ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی
ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی یان ئۆپەراسیۆنی تەندەربۆڵت ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوانەی دژە تیرۆرستی و ڕزگارکردنی بارمەتان بوو کە لەلایەن ئەفسەرانی ھێزی بەرگری ئیسڕائیلیەوە ئەنجامدرا لە فڕۆکەخانەی ئێنتەبی لە ئوگەندا لە ٤ی تەمووزی ١٩٧٦.[٧]
ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە کێشەی عەرەب–ئیسرائیل | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
ئیسرائیل |
بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین خانەکانی شۆڕش ئووگاندا | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
دام شۆمڕۆن یوکیتل ئادەم بێنجامین پێلێد یۆناتان ناتانیاھو (KIA) |
وادی حەداد ویلفرێد بۆس (KIA) عیدی ئەمین | ||||||
ھێز | |||||||
نز.١٠٠ سەربازی لێھاتوو, لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانی |
٧ فڕێنەری فڕۆکە ١٠٠+ سەربازی ئوگەندی | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
١ کوژراو ٥ بریندار |
ڕفێنەران: ٤٥ کوژراو[٣] ١١ بۆ ٣٠ فڕۆکە تێکشکێنرا[٤] | ||||||
٣ بارمەتە کوژران[٥][٦] ١٠ بارمەتە برینداربوون |
ھەفتەیەک لەمەوبەر، لە ٢٧ی حوزەیراندا، فڕۆکەیەتی ھێلی ئاسمانی فەڕەنسی بە ٢٨٤ سەرنشینەوە لەلایەن دوو ئەندامی بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین لەژێر فەرمانی وادی حەداد و دوو ئەندامی خانەکانی شۆڕشی ئەڵمانیەوە دەستبەسەرکرا. ڕفێنەران داوای ئازادکردنی ٤٠ فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیشرائیل و ١٣ی تر کە لە زیندانی وڵاتانی تردا دەستەبەرکرابوون ئازادبکرێن لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمەتەکاندا.[٨] فڕینی فڕۆکەکە لە تێل ئەڤیڤەوە دەستیپێکرد و بەرەو پاریس دەڕۆشت، بەڵام دواتر ئاراستەکەی بەرەو ئەتینا ڕۆشت لەوێشدا بۆ بەنغازی و دواتر لە ئێنتەبی، فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتی ئوگەندا وەستا. حکومەتی ئوگەندی پاڵپشتی ڕفێنەرانی دەکرد، و دیکتاتۆری وڵاتەکە عیدی ئەمین پێشوازی لە ڕفێنەران کردبوو.[٩] دوای ئەوەی گشت بارمەتەکان لە فڕۆکەکە ھێنرانە خوارەوە، ڕفێنەران سەرنشینە ئیشرائیل و نا-ئیسڕائیلیەکانیان کردە دوو بەش و لە ژووری جیاوازدا دایاننان. دوای دوو ڕۆژ لەمە، ١٤٨ بارمەتە کەوا ئیسڕائیلی نەبوون ئازادکران و بردرانەوە پاریس. ٩٤ بارمەتەی ئیسڕائیلیش، لەگەڵ ١٢ لە ئەندامانی ستافی فڕۆکەکە وەک بارمەتە ھێشترانەوە.
ھێزی بەرگری ئیسڕائیل ئۆپەراسیۆنەکەی دەستپێکرد و دەزگای ھەواڵگڕی ئیسڕائیلی مۆساد یارمەتیدەریان بوو لە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی فڕۆکەخانەکە و چۆنیەتی ڕزگارکردنی بارمەتەکان. ئەم ھەنگاوەش دوای ئەوە ھات کە ڕفێبەران ھەڕەشەی کوشتنی بارمەتەکانیان کرد ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرابا.[١٠] ھێزەکە خۆیشی بۆ بەرپەرچدانەوەی سوپای ئوگەنداش ئامادەکردبوو کەوا پارێزگاریان لە ڕفێنەران دەکرد لە فڕۆکەخانەکەدا.[١١]
ئۆپەراسیۆنەکە لە شەودا ئەنجامدرا. ئیسڕائیل ھەڵسا بە گەیاندنی ١٠٠ سەربازی ڕاھێنراو و لەدووری ٤،٠٠٠ کیلۆمەتر لە ئوگەندا داینان. ئۆپەراسیۆنەکە، کە بە یەک ھەفتە پلانەکانی دانرابوون، بە ٩٠ خولەک تەواوکرا. لە ١٠٦ بارمەتەکە، ١٠٢یان بە سەرکەوتوویی ڕزگارکران. دوو لە بارمەتەکان بە ھەڵە کوژران. بارمەتەکەی تر بەناوی دۆرا بلۆک، تەمەنی ٧٤ ساڵ بوو، بەھۆی کێشەیەک لەکاتی قوتدانی خواردنەکەی گەیانرابووە نەخۆشخانە لەلایەن ڕفێنەرانەوە، دوای ئۆپەراسیۆنەکە، لەسەر فەرمانی عیدی ئەمین، ھێزەکانی ئوگەندا چوونە نەخۆشخانەکە و لەوێ کوشتیان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی ئیسڕائیلیەکان. پێنچ سەربازی ئیشرائیلی، لەنێویاندا فەرماندە یۆناتان ناتانیاھو کە برای سەرۆک وەزیرانی ئیشرائیل بێنیامین نێتانیاھوش بوو کوژران.[١٢] تەواوی ڕفێنەران و ٤٥ سەربازی ئوگەندی کوژران. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، وڵاتی کینیا ھاوکاری ئیسڕائیل بوو، بۆیە ئدی ئەمین فەرمانی بە کۆمەڵکوژی کینیەکان دا کە لەو وڵاتی ئوگەندا نیشتەجێبوون.[١٣] نزیکەی ٢٤٥ کینی لە وڵاتەکە کوژران و زیاد لە سێ ھەزار کینیش ھەڵاتن.[١٤]
ئۆپەراسیۆنەکە ناوی سەربازی ئۆپەراسیۆنی تەندەربۆڵتە و ھەندێکجار بە ئۆپەراسیۆنی یۆناتانیش ناودەبردرێ بەھۆی قوربانیەکەی یۆناتان ناتانیاھو.
گالێری وێنەکان
دەستکاری-
تاوەری کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەکە.
-
تاوەری کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەکە بە نزیکراوەیی
-
تێرمیناڵی فڕۆکخانەکە لە ٢٠٠٩
-
ئاگاداریەکی سەرد دیواری فڕۆکەخانەکە
-
وێنەیەک لە ئاسمانەوە گیراوە کە تێڕمیناڵی فڕۆکەخانەکە نیشاندەدات
-
بارمەتە ڕزگاربووەکان پێشوازی ھاتنەوەیان لێدەکرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ McRaven، Bill. «Tactical Combat Casualty Care – November 2010». MHS US Department of Defense. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە. ١٦ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ 1976: Israelis rescue Entebbe hostages, BBC
- ^ Entebbe: The Most Daring Raid of Israel's Special Forces, The Rosen Publishing Group, 2011, by Simon Dunstan, p. 58
- ^ Brzoska, Michael; Pearson, Frederic S. Arms and Warfare: Escalation, De-escalation, and Negotiation, Univ. of S. Carolina Press (1994) p. 203
- ^ «Entebbe raid». Encyclopædia Britannica.
- ^ «BBC on This Day – 4 – 1976: Israelis rescue Entebbe hostages». BBC News.
- ^ Smith، Terence (4 July 1976). «Hostages Freed as Israelis Raid Uganda Airport; Commandos in 3 Planes Rescue 105-Casualties Unknown Israelis Raid Uganda Airport And Free Hijackers' Hostages». The New York Times. لە 4 July 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Hijacking of Air France Airbus by Followers of Popular Front for the Liberation of Palestine – Israeli Action to liberate Hostages held at Entebbe Airport...» (PDF). Keesing's Record of World Events. ٢٢: ٢٧٨٨٨. August 1976. لە 23 September 2014 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Furst، Alan (٢٠١٦). «'Operation Thunderbolt,' by Saul David». The New York Times. ISSN 0362-4331. لە 8 January 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Mossad took photos, Entebbe Operation was on its way». Ynetnews. ٢٠٠٦. لە 6 July 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Feldinger، Lauren Gelfond (29 June 2006). «Back to Entebbe». The Jerusalem Post. لە 4 July 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Operation Entebbe». The Knesset at Sixty. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Ulrich Beyerlin: Abhandlungen: Die israelische Befreiungsaktion von Entebbe in völkerrechtlicher Sicht. (PDF-Datei; 2,3 MB) auf: zaoerv.de Max-Planck-Institut für ausländisches öffentliches Recht und Völkerrecht, 1977.
- ^ Keesing's Record of World Events Volume 22, August, 1976 Uganda, Kenya, Page 27891
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی تێدایە. |