ئاگربەستی کریسمس[١] (بە ئینگلیزی: Christmas truce) ئاماژەیە بۆ وچانێکی کورتخایەنی دوژمنایەتی و جەنگ و خامۆشی تفەنگەکان لە ساڵی ١٩١٤ لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا. سوپای ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا لە جەنگی جیھانی یەکەمدا لە بەلجیکا لە ھەمبەر یەکدی لە جەنگدا بوون. لە ھەفتەی پێش جەژنی کریسمسدا ژمارەیەک سەربازی ئەڵمانی و بەریتانی و فەرەنسی بە سڵاوکردن و دەست ڕاوەشاندن لە یەکتر نزیکبوونەوە، وەک ئەوەی دوژمن نەبن، خواردن و دیارییان لەگەڵ یەکدی ئاڵوگۆڕ کرد و بە کردەوە ئاگربەستێکی نەنووسراویان جێبەجێ کرد. پێکەوە گۆرانیان وت، وەرزشیان کرد و تۆپی پێیان کرد، وەک ئەوانەی دوای ماوەیەکی زۆر یەکتر دەبیننەوە، ناونیشان و وێنەیان بە یەکتر دەدەن و بڕیار دەدەن لە دوای کۆتایی ھاتنی جەنگ چاوپێکەوتنیان ھەبێ دیدارێک کە ڕەنگە ھەرگیز بەھۆی قوربانییە بێشومارەکانی جەنگی جیھانی یەکەمەوە ڕووی نەدابایا. نووسەرێک دەڵێت: لە جەنگدا کەسانێک دەکوژرێن کە نە یەکدی دەناسن و نە ھۆکارەکەی دەزانن، بەڵام ئەوانەی جەنگیان ناوەتەوە ھەم یەکدی دەناسن وە ھەم ھۆکارەکەی دەزانن. ئەو ئاگربەستە قەشەنگە لە جەژنی کریسماسی ساڵی ١٩١٤دا ساتێکی پڕ لە سەمبۆلی ئاشتەوایی و مرۆڤایەتی لە ناوەڕاستی یەکێک لە دڕندانەترین ڕووداوەکانی مێژووی مۆدێرندا خستە بەر چاو.

کۆبوونەوەی ھێزەکانی بەڕیتانیا و ئەڵمانیا لە "No Man's Land" لە کاتی ئاگربەستی نافەرمیدا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Christmas Truce