قوتابخانەی ئەربیل ئوولا

قوتابخانەی ئەربیل ئوولا، بە یەکەم قوتابخانە دادەنرێت لە پارێزگای ھەولێر. مێژووی دامەزراندنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٠.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١٢ بە بریاری پارێزگای ھەولێر لە شێوەی مۆزەخانەیەکی پەروەردەیی نۆژەنکراوەتەوە[٣] و تەواوی ئەو نووسراو و کەرەستە وێنەی ستاف و قوتابخانەکە لەساڵانی ڕابردوو لەم شوێنەدا وەک ئەرشیف دانراون. دوای نۆژەنکردنەوەشی ڕۆژانە خەڵک و گەشتیاران ڕووی لێدەکەن.[٤]

قوتابخانەی ئەربیل ئولا
ناوەوەی قوتابخانەکە

مەدرەسەی یەکەم

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٣٠، عەبدولجەبار ئاغای شاعیر کەناسراوە بەکانی شیعرێکی لەسەر ئەو قوتابخانەیە نووسیوە، لەئێستادا شیعرەکە لەدیواری قوتابخانەکە نەخشێنراوە.

لەھەولێر مەدرەسەی یەکەم گوشابوو
ھەموو مەکتەب لەحەژمەت مەحنەنابوو
لەشکلی قەسری ئیرەم ھاتە مەوجوود
لە بۆیە لایقی مەدح و سەنا بوو
لەتیسە مەنزەرەی مەنزووری عالەم
بینایەکی عەجایب دڵگوشابوو
بەشادی مولک و میللەت بوو موعەمەد
حەقیقەت زۆر موزەیەن چاکرابوو
دەڵێ بێ «نۆ» و «دە»ش تاریخی کانی
لەلاشم ھەر وەکو جەننەت سەرا بوو

سەرچاوەکان

دەستکاری