ئاسۆس ھەردی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئاسۆس ھەردی ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە. بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆکانی ھاوڵاتی و ئاوێنە بووە. ئاسۆس ھەردی کوڕی شاعێری کورد ئەحمەد ھەردییە. لەساڵی 1963 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری میکانیکە و ساڵی 1987 بووەو بەپێشمەرگە و لەراپەرینەکەی بەهاری ساڵی 1991وە گەراوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، ناوبراو بێجگە لەنووسینی سەدان وتار لەنێو رۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێرانی سی کتێبە کەدوانیان هی نووسەری ناسراو ئیسماعیل بێشکچییە و ئەوی تریشیان تایبەتە بەمێژووی ئەردەڵانییەکان. بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (هاوڵاتی)و لە لە دامەزراندیەوە (05-11-2000) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (05-11-2005) سەرنووسەری هاولاتی بووە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (ئاوێنە)و لە یەکەم رۆژی دەرچوونیەوە (03-01-2006) سەرنووسەری بووە تا (15-03-2009). لە (12-12-2009)دا خەڵاتی (جوبران توینی) بۆ رۆژنامەگەریی ئازاد پەبەخشراوە.[١]
لە خۆپشاندانەکەی ١٧ی شوباتدەستکاری
لەخۆپشاندانەکەی ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ دا ناوبراو ئامادەی خۆپشناندانەکان بوو و ھەر ئەمەش وای لە چەند کەسانێکی نەناسراو کە تا ئێستا دیار نین کە کێن ڕفێنرا و تووشی ئەشکەنجەیەکی زۆر بۆوە.
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |