ئاوێنەی ڕەش (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەریتانی

ئاوێنەی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black Mirorr) زنجیرە ئەنتۆلۆژیایەکە لە چەشنی خەیاڵی زانستییدا و لەلایەن چارلی بروکەرەوە بەرھەم ھێنراوە. جگە لە کاری نووسین، بروکەر یەکێکە لە بەرھەمھێنەرانی جێبەجێکاری ئەم بەرھەمە لەگەڵ ئانابێل جۆنز. ھەر ئەڵقەیەکی زنجیرەکە چیرۆک و ڕۆڵی جیاوازی ھەیە. ئاوێنەی ڕەش تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی تەکنۆلۆژیا بە مرۆڤ و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان.[١][٢] زۆربەی ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن ڕوودەدەن و لایەنی تاریکی پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ تەکنەلۆژیادا دەگێڕێتەوە. دوو وەرزی یەکەمی زنجیرەکە کە ھەریەکەیان ٣ ئەڵقەی ھەیە، لەلایەن کەناڵی ٤ی بەریتانی لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١١ تا شوباتی ٢٠١٣ بەرھەم ھێنراوە و پەخش کراوە. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ کۆمپانیای نێتفلیکس مافی زنجیرەکەی کڕی و وەرزی سێیەم و چوارەم کە ھەریەکەیان ٦ ئەڵقەیان ھەیە، لەلایەن ئەم کۆمپانیایە بەرھەمھێنرا و پەخشکرا.[٣][٤] زنجیرەیەک باسی سەردەمی ئەمڕۆمان دەکات، کاتێک تەکنەلۆجیا دەگاتە لووتکە و ئەو کارە خراپانەشی کە لەپشت تەکنەلۆجیاوە ئەنجام دەدرێن. ئاوێنەی ڕەش لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێداچوونەوەی زۆر ئەرێنی وەرگرت و بەھۆی نووسین و دیزاینی چیرۆکەکەیەوە ستایشی زۆری لێکرا. وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ پەخشکرا.

ئاوێنەی ڕەش
Black Mirror
چەشننھێنی
خەیاڵی زانستی
دانەرچارلی بروکەر
نووسەرچارلی بروکەر
وڵاتی بەرھەمھێنەرشانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
بەرھەمھێنان
ماوەی پەخش٤١ - ٨٩ خوولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرنێتفلیکس
پەخش
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ – ئێستا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ وreeva, Nellie; Petski, Denise (5 March 2018). "'Black Mirror' Renewed For Season 5 By Netflix". Deadline. Retrieved 5 March 2018.
  2. ^ Russell, Scott (5 March 2018). "'Black Mirror Refreshed for a Fifth Season on Netflix'". Paste Maagzine. Retrieved 18 July 2018. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Birnbaum, Debra (25 September 2015). "'Black Mirror' Lوs at Netflix". Variety. Retrieved 25 August 2017.
  4. ^ Brooker, Charlie (2 August 2016). "Two seasons of six". Twitter. Retrieved 14 November 2016.