ئازادکردنی جوورف ئەلسەخر
ئازادکردنی جوورف ئەلسەخر یان ئۆپەراسیۆنی عاشوورا ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەیە کە لەلایەن ھێزەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام درا، کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دەستیپێکردووە و ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی ستراتیژیی جوورف ئەلسەخر بووە لە نزیک بەغدا لە دەستی داعش.[١][٢] ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکە ڕێگرتنە لە گەیشتنی تیرۆریستانی داعش بۆ شارە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەف، کە داعش ھەڕەشەی ئەنجامدانی ھێرشی لە دژی ملیۆنان حاجیی کردووە کە ڕۆژی عاشوورا زیندوو دەکەنەوە.
ئازادکردنی جوورف ئەلسەخر | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕ لە عێراق |
وڵات | عێراق |
جێ | جوورف ئەلسەخر |
پۆتانی شوێن | ٣٢°٥٢′٢٨″N ٤٤°١١′٤٠″E |
کاتی ڕوودان | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |