پاشای شەیتانەکان کار دەکات!
پاشای شەیتانەکان کار دەکات (بە ژاپۆنی: はたらく魔王さま! بە رۆماجی: Hataraku Maō-sama!، ڕێکواتە: پاشا شەیتانییەکەی کە کار دەکات! یان ئەو پاشا شەیتانییەی کار دەکات!) زنجیرە ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە لە لایەن ساتۆشی واگاھارا نووسراوە و لە لایەن ئۆنیکو (۰۲۹) کێشراوە. کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی لە شوباتی ۲۰۱۱وە تا ئێستا ۱۹ پەرتووکی بڵاو کردۆتەوە. چیرۆکەکە باسی پاشای شەیتانەکان ساداو ماوۆ دەکات ھەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جیھانی ئێنتێ ئیسلا دەدات، بەڵام پاڵەوان ئیمیلیا دەردەکەوت، ئەو ناچار دەبێت بکشێتەوە و لە ڕێگەی دەروازەوە بۆ تۆکیۆ، ژاپۆن ڕا دەکات. بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ ئێنتێ ئیسلا ئەو لە چێشتخانەیەک بە ناوی ماگڕۆناڵد دەست بە کار دەکات. دوو مانگا بوونی ھەبوو کە لە لایەن کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی لە دێنگیکی دایۆ و دێنگیکی ماوۆ بڵاو کرایەوە. زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ۱۳ ئەڵقەیی لە لایەن وایت فۆکس بەرھەمھێنرا و لە لایەن ناۆتۆ ھۆسۆدا کاری دەرھێنانی بۆ کرا و لە نێوان نیسان بۆ حوزەیرانی ۲۰۱۳دا پەخش کرا.
پاشای شەیتانەکان کار دەکات! | |
はたらく魔王さま! (Hataraku Maō-sama!) | |
---|---|
چەشن | ئەکشن, کۆمیدیا, فەنتازیا[١] |
سووکەڕۆمان | |
نووسەر | ساتۆشی واگاھارا |
وێنەکێش | ۰۲۹ (ئۆنیکو) |
بڵاوکەرەوە | کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی |
دێمۆگرافیا | پیاوان |
چاپمەن | دێنگیکی بونکۆ |
وەشانی ڕەسەن | شوباتی ۲۰۱۱ – ئێستا |
بەرگەکان | ۲٤ |
مانگا | |
نووسەر | ساتۆشی واگاھارا |
وێنەکێش | ئاکیۆ ھیراگای |
بڵاوکەرەوە | کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
چاپمەن | دێنگیکی کۆمیکس |
گۆڤار | دێنگیکی دایۆ |
وەشانی ڕەسەن | شوباتی ۲۰۱۲ – ئێستا |
بەرگەکان | ۱۲ |
مانگا | |
پاشای شەیتانەکان کار دەکات! قوتابخانەی ئامادەیی! | |
نووسەر | ساتۆشی واگاھارا |
وێنەکێش | کورۆنێ میشیما |
بڵاوکەرەوە | کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
چاپمەن | دێنگیکی کۆمیکس |
گۆڤار | دێنگیکی ماوۆ |
وەشانی ڕەسەن | ئایاری ۲۰۱۲ – شوباتی ۲۰۱٥ |
بەرگەکان | ٥ |
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | ناۆتۆ ھۆسۆدا |
نووسەر | ماساھیرۆ یۆکۆتانی |
ئاوازدانان | ڕیۆسکێ ناکانیشی |
ستودیۆ | وایت فۆکس |
شەبەکەی ڕەسەن | تۆکیۆ ئێم ئێکس، کەی بی ئێس، سون، بی ئێس نیتێرێ، ئەی تیڤی، ئەی تی-ئێکس |
پەخشی ڕەسەن | ٤ی نیسانی ۲۰۱۳ – ۲۷ی حوزەیرانی ۲۰۱۳ |
ئەڵقەکان | ۱۳ |
چیرۆک
دەستکاریپاشای شەیتانەکان ساتان دەیەوێت جیھانی ئێنتێ ئیسلا بە چوار کیشوەرەکەیەوە بخاتە ژێر دەستی ھەر بۆیە بە یارمەتی جەنەڕاڵە شەیتانەکانی ئەڵسێڵ، لوسیفەر، مالاکۆدا، و ئەدڕامەلیچ دەست بە ھێرشکردن دەکات. دوای ئەوەی خەریکبوو سەر بکەوێت پاڵەوان ئیمیلیا جۆستینا و ھاوڕێکانی دەردەکەون و مالاکۆدا و ئەدڕامەلیچ دەکوژن و تا قەڵاکەی پاشای شەیتانەکان دەڕۆن ساتان و ئەڵسێڵ ناچار دەبن ئێنتێ ئیسلا جێبھێڵن و بۆ تۆکیۆ، ژاپۆن ڕا بکەن. بەڵام لەبەر نەبوونی جادوو لەم جیھانەدا شێوەی ساتان و ئەڵسێڵ بۆ مرۆڤ دەگۆڕێت. بۆ زیندوو مانەوە ساتان لە چێشتخانەیەک بە ناوی ماگڕۆناڵد دەست بە کار دەکات و ئەڵسێڵ وەک خزمەتکار بۆی کار دەکات. ڕۆژێک، ساتان کە ئێستا ناوی ماوۆ ساداۆوە چاوی بە کچێک دەکەوێت بە ناوی ئێمی ویسا کە لە ڕاستیدا ئیمیلیایە. بە گشتی چیرۆکەکە بەم شێوە بەردەوام دەبێت و کەسایەتی نوێ لە ئێنتێ ئیسلا دێتە ناوەوە و ڕووداوی نوێ ڕوو دەدات و کێشەی جیھانە نوێکەش لەو لاوە بووەستێت. و ھەموو ئەمانە دەبینین، بەڵام بە شێوەیەکی کۆمیدی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Dong، Bamboo (٥ی نیسانی ٢٠١٣). «Anime Spotlight Spring 2013 - The List». Anime News Network. لە ۱٦ی ئەیلوولی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاشای شەیتانەکان کار دەکات! تێدایە. |
- پاشای شەیتانەکان کار دەکات! ٦ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لەسەر کارەکانی ڕاگەیاندنی ئاسکی (ژاپۆنی)
- ماڵپەڕی فەرمی ئەنیمێکە (ژاپۆنی)
- پاشای شەیتانەکان کار دەکات! لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ