ئایاسۆفیا یان ھاجیا سۆفیا کلیسایەکی کۆنی ئایینی مەسیحییەت بوو کە لە دوای فەتحی ئەستەمبوڵ بە دەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرا بە مزگەوت. ئایاسۆفیا لە ساڵی ١٩٣٥ەوە وەکوو مۆزەخانە بەکاردەهێندرا، دوای 85ساڵ چاوەڕوانی موسڵمانان دووبارە بڵندگۆکانی ئایاسۆفیا بانگی ئیسلامی تێدا خوێندرا.[١] ئایاسۆفیا ھەمیشە بە جوانترین باڵەخانەی مێژوویی ناوزەند دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٤ پاپا فرانسیس لەمیانی سەردانی بۆ تورکیا سەردانی ئایا سۆفیاشی کرد، داوای دووبارە بوونەوەی بە کڵێسای کرد، بەڵام دوای بڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دووبارە کرایەوە بە مزگەوت لەساڵی 2020[٢][٣]

ئایاسۆفیا

گۆڕینی ئایاسۆفیا بە مۆزەخانە دەستکاری

لە ساڵی ١٩٣٥، مستەفا کەمال ئاتاتورک ئایا سۆفیای گۆڕی لە مزگەوتەوە بۆ مۆزەخانەیەکی نوێ.

گۆڕینەوەی بە مزگەوت دەستکاری

لە ١٠ی تەممووزی ساڵی ٢٠٢٠ دادگای کارگێری بەرزی تورکیا ھەستا بە دەرکردنی بڕیاڕی گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان واژۆی لەسەر بڕیاڕەکە کرد و ڕایگەیاند کە ٢٤ی تەممووز یەکەمین نوێژ لە مزگەوتەکە ئەنجامدەدرێ.

کاردانەوەی وڵاتان دەستکاری

  •   فەڕەنسا — وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان ئیڤ لۆدریان ڕایگەیاند کە وڵاتی فەرەنسا ناڕازییە لە بڕیارەکەی تورکیا بە گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت.
  •   ویلایەتە یەکگرتووەکان — وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێمە ھەست بە (نا ئومێدی) دەکەین لە ئاست بڕیارەکەی تورکیا بە گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت.
  •   ڕووسیا — کەنیسەی ئۆسەدۆکسی ڕووسی تانە لە بڕیارەکەی دادگای تورکیا دەدا بە گۆڕینی ئایاسۆفیا.
  •   یۆنان — تانە لە بڕیارەکەی تورکیا دەگرین بە گۆڕینی مۆزەخانە و کەنیسەی ئایاسۆفیا بە مزگەوت ئەوە بڕیارەکی شەرمەزاری و ھارکردنی ئاشکرای نێودەوڵەتییە.
  • موسڵمانان ــ بە پەرۆشەوە کە دوای 85ساڵ چاوەڕوانی کرانەوەی بە مزگەوت ئاواتەکەیان هاتە دی، ئەم ڕووداوە بووە هۆی دڵخۆشی گشت موسڵمانان لەهەموو وڵاتان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://books.google.com/books?id=MOA5vfSl3dwC&pg=PA57&dq=%22Its+dedication+to+the+Wisdom+of+God+identified+it+with+Christ%22#v=onepage&q=%22Its%20dedication%20to%20the%20Wisdom%20of%20God%20identified%20it%20with%20Christ%22&f=false
  2. ^ http://rudaw.net/turkish/middleeast/turkey/291120144 ، ڕووداو تورکی
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 12ی Februaryی 2017. Retrieved 2ی Decemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)