی ١٩٧٦. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، لەنزیک ماڵەکەی خۆی لە ئیسپانیا دەستگیرکرا.[٢] بەڵام دواتر دادگای ئیسپانیا ڕەتی کردەوە کە ئیزابێل ڕادەستی ئەرژەنتین بکاتەوە.[٣]

دوای مردنی کارلۆس میننیم، لە ١٤ی شووباتی ٢٠٢١، ئەوا ئیزابێل بەتەمەنتری سەرۆکی ئەرژەنتینە کە زیندووبیت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Isabel Peron | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
  2. ^ "Isabel Peron's arrest signals shift in Argentina". Los Angeles Times. 13 January 2007.
  3. ^ "Extradition of Isabel Perón To Argentina Is Rejected By Court". New York Times. 29 April 2008.