ئارەش (گۆرانیبێژ)
ئارەش لەباف (بە فارسی: آرش لباف؛ لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧)، ناسراو بە ئارەش، گۆرانیبێژ و بەرھەمھێنەری سوێدی-ئێرانییە.
ئارەش | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
ناوی خۆماڵی | آرش لباف |
ناوی لەدایکبوون | ئارەش لەباف |
لەدایکبووی | تاران، ئێران | ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧
چەشن | پۆپی ئێرانی، ھیپ ھۆپ، R&B، دانس، ھاوس |
پیشەکان | گۆرانیبێژ، دی جەی |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Warner Music Scandinavia (WEA) |
ماڵپەڕ | arash.com |
ناوبراو بە ناوی ئازەربایجانەوە ڕۆیشتە پێشبڕکێی یۆرۆڤیژنی ٢٠٠٩وە لەگەڵ ئایسل، و تەواوکردنی سێیەم بە گۆرانیی «Always». ھەروەھا یەکێکیشە لە لیژنەکانی Persia's Got Talent.[١]
ژیانی سەرەتاییدەستکاری
ئارەش لەباف لە تاران، ئێران لەدایکبووە. خۆی و خێزانەکەی لە نزیک پارکی مێڵات ژیاون. لە تەمەنی دە ساڵیدا، خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتوون بۆ سوێد و لەوێ نیشتەجێبوون. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ BBCی فارسیدا، باسی لەوەکرد کە دایک و باوکی ئێرانین و خەڵکی شارەکانی شیراز و ئەسفەھانن.[٢][٣]
ئارەش لە چاوپێکەوتنەکاندا دەریخستووە کە حەزی بە یاری تۆپی پێیە، و گۆرانییەکیشی بۆ بڵاوکردووەتەوە.[٣] ھەروەھا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دوتش وێڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە مناڵییەوە خولیای گۆرانی وتنی ھەبووە و بە مناڵی گروپێکی مۆسیقیشیان لەگەڵ ھاوڕێکانی دروستکردووە.[٤]
پیشەدەستکاری
ئارەش وتوویەتی کە ھۆکاری گۆرانی وتنی بە زمانی دایک «پێکەوەنووسانێکی قووڵە لەگەڵ ئێران و کلتووری ئێرانیدا.»[٥]
ژیانی تایبەتیدەستکاری
ئارەش ھاوسەرگیریی لەگەڵ بەھناز ئەنساریی دەستگیرانیدا کرد لە دوبەی لە ئایاری ٢٠١١دا.[٦][٧]
دیسکۆگرافیدەستکاری
ئەلبومەکان
- ئارەش (٢٠٠٥)
- دونیا (٢٠٠٨)
- سوپەرمان (٢٠١٤)
فیلمۆگرافیدەستکاری
- ٢٠٠٥: Bluffmaster!، گۆرانیبێژی پلەیباک
- ٢٠١٢: وەرزی کەرگەدەن لە ڕۆڵی کوڕ (دووانەکان/نێر)
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Faghihi، Rohollah (13 December 2019). "Has Iran's award-winning actress left Iran to escape prosecution?". Al-Monitor. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ "Arash's Iranian family from Sweden". BBC (interview by Behzad Bolour). 2008-09-11. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 May 2009. لە ڕێکەوتی 2009-05-16 ھێنراوە.
- ^ ی ا "BBC Persian". www.bbc.com (بە زمانی فارسی). لە ڕێکەوتی 2020-03-02 ھێنراوە.
- ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. "گپى با آرش خواننده ترانه معروف «برو برو» به بهانه سرايت تب اين ترانه داغ به آلمان | DW | 13.05.2005". DW.COM (بە زمانی فارسی). لە ڕێکەوتی 2020-03-02 ھێنراوە.
- ^ "Iran: Arash Tops European Pop Charts With Persian-Language Hits". RFE/RL. 2005-04-21. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 11 February 2009. لە ڕێکەوتی 2009-02-07 ھێنراوە.
- ^ "APA – Arash presents $400-thousand necklace to his bride Behnaz at their wedding – PHOTOSESSION". Apa.az. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2012-07-18. لە ڕێکەوتی 2012-01-14 ھێنراوە.
- ^ "Arash married on May 28 in Dubai". Chuiko.com. 2011-03-16. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە December 25, 2011. لە ڕێکەوتی 2012-01-14 ھێنراوە.
بەستەرە دەرکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارەش (گۆرانیبێژ) تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- ئارەش لە مای سپەیس
- ئارەش لە warnermusic.de
- ئارەش لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ئارەش لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (٢)