ئاژانسی ھەواڵی کوردستان، بەکورتی ئاکنیوز (بە ئینگلیزی: Kurdistan News Agency, Aknews) ھەواڵنێرییەکی کوردی بوو کە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٨ ھەتا ٢٠١٢ چالاک بوو. ئاکنیوز یەکەمین ھەواڵنێری لە باشووری کوردستان بوو کە بەدوای دامەزریانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرا.[١] دەزگای ئاراس دامەزرێنەر و بەدران ئەحمەد حەبیب بەرێوەبەر و سەرنووسەری ئاکنیوز بوو. ئەم ھەواڵنێرییە لە مانگئ ئەیلوولی ٢٠١٢دا بەھۆی کێشەی ئابوور داخرا.[٢]

ئاژانسی ھەواڵی کوردستان
دامەزراوی٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨
زمانکوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزی
بنکەی سەرەکیباشووری کوردستان، ھەولێر
ماڵپەڕی فەمیhttp://www.aknews.com/

زمان دەستکاری

ئاژانسی ھەواڵی کوردستان (ئاکنیوز) ھەواڵەکانی خۆی بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی و کرمانجیعەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزی بڵاو دەکرد.[١]

مێژوو دەستکاری

ئاژانسی ھەواڵی کوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە ڕێوڕەسمێک بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی لە شاری ھەولێر دامەزرا و دەستی بە چالاکی کرد.[١] ئەم ھەواڵنێرییە لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس بەڕێکەوت و بەدران ئەحمەد حەبیب بەرپرسی دەزگای ئاراس سەرنووسەر و بەڕێوەبەری بوو.[٢] ئاکنیوز نزیکەی ٤ ساڵ چالاکیی کرد و لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٢دا داخرا. بە وتەی بەدران ئەحمەد حەبیب کێشەی ئابوور و نەبوونی پارە ڕێگە بە بەردەوامکردنی چالاکییەکانی ھەواڵنێرییەکە نەداوە.[٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری