ئیبن حاج یان ئیبنولحاج (بە عەرەبی: إبن الحاج) ناسراو بە ئیبنولحاجی ھەزارمێردی[١] شاعیر و زانایەکی ئایینیی کورد بووە.

ژیان دەستکاری

مەلا محەممەدی کوڕی حاجی حەسەنە کە لە سەدەی حەڤدە و ھەژدەی زاینیدا ژیاوە.[٢] ئیبن حاج لە یەکێک لە ئاوایییەکانی شاری سەردەشت لەدایک بووە و لەبەر خاتری باوکی بەو نازناوە ناوی دەرکردووە. ئیبن حاج شارەزایی زۆری لە زانستە ئایینییەکانی ئیسلامدا بەتایبەت لە عیلمی کەلامدا بوە. ماوەیەکی زۆرلە دێی ھەزارمێرد ژیاوە، لەبەر ئەوە بەو نازناوەش دەناسرێت.

قوتابییەکانی ئیبن حاج دەستکاری

لە ناسراوترین شاگردانی دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر شێخ مەعرووفی نۆدێ و مەلا عەبدوڵڵای بێتووشی.

بەرھەمەکان دەستکاری

لە ئیبن حاج بەیتێک بە ناوی مەھدی نامە بە زمانی کوردی سۆرانی بەجێ ماوە، کە لە کۆنترین ھۆنراوە سۆرانییە بەردەستەکانە. ئەو ئەم شێعرەی لە ساڵی ١٧٦٥دا[١] داناوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا بابا مردوخ ڕوحانی، تاریخ مشاھیر کرد، جلد ١، انتشارات سروش 1371، تھران.
  2. ^ سەجادی، ع، "دەقەکانی ئەدەبی کوردی،" ١٩٨٤، بەغدا.