دەستەی لێکۆڵەرە بچووکەکان

(لە ئایۆمی یۆشیداەوە ڕەوانە کراوە)

تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان (بە ژاپۆنی: 少年探偵団، بە رۆماجی: Shōnen Tanteidan) بریتییە لە کۆمەڵێک کەسایەتی لە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆناندا، کە لەلایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە دروست کراوە. ئەوان کۆمەڵەیەک لە قوتابییانی قوتابخانەی تێتانی سەرەتایین، ئامانجیان ئەوەیە ئەو دۆسییە ئاڵۆز و مەتەڵە لێڵانەی کە پێشکەشیان دەکرێت شیکار بکەن. تیمەکە دوای گواستنەوەی کۆنان ئێدۆگاوا بۆ قوتابخانەی سەرەتایی تێتان دروستبوو ئەمەش دوای ئەوەی ئایۆمی و میتسوھیکۆ و گینتا بەوەیان زانی کە ئەو لە ماڵی لێکۆڵەری بەناوبانگ کۆگۆرۆ مۆری دەژی. کۆنان هێنرایە ناو تیمەکەوە و ناوی نرا تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان، وە لە کاتێکی تردا ئای ھایبەرا هاتە ناو تیمەکەوە. و پاش ماوەیەک مامۆستاکەیان خاتوو کۆبایاشی خۆی وەک بەرپرسیاریان ناساند.

تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان
少年探偵団
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان
یەکەم دەرکەوتنئەنیمێ: زنجیرەی ۳
مانگا: ژمارەی ۱۷
لە زنجیرەی ٤ دا دروستبووە
دروستکراوە لەلایەنگۆشۆ ئۆیاما
پرۆفایل
نەتەوە ژاپۆن

هیچ کەس داوایان پێشکەش ناکات مەگەر زۆر کەم نەبێت، و زۆربەی کات تێکەڵی کاری پۆلیس دەبن، یان دوای شیکار کردنی دۆسییەکە بۆ لایان دەگەڕێنەوە. و زۆربەی کات دۆسییەیەکیان بە ڕێکەوت بۆ دێت و تێکەڵی دەبن و لێکۆڵەرە بچووکەکەش بۆ پاراستنیان دێتە ناوەوە، یان کۆنان کاتێک ناتوانێت دۆسییەیەک بە تەنها شیکار بکات ئەوا داوای یارمەتیان لێ دەکات. دکتۆر ئەگاسا هەندێک کەل و پەلی بۆ یارمەتیدانیان لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆ داهێناون، وەک هێماکانی تیمەکە و کاتژمێرە ڕووناککەرەوەکان.

کۆنان و تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان دەستکاری

ئەندامەکانی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان بێجگە لە هایبەرا ڕاستی کۆنان نازانن، بەڵام نهێنی بۆینباخەکەی ئێخەی کە دەنگ دەگۆڕێت دەزانن ئەمەش چونکە کۆنان لە چەندین دۆسییەدا لە بەردەمیاندا بەکارهێناوە. هەندێک جار کۆنان لەو دۆسییانەی کە بە تەنها بۆی شیکار ناکرێت داوای یارمەتییان لێ دەکات، و هەروەها زۆربەی کات هەوڵی دوورخستنەوەیان لە کاری پۆلیس دەدات، ئەو کاتەی لێکۆڵەرە بچووکەکە بوونی نییە هایبەرا بەم ئەرکە هەڵدەستێت.

ئەندامەکان دەستکاری

  کۆنان ئێدۆگاوا - سەرۆکی کرداری تیمەکەیە
  ئای ھایبەرا - دوای ماوەیەک هاتۆتە ناو تیمەکەوە.
- تیمەکە لە کاتی نەبوونی کۆناندا بەڕێو دەبات
  ئایۆمی یۆشیدا - یەکەم ئەندامی تیمەکەیە
- خاوەنی توانای تێبینی کردنە
  میتسوھیکۆ تسوبورایا - خاوەنی ڕۆشنبیرییەکی گەورەیە
- لە کاتی نەبوونی کۆناندا خاوەنی پیلانە یەدەگەکانە
  کۆجیما گینتا - خۆی بە سەرۆکی تیمەکە دادەنێت
- پیاوی ماسولکەی تیمەکەیە

ئەندامەکانی تر دەستکاری

  ھیرۆشی ئەگاسا - داهێنەری کەل و پەلەکانی تیمەکە
  سۆمیکۆ کۆبایاشی - لە قوتابخانەی سەرەتایی تێتان مامۆستایە
- خۆی بە بەرپرسی تیمەکە دادەنێت