ئۆ سی (بە ئینگلیزی: The O.C) بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی درامای ھەرزەکارانی ئەمریکی کە لە کەناڵی فۆکس پەخشکرا. لە سەرەتای زنجیرەکەدا ساندی و کریستیان کۆھین ئاگاداری ڕایان ئاتوود دەبن کە کوڕێکە لەلایەن دایکییەوە دەرکراوە و شوێنی مانەوەی نییە. ڕایان کوڕێکی خێزانێکی ھەژارە و ھاتنە ناو ژیانی خێزانە زۆر دەوڵەمەندەکەی کۆھین بۆ خۆی و دەوروبەری بێ کێشە نییە! زۆری نەخایاند ڕایان ھاوڕێیەتی لەگەڵ «سێت» دروست دەکات کە تاکە کوڕی خێزانی کۆھینە و ھەروەھا وردە وردە حەزی لە «ماریسا کوپەر» دەبێت کە کچێکی یەکێک لە ھاوڕێکانی خێزانی کۆھینە. ئەم زنجیرەیە کە درامایەکی ھەرزەکارانە، لە دەوری پەیوەندییەکانی نێوان ڕایان، ماریسا، سێت، سامەر (کچی دڵخوازی سێت و نزیکترین ھاوڕێی ماریسا) و ھاوڕێکانی دیکەیان دەسوڕێتەوە، کە پەیوەندی و بارودۆخی خێزانەکانیان کاریگەرییان لەسەرە.
ئۆ سی |
---|
|
سەرناو | The O.C. |
---|
ناونراوە لەدوای | Orange County |
---|
کاری وەرگیراو | Medcezir، The O.C. Thailand |
---|
چەشن | ئۆپێرای سابوون، LGBT-related television series، teen drama television، پەخشی تەلەڤیزیۆنیی باڵغبوون، زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی درامی |
---|
ئافرێنەر | Josh Schwartz |
---|
پەخشکەری ڕەسەن | ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس |
---|
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
---|
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
---|
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٥ی ئابی ٢٠٠٣ |
---|
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٠٧ |
---|
ئاوازدانەر | Christopher Tyng |
---|
بەرھەمھێنەر | McG |
---|
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | Fake Empire Productions |
---|
دابەشکەر | Warner Bros. Television Studios، ھولو |
---|
شوێنی گێڕانەوە | لۆس ئانجلەس، کالیفۆڕنیا |
---|
ڕێژەی ڕووبەر | 16:9 |
---|
پێڕستی کەساتییەکان | list of The O.C. characters |
---|
پێڕستی ئەڵقەکان | list of The O.C. episodes |
---|
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
---|
وێبگە | http://www.the-oc.com/ |
---|
|