ئیبراھیم کوڕی ئەدھەم
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئیبڕاهیمی کوڕی ئەدهەم «باوكی ئیسحاق»یشی پێ دەگوترێت، ناوی تەواوی ئیبراهیمی كوڕی مەنسوری كوڕی زەیدی كوڕی جابری عەجلی كە بە تەمیمیش ناسراو بووە،[١]،یەكێكە لە عارفانی سۆفیگەری ئیسلامی - سونه.[٢] خەڵكی بەڵخە.
وتەكانی
دەستکاری- خودا..ئەوەی بەتۆ ئاشنايە تۆی نەناسيوە.،!دەبێ حاڵی ئەوە چۆن بێت كە پێت ئاشنا نيە..!
ژیان
دەستکاریئیبراهیمی كوری ئەدهەم كەسێكی بێدەنگ بوو بە بەردەوامی خەریكی تێفكرین بوو ئەو دوور بوو لە ژیانی دونیا و خۆشەویستی دونیایی،دوور بوو لە حەزەكانی دونیاش وەكو ناوبانگ و پارە و ماڵ، ئیبراهیم بە بەردەوامی خەریكی زوهد بوو بەڵام لەگەڵیشیدا لە هەوڵی وەدەستهێنانی پارووی حەڵاڵ بوو، ئیبراهیمی كوری ئەدهەم لە لایەن زۆرێكەوە بە سوڵتانی عارفان دەناسرا چونكە هەمیشە لە یاد و زیكری خودا دابوو بۆیە یەكێكە لەو عارفە گەورانەی بە پایەبەرزەكانی سۆفیگەری گەیشتووە.
وەفات
دەستکاریئیبراهیمی كوری ئەدهەم لە ساڵی ١٦٢ ی كۆچیدا وەفاتی كرد،دەگێردرێـتەوە كەوا لە یەكێ لە شەرەكانی جیهادكردن بووە لە دژی رۆمەكان و شەهید بووە.. ئێستاش گڵكۆی ئەو لە شاری جەبلەی سوریایە و بۆتە مەزارێكی گەورە و مزگەوتێكی لەسەر بونیاتنراوە و ئەهلی تەصەوف بە شكۆوە لە مەرقەدەكەی دەروانن..[٣]
سەرچاوەكان
دەستکاری- ^ وفيات الأعيان، لابن خلكان، ١/٣١-٣٢
- ^ طبقات الصوفية، تأليف: أبو عبد الرحمن السلمي، ص٣٥، دار الكتب العلمية، ط٢٠٠٣.
- ^ البداية والنهاية، ابن كثير.
- سوود لە بابەتی (پایەبەرزانی سۆفیگەری)نوسینی.:-(یاد نورسی) وەرگیراوە..
- كتێبی "كهسایهتیه مهزنهكانی نێو دونیای تهسهوف" نوسینی :- یاد نورسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبراھیم کوڕی ئەدھەم تێدایە. |