کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کۆمپانیای پەیوەندیکردن و تۆڕی گەیاندنی مۆبایلە لە وڵاتی عێراق. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەکەم جار لە شاری سلێمانی دامەزرا. لەسەر دەستی بازرگان فاروق مەلا مستەفا تۆڕەکانی ئاسیاسێڵ ئێستا لە ھەموو عێراق کاری پێدەکرێت.

ئاسیاسێڵ
پیشەسازیtelecommunications، mobile phone industry
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩
دروشمکۆماندەکاتەوە
وڵاتعێراق
دۆخی یاساییکۆمپانیای پشکدار، کۆمپانیای تایبەت
بەشێکە لە کۆمپانیایOoredoo
شوێنی بارەگاکانسلێمانی
بۆرسەIraq Stock Exchange
بەرھەمەکان و ماددەکاندوورپەیوەندی
وێبگەhttps://www.asiacell.com
کۆدی تۆڕی مۆبایل05


لۆگۆی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ

مێژوو دەستکاری

  • ئاسیاسێڵ یەکەمین کۆمپانیای مۆبایلە لە عێراقدا، کە ساڵی ١٩٩٩ لە شاری سلێمانی دامەزرا. لەگەڵ ھاتنە ژوورەوەی ئاسیاسێڵ بۆ ناو ئەم جۆرە بازاڕە پڕ ڕکابەرییەی جیھانی پێشکەوتوو، موژدەی لەدایکبوونی سەردەمێکی نوێی گەیاندنی ھێنایە ئاراوە لە سەرانسەری وڵاتدا، و ھەروەھا ڕێگەی خۆشکرد بۆ تۆڕەکانی تری گەیاندن کە شوێن پێی ھەڵگرن. لێرەدا دەتوانین ھەرئەوەند بڵێین کە پێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایلە لە عێراقدا.
  • ئاسیاسێڵ لە سەردەمێکی سەختی مێژووی عێراقدا ھاتە کایەوە، لەو کاتانەی ئابووری عێراق لە داڕماندا بوو لە ئەنجامی سزا ئابورییەکانی کە ساڵانێک بەسەریدا سەپێنرابوو، بەڵام لەگەڵ ئەو جەنگە سەختەشدا، ئاسیاسێڵ ھەر بەرەو پێش چوو. بە یەکەمین پرۆسە بازرگانییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٠دا دەستی پێکرد و توانی بەردەوام بێت و کۆشش بکات.
  • لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، ئاسیاسێڵ توانی مۆڵەتی سیستەمی یەکگرتووی مۆبایل (GSM) بۆ ماوەی دوو ساڵ بەدەست بھێنێ، و کەوتە فراوانکردنی ڕووبەری ئەو بەشداربووانەی کەبوونی تۆڕێکی مۆبایلی زۆر باشیان بە پێویست دەزانی، و سنووری کارپێکردنی مۆڵەتەکە لە ساڵی (٢٠٠٥)ەوە فراوانکرا بەڕادەیەک بچێتە ھەموو شارەکانی عێراقەوە، و بەو شێوەیە ئاسیاسێڵ بووە تەنھا تۆڕی گەیاندن کە ھەموو عێراق بگرێتەوە.
  • دەرەنجامی ھەوڵەکانی گەیاندییە ئەوەی کە لە مانگی ئابی ٢٠٠٧ مۆڵەتێکی ناوخۆیی وەربگرێت بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، تا ببێتە تاکە تۆڕی گەیاندن لە وڵاتدا کە بە سیستەمی پەیوەندی مۆبایل کاردەکات لە فراوانترین ڕووبەردا، و تا ئێستا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە، کە ئەنجامەکەی فراوانبوون و گەشەکردنی کۆمپانیا بووە و ئێستا لە سایەیدا زیاتر لە ٢٩٠٦ کارمەند کاردەکات تا ئەمڕۆ بتوانێت کاری بازرگانی تر ئەنجام بدات، ئێستا خزمەتگوزارییەکانی بە نزیکەی ١٣ ملیۆن بەشداربوو پێشکەشدەکات لە سەرتاسەری وڵاتدا.

سەرچاوەکان دەستکاری