ئیبراھیم ئەمین باڵدار

نوسەرێکی کوردە (۱۹۲۰- ۱۹۹٨)


ئیبراھیم ئەمین باڵدار (لەدایکبووی ١٩٢٠ لە گەڕەکی سلێمانی، عێراق–مردووی ١١ی تەممووزی ١٩٩٨ لە بەغدا، عێراق) نووسەر و مامۆستای ناوداری پەروەردەی کوردی بووە، لە داڕێژتنەوەی ئەلفوبێی ستانداردی کوردی ڕۆلێکی بەرچاوی ھەبووە.[١]

ئیبراھیم ئەمین باڵدار

لەدایکبوون١٩٢٠
مەرگ١١ی تەممووزی ١٩٩٨
نیشتەجێیکوردستان، عێراق
نەتەوەکورد
پەروەردەماستەری لە سان فرانسیسکۆ
پیشەنووسەر و مامۆستا

ژیاننامە دەستکاری

ئیبراھیم ئەمین لە ساڵی ١٩٢٠ لە سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، دواتر لە ساڵی ١٩٤٠ خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ھەر ئەو ساڵەدا کراوە بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە پارێزگای سلێمانی، لە گەلێک شار و گوندەکان مامۆستایەتی کردووە.[١]

ئەلفوبێی کوردی دەستکاری

ئەلفوبێیەکی نوێی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی داناوە و دەستنووسەکەی ناردووە بۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، لەوێش لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕ پەسندکراوە و نێردراوە بۆ شالیارێتی پەروەردە لە بەغدا (شالیارێتی مەعاریف)، لەلایەن پسپۆرانی ئەوێ و ڕێکخراوی یوونێسکۆ پەسند دەکرێت، ئینجا چاپکردنەکەی بەخۆی دەسپێرن.

لە ساڵی ١٩٥٠دا بەر لە تەواوبوونی چاپی کتێبی ئەلفوبێیە نوێیەکە، باڵدار دەگوێزرێتەوە بۆ شاری ھەولێر و ئەلفوبێیە نوێکە دەخات بەر پێداچوونەوە، کە لەسەر ڕێگای ڕستەیی دەگوترێتەوە، نەک پشت بە دەنگی پیت و تاکە وشە ببەستێ.

خوێندنی باڵا دەستکاری

ئیبراھیم باڵدار بڕوانامەی دەرچوونی لە تاقیکردنەوەی گشتی قۆناغی ئامادەیی وەرگرت و لە کۆلێژی بازرگانی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەرگیرا. لە ئەنجامدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت و دواتر چووە ئەمریکا و لە سەرەتای ١٩٦٠کان بڕوانامەی ماستەری لە کۆلیژی سان فرانسیسکۆ لە پەروەردە وەرگرت و گەڕایەوە بەغدا. مامۆستا باڵدار لە دوای کردنەوەی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی لە ئەمریکا دەکرێتە مامۆستا لە کۆلیژی ئاداب لەو زانکۆیەدا. کاتێکیش کە ئەو زانکۆیە دەگوازرێتەوە بۆ ھەولێر و ناوەکەی دەکرێتە زانکۆی سەلاحەددین ئەویش ھەولێر و لە کۆڵێجی ئاداب - بەشی کوردی ماوەیەک وانە دەڵێتەوە. ئینجا دەچێتە شاری بەغدا لە زانکۆی موستەنسیرییە وانە دەڵێتەوە.

ڕێزلێنان دەستکاری

بۆ ڕێزگرتن لە کارەکانی ئیبراھیم باڵدار ھەندێک کار کراوە:

  • دروستکردن و دانانی پەیکەری ئیبراھیم ئەمین باڵدار لە قوتابخانەی ئەربیل ئوولا - دروستکردن سامان ھیدایەتی ساڵی ٢٠١٥
  • دروستکردن و دانانی پەیکەری ئیبراھیم ئەمین باڵدار لە بەردەم بینای چالاکی قوتابخانەکان لە شاری سلێمانی - دروستکردن ئاسۆز جاف ساڵی ٢٠١٧[١]
  • ناونانی یاخچەیەک بە ناوی ئیبراھیم ئەمین باڵدار لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی ساڵی ٢٠١٤[٢]

مردن دەستکاری

لە ١١ی تەممووزی ١٩٩٨دا، لە بەغدا و لە ماڵەکەی خۆیدا ژیانی کۆتایی پێھات، تەرمەکەی برایەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی گردی سەیوان نێژرا.

بەرھەمە چاپکراوەکان دەستکاری

  • ئەلفوبێی نوێی کوردی - بەغدا - چاپی یەکەمی ١٩٥١ و تاکو ئێستا پتر لە ٣٥ جار چاپکراوەتەوە، ٩٨ لاپەڕە
  • ئەلفوبێ بۆ گەوران - بەغدا - چاپی یەکەم ١٩٥٥، ٧٨ لاپەڕە
  • الابنیە المدرسیە للمدارس الابتدائیە - بەغدا ١٩٦٥، ٤٢ لاپەڕە[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "ڕۆژ نیوز". Archived from the original on 13ی Mayی 2020. Retrieved 13ی Mayی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی". Archived from the original on 14ی Mayی 2020. Retrieved 14ی Mayی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئیبراھیم ئەمین باڵدار- خۆزگە