ئیبراهیم غۆشە
ئیبراھیم غۆشھ (بە عەرەبی: إبراھیم غوشة ; ١٩٣٦–٢٠٢١) ئەندازیاری شارستانی فەلەستینی بووە. ئەندامی ئیخوان موسلیمین بووە و لە ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کردووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٩ وەک وتەبێژی حەماس کاری کردووە.
ژیان
دەستکاریغۆشە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦ لە گەڕەکی سەعدی قودس لەدایک بووە.[١][٢] دەرچووی قوتابخانەی ڕەشیدییە بوو لە قودس.[٣] خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٤٨ لە کاتی نەکبەدا ناچار بوون قودس بەجێبھێڵن و لە ئەریحا نیشتەجێ بوون.[٢]
غۆشە لە ساڵی ١٩٦١ بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی قاھیرە بەدەستھێناوە.[١] لە ماوەی خوێندنی زانکۆدا بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی فەلەستین.[١][٣]
مردن
دەستکاریغۆشە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە عەممان کۆچی دوایی کردووە.[٤][٥] لە مزگەوتی زانکۆی ئوردن لە عەممان نوێژی لەسەرکراوە و لە گۆڕستانی شەفا بەدران لە عەممان بە خاک سپێردرا.[٥] سەرکردەکانی حەماس لەوان ئیسماعیل ھەنییە و خالید مەشعەل بە مۆڵەتی شا عەبدوڵڵای ئوردن بەشداری مەراسیمی پرسەکەی بوون.[٤][٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب "Ghosheh, Ibrahim (1936-)". Passia. Retrieved 9 December 2023. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «pass» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ ئ ا "إبراھیم غوشة.. من "المئذنة الحمراء" إلی العمل السری (بورترییە)". Arabi 21 (بە عەرەبی). 28 August 2021. Retrieved 9 December 2023.
- ^ ئ ا Leila Seurat (2022). The Foreign Policy of Hamas: Ideology, Decision Making and Political Supremacy. Translated by Martin Makinson. London: I.B. Tauris. p. 255. ISBN 978-1-83860-747-0. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «sema» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ ئ ا "Jordan approves visit of top Hamas leaders for funeral". The New Arab. 27 August 2021. Retrieved 9 December 2023.
- ^ ئ ا "بمشارکة ھنیة ومشعل.. الأردنیون یشیعون إبراھیم غوشة". Anadolu Agency (بە عەرەبی). 28 August 2021. Retrieved 9 December 2023.
- ^ "Hamas rejects Jordan settlement projects". Middle East Monitor. 28 August 2021. Retrieved 9 December 2023.